چیمان لەسەرۆكى هەرێم و پەرلەمانتارانى دواى 25/7 دەوێت..!

Saturday, 01/08/2009, 12:00


بۆیەكەم جار عەقڵى سیاسى و ئینتیماو مقۆمقۆى هەڵبژاردن لەسەر سفرەى گشت ماڵێك ببێتە بەرنامەى هەمیشەیى، بەراستى جێگەى خۆشحاڵی یە زاراوەى سیاسەت و هەڵبژاردن هەر لەپیرو گەنجەوە تا .......بۆتە وێردى سەر زوبانیان، جێگەى دڵخۆشیە ئەو عەقڵیەت و ئینتیمایەى 2005 میلەت مساوەمەى لەسەر دەكرد دەربارە هەڵبژاردن و ناسینى كیانە سیاسى و نەتەوەییەكان لە 80% جیاوازە لەو عەقڵە بەردارەى كە لە2009 دا مساوەمەى لەسەردەكرێت. بەراستى ئەمە شۆرشێكە دەیان ساڵە میلەت خۆی بۆ لە بۆسە ناوە ئێستا ئەو سوڕە متبوو ژنگاویەى كە هەمان بوو كۆتای پێ هات ئێستا چركەكانى دیموركراسى دەست پێدەكات..
چیمان لەسەرۆكى هەرێمى دواى 25/7 دەوێ بەراستى ئەم رستەیە نیشانەى پرسیارە. 
دواى ئەوەى (5) پێنج كاندید خۆیان پاڵاوت بۆ سەرۆكایەتى هەرێم، مرۆڤ ئازادە كامیان هەڵدەبژێرێ، گرنگ ئەوەیە چارەنوسی خۆت چۆن تەسلیمى دەكەى، ئەو كاندیدەى كە تۆ باوەشى بۆدەكەیتەوە لەسەر ئەساسى بۆماوەزانى نەبێ بەڵكو لەسەر ئەساسى داهاتویەكى گەشە بێت.. ئەو سەرۆكەى كە تۆ عاشقى ببێتە سەرۆكت لەسەر چ روحیەتێك قبوڵى دەكەى، لەچوارچێوەى فكرێكى عەقڵ كۆنكرێتیە یا فكرێكى رۆشنفیكرو خوێندنەوەى داهاتویەكى روونە. 
گرنگ ئەوەیە ئەوەى دەبێ بەسەرۆكت دەرمانى برینە قوڵەكانى گشت میلە بكات، گرنگ ئەوەیە سەرۆكى نوێت ببێتە سەرۆكى كورد نەك هی میحوەرێك، گرنگ ئەوەیە بێ جیاوازى دوور لەئینتیماى حیزبى و ناوچەیى و بنەماڵەی خزمەتى میلەت بكات. گرنگ ئەوەیە گوێت بۆ بگرێت باوەرى بە رەخنەو پێشنیارەكانى میلەت و دەسەڵاتى چوارەم هەبێت....
بێ موبالەغە ئەمرۆ رۆژى عەدالەت و یەكسانیە لێرەدا مەبەستم سەرۆكى داهاتوى هەرێم (مسعود بارزانى بێت یا د.كمال میراودەلى یا د. هەڵۆ ابرایم احمد........) مەبەستمانە ملیان بۆ دادگا میلەت دانەوێنن نەك دادگا دەستەو ئەژنۆبوەستێت و ببێتە دادگاى فەقیر بێ دەسەڵاتان، مەبەستمانە دادگا یەكسان بێت لەنێوان شەرواڵ لەپێیەك و بەرپرسێك.. چیمان لەسەرۆكى هەرێم دەوێت، دەستبەردارى گشت كاروبارەكانى حیزب بێت، ژیانى چوارساڵى تەرخان بكات بۆ میلەت گوێى بۆ بگرێت دەرگاكانى بخاتە سەر پشت بۆ دایكە ئەنفالكراو شەهیدكراوێك. چیمان لەسەرۆكى هەرێم دەوێت، سەردانى لادێ و قەزاكان بكات، جیاوازى نەكات لەنێوان لادێ و شارو قەزاكان، دەرگاى هەمیشە داخراو نەبێـت ئاگادارى تاوانە جۆربەجۆرەكان بێت لەمیلەت دەكرێت میلەت نەكاتە ساقەى وەزیرێك یا هەر بەپرسێك. چیمان لەسەرۆكى هەرێم دەوێت، پەیوەندیە دیبلۆماتیەكانى تۆكمەبكات لەپێناو بەرژەوەندى گشتى نەك شەخێى. چیمان لە پەرلەمانتاران دەوێت ئەوەى ئێمە گەرەكمانە پەرلەمانتارمان ناوێت تەنها لەسەر كورسى دانیشێت پارە وەرگرێت بەڵكو ئەوەى ئێمە مەبەستمانە پەرلەمانتاران دەبێت شەورۆژ بخەنە سەریەك بۆ راییكردنى میلەتەكەى ئەوەى ئێمە دەمانەوێت پەرلەمانێك بێت وەزیرو بەرپرسەكان شەرمى لێ بكەن خەمى جەماوەر لەپێش خەمى خۆیانەوە كارى بۆ بكەن.. 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە