كاندیدە دەرنەچووەكانى پارلەمانى عێراق كرانە ڕاگر لە زانكۆى سلێمانى
Monday, 11/10/2010, 12:00
وەك هەموو لایەكمان ئاگادارین و ئەیزانین ماوەى حەوت مانگ لەمەوبەر هەڵبژاردنى پارلەمانى عێراقى ئەنجامدرا و كوردیش وەك لایەنێكى گرنگ لەو هەڵبژاردنەدا بەشداریكردو ژمارەیەك نوێنەرى خۆى ناردە بەغداد ، ئەوەى ئەمەوێت باسى بكەم هەڵبژاردن نییە بەڵك و ئەو كەسانەن كە حزبەكان و بەتایبەت یەكێتى نیشتمانى كوردستان كاندیدى كردبوون لە سلێمانیدا، {دكتۆر جەزا و دكتۆر مارف } دوو لەو كەسانە بون بەڵام چانسى ئەوەیان نەبوو بڕۆنە پارلەمان بێگومان هۆكارەكەشى بۆ دوو لایەن ئەگەڕێتەوە یەكەمیان ئەو گورزە كوشندەیەى كە گۆڕان لە دەڤەرى سلێمانیدا لە یەكێتى وەشاندووە؟ دووەمیان سیاسەت و وردبینى و دوربینى پارتى دیموكراتى كوردستان بوو ، ئەویش لەوەدا كە ئافرەتیان كاندید كردوو هەمووشیان كاریان بۆ ئافرەتەكان كرد، هەرچەندە ئەوان بەدەنگى خۆیان سەرنەكەوتن بەڵك و وەك ئافرەت و ڕێژەى زۆرى دەنگەكانیان لە چاو ئافرەتەكانى دیكەى لیستەكادا سەریخستن بۆ پارلەمان......... دیارە دەسەڵات لەم وڵاتە بێ كەس و بێ یاسا و بێ پلان و بێ بەرنامە و بێ زۆرشتیتر كە هەمویان بونەتە هۆكار بۆ دەسەڵاتداركردن و خۆسەپاندنى یەكێتى وپارتى بەسەر ئەم میللەتەوە، وە لەهەمانكاتدا بووە بە هۆكار بۆ بێدەسەڵاتكردن و خەفەكردن و چەوساندنەوەى خەڵك و زەوتكردنى مافى ئەو كەسانەى كە مافى خۆیانە بگەنە زۆر شوێن و زۆر پلەو پۆستى باڵا هەمیشە كاریان بۆ ئەوە كردووە كە كەسانى سەر بە حیزبەكانى خۆیان بكەنە خاوەن دەسەڵات و بەرزیان بكەنەوە و هەمیشەش وەك {جۆكەر} ى نێو یارى كاغەز سەیریان بكەن ، لێرەدا مەبەستم ئەوەیە كە چۆن {جۆكەر} بۆ هەموو شوێنێك لەو یارییەدا بەكاردێت ئاوا بەو جۆرە كەسانى سەر بەم دەسەڵاتە بێ نمونەیەى ئەم وڵاتە بێ خاوەنەى ئێمە {جۆكەر} ن و بۆ هەموو شوێنێك ئەبن و بەكاردێن و سەریان لەهەموو كارێك دەرئەچێت و ئەتوانن ئەندام پارلەمان و وەزیر و ڕاگر و پرۆفیسۆر و دكتۆر و هەموو شتێك بن........ یەكێتى نیشتمانى زۆر كات لە هەڵبژاردنى ئۆرگانەكانیشیدا ئەگەر كەسێك دەرنەچێتەوە بۆ ئەو شوێنەى خۆى یان بۆ ئەو شوێنە بەرزترەى خۆى بۆ هەڵبژاردووە ئەوا هەولأ ئەدات بە شتى تر دڵنەوایى بكاتەوە وەك سەیارە پارە زەوى بێگومان هەمووى لە كیسەى خەڵكى ڕەش و ڕوت دەردەچێت.... ئەمجارەش وەك پیشەى هەمیشەییان ئەو دوو دكتۆرەیان بە پۆستى ڕاگر لەزانكۆى سلێمانى دڵنەوایى كردەوە... بێگومان من لێرەدا ئەوە بۆ خوێنەر و خەڵكانى شارەزاتر جێدەهێڵم و دەپرسم ئایا لە پشتى دانانى ڕاگرەكانى زانكۆى سلێمانى یەوە دەستى حیزب و بە تایبەت یەكێتى هەیە یان نا!!!؟؟؟؟.. خوێندكارێكى هاوڕێم كە ساڵانێكە كۆلێجى یاساى زانكۆى سلێمانى تەواو كردووەو دكتۆر مارف یەكێك بووە لە مامۆستاكانى دواى ئەوەى كاندیدەكانى سلێمانى ئاشكرا كران لەكاتى هەڵبژاردنەكەدا بە سەرسوڕمانەوە باسى لەوە كرد كە دكتۆر مارف ناتوانێت كۆنتڕۆڵى خوێندكارانى نێو هۆڵێك بكات لە كاتى وانە وتنەوەدا ئیدى ئێستا چۆن ئەتوانێت بچێتە بەغداد و بەرگرى لەمافەكانى كورد بكات.... وە دواى بیستنى ئەوەى دكتۆر بووە بە ڕاگر دیسانەوە سەرسوڕمانى خۆى دەربڕى و زۆر بە گاڵتەجاڕیانەوە وتى بابە گیان ئەم حكومەتە بڕیارى داوە ئەو پیاوە بكات بە لێپرسراو ئیتر چۆن و لە كوێ ئەوە گرنگ نییە گرنگ ئەوەیە ئەمان خاوەنى پەیمانى خۆیانن و هەر بەرزى ئەكەنەوە......
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست