پیاگە لەڕە سەر چەرمگەكە.!
Wednesday, 28/07/2010, 12:00
ئێساكونێ ڕەنگ وێ من چتێكتان پێ بێژم ئێوە گەمەتان لێ بێ، دەى قەسەم وەخوا من فرە لەمێژە زانیگمە و دركم بەوسە كردگە كە مەنسولە كرانباوگاوەكانمان كە یێژى خوگى مەرەزە خۆرن، وەكوو زیانى گێسكە باوەحیزەكە بۆ ڕاماڵین ئەرز، بۆ ئەرزى وڵات زیانەخرۆن. كوڕە هەى كوچكیان لێ وارێ خۆ ئەوا بۆ بیس سالأ ئەچێ هەر خەریك ڕاووڕوتن هێژى ماڵە جووە ئەم كوردستانە گشتیان تاڵانكرس! باشە پێم نایێژن ئەم بەدفەڕییە چەس ئێوە دەستان داوگەسێ؟! كافرسانیە، ها؟! پێم نایێژن چلۆن لەڕووگتان هەڵێ وە ڕۆژى نیوەڕۆژ ئەو نەوتە ئەدزن و وە تانكەر ئاودیو ئێرانى ئەكەن؟ سا خوا قووڵى نەكا ئەو جەورە. تۆ با چتێكى ترتان پێ بێژم، ئەو كاورایەتان دیگە كە وەزیر سامانە سروشتیەكانى پێ یێژن؟ پیاگە لەڕە سەر چەرمگەكە یێژم، بێنۆ تەماشاكەن ئەم مالأ كاولە چۆن كەوتگسە درۆكردن. خۆ ئاوڕوى ئێمەى خەڵك شارەزوریشى بردگە. پێمان یێژێ ئەو نەوتە نەوت ڕەشە كە وە تانكەر ئاودیو ئەكرێ. باشە كاورا هەى خوام كرد وەگژتا ئەرێ وەڵڵا، پێم نایێژێ فەرق لە مەعبەین نەوت ڕەشو نەوت سپى چەس؟! بۆچ هەردوكیسیان سامان سروشتى نین؟ یانى كە نەوت ڕەش وو ئیتر بەدزین ڕەوایە؟! ئەوها.. دەى تۆ بۆچ وا نایێژى، ڕەنگ وێ ئەو نەوتە ڕەشە ئێسكپایەر یان خراو بووێ و ئێوە كارێ خاس بكەن و بچن لە ئێران فڕكى بەن و لەكۆڵمانى بكەنۆ؟ یان ڕەنگ وێ تۆ هەر وەزیر سامانە سپیە سروشتیەكان بى و هەقت وە سەر سامانە ڕەشەكانۆ نەوێ؟! هەى عافەرم نەوەى پیرى شالیار. باشە سەر چەرمگ پێم بێژە توخوا خانەخوێى ئەوها كریاگە؟ باشە توخوا ئەوە ئەركە تۆ ناگتەتە سەرشان؟! ئەرك درۆكردن و پۆشینى جەردەیى و ڕاووڕوتى كۆمپانیا جەردەكان! وەزیرى فرە لێت جوانە، بۆچ وەزیرى یانى هەڵایژانو ناهەقى بێژتن! كوڕە كاورا ڕاستەوە وەو ڕاستمان پێ بێژە كێس ئەو كەسەى ئەو نەوتە و سامان ئەم وڵاتە ئەدزێ!؟
ئەفەنى سەرچەرمگ، من تەمام نەوو لەسەرت بنووسمو لێتى بكەمە هەرا، بەڵام ڕوانیم تۆ هەر خەریك فشەى و وە تان و پۆى ئەو ڕاووڕوتەدا ئەچى و گەرەكتە بێژیتى ڕاووڕوت و دزێتى نیە بەڵكو پیاوەسیە. من خەم نەوت و سامان ئەم وڵاتەمە كە تا خەمخۆرى وەكوو تۆى بووێ ڕۆژى لە ئیساى خاستر ناوێ، ئەگینا چلۆن خەم بۆ تۆ ئەخۆم كە بویسە جادوگەر و پیرى ئاخر شەڕ، چونكە خۆت ئەو چارەگران و چارەنووسە سیایەت بۆ خۆت هەڵبژاردگە، سا منیش پێت یێژم پیرۆزت وێ قوروان..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست