کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌گه‌ڵ سه‌رای ئازادیت، یان له‌گه‌ڵ سه‌ودای سیاسیت؟ به‌شی (1)

Saturday, 09/04/2011, 12:00


‌‌‌‌مێژووی حیزبه‌ کوردییه‌کان به‌تایبه‌تیی له‌ باشوری کوردستان پێمان ده‌ڵێت، که‌ خۆیان و حیزبه‌که‌یان یه‌کسانن‌ به ‌درۆ، سه‌رای ئازادیی له‌ سلێمانی ڕاست ئه‌کات چونکه ئه‌وه‌ی ئیستا له‌وێ ده‌گوزه‌رێت بریتییه‌ له‌‌ بزوتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی نه‌ک حیزبێکی سیاسی.
نامه‌وێت لێره‌وه‌ زۆر قسه‌ له‌سه‌ر (کۆمه‌ڵی ئیسلامی و یه‌کگرتوی ئیسلامی)بکه‌م، چونکه‌ ئه‌م دوو حیزبه‌ له خه‌می داواکانی خه‌ڵکی کوردستاندا نه‌بوون، به‌ڵکو ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ته‌مه‌نیان پێمان ده‌ڵێت که‌ ئه‌مانیش له‌ خه‌می ده‌سه‌ڵات و پاره‌یا بوون‌، نه‌ له‌ ڕابردوودا و نه‌ له‌ داهاتوو هیچ ئومێدێکم نه‌ پێیان نه‌بووه،. به‌ڵکو به‌ مه‌ترسیشیان. ئه‌مانه‌ ئه‌و هێزانه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر توڕه‌بونێکی جه‌ماوه‌ر خۆیان ده‌خزێننه‌ ناو ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ری توڕه ‌و بۆ ده‌سکه‌وتی سیاسیی خۆیان خه‌نجه‌ری ژه‌هراوی ده‌که‌ن به‌ جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا ، ئه‌م هێزه‌ مامه‌ڵه‌کارانه‌ هه‌میشه‌ رێگر بوون له‌ به‌رده‌متا به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵت ئه‌کات تا له‌ ئامانجی راسته‌قینه‌ی خۆت دورت بخاته‌وه‌ ، هه‌مووشمان باش ده‌زانین ئامانجی ئه‌مڕۆی خه‌ڵکی کوردستان نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی و بارزانی و دارو ده‌سته‌کانیانه‌. له‌سه‌ر ڕابردووی کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کگرتوو ده‌توانیین باشترین هه‌ڵسه‌نگانیان بۆ بکه‌ین.

حیزبی گۆڕان
ئه‌م قسه‌یه‌ قسه‌ی پارتی و یه‌کێتی نییه‌ وه‌ک هه‌ندێ که‌س ئاماژه‌ی پێده‌که‌ن ،به‌ڵکو ئه‌مه‌ له‌ڕوی یاساییه‌وه‌یه‌ ئه‌و یاسایه‌ی که‌ له‌ په‌رله‌مانه‌که‌ی (که‌مال که‌رکوکیی‌)ده‌رده‌چێت ئه‌و په‌رله‌مانه‌ی که‌ گۆڕان تیایدا (25) کورسی هه‌یه ‌و تیایدایه‌‌ مۆڵه‌تی به‌ حیزبی بونی تیا وه‌رگرت هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌یه‌ گۆڕان مانگانه‌ بوردجه‌ وه‌رده‌گرێت. به‌ڵام سه‌رانی حیزبی گۆڕان له‌ ناو خه‌ڵکدا ئه‌مه‌ ڕاناگه‌یه‌نین خۆیان تا ئێستا وه‌ک بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری پیشان ده‌ده‌ن. چه‌ند ئامانجێکی ژیرانه‌ له‌ پشتی ئه‌مه‌ هه‌یه‌ ده‌کرێت ئاماژه‌ به‌ هه‌ندێکیان بده‌‌ین:

1 : مه‌به‌ست له‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ناوی بزووتنه‌وه‌وه‌ خۆیان هێشتۆته‌وه‌، تاکو جه‌ماوه‌ری گۆڕانخواز و جه‌ماوه‌ری حیزبی گۆڕان له‌یه‌ک دانه‌برێت و خۆی به‌ خاوه‌نی هه‌مووان بزانێت یان هه‌رکه‌س داوای گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی کرد یان به‌ هه‌رشێوه‌یه‌ک له‌ شێوه‌کان ناڕازی بوو له‌ ده‌سه‌ڵات ئه‌وا ئه‌‌ندامی ئه‌وه ‌و گۆڕانه‌، واته‌ گۆڕان ده‌یه‌وێت باشه‌که‌ی که‌ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجامی ده‌دات، یان داوای ده‌کات به‌ موڵکی خۆی بزانێت
2 :خۆ دزینه‌وه‌یه‌ له‌ کۆنگره‌ چونکه‌ زۆرێک له‌وانه‌ی هه‌ڵسوراوی گۆڕانین کۆنه‌ ئه‌ندام مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتین یان ئه‌ندام سه‌رکردایه‌تی یان پۆست و پله‌ی حیزبی و حکومیان هه‌بوه له‌ ناوحیزبی یه‌کێتی و حکومه‌تی یه‌کێتیدا،‌ نه‌خوازراوی خه‌ڵکین و ‌ لای خه‌ڵکی توڕه ویسترا و خوازراو خۆشه‌ویست نیین، ئه‌وانه‌ ئیفلیجی سیاسین، له‌ گه‌نده‌ڵیی و تاوانکارییدا پشکی باشیان به‌رده‌که‌وێت له‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی ڕابردوو ئه‌مڕۆی کوردستانا،ترسی نه‌ به‌ستنی کۆنگره‌ له‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مانه‌ ده‌بێت دووربخرێنه‌وه‌ .به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌موو بڕیارێکی سیاسی له‌ده‌ست ئه‌مانه‌دایه‌‌‌ بێ ئه‌وه‌ی که‌س شه‌رعیه‌تی پێ دابێتین. ‌ ئه‌مه‌ بۆ خۆی پرسیارێکه‌ ئه‌وان که‌ خۆیانی لێ گێل ده‌که‌ن، به‌ڵام خه‌ڵکی وشیار و دڵسۆز ده‌یخانێت و هه‌میشه‌ پرسیاری له‌سه‌ر ده‌کات، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بۆ ئه‌مڕۆش نه‌بێت بۆ پاشه‌رۆژ په‌سیار و گۆمان له‌ سه‌ر ئه‌م حیزبه‌ دروست ده‌کات.

حیزبی گۆڕان له‌ ئێستادا لای من دوو به‌شه‌:
به‌شی یه‌که‌م پێکهاتووه‌ له‌ فراکسێۆنی گۆڕان که‌ (33) په‌رله‌مانتاره‌ له‌ په‌رله‌مانی کوردستان و په‌رله‌مانی ئێراق. ئه‌مانه‌ راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خه‌ڵکیه‌وه‌ هه‌لبژێدراون خه‌ڵک متمانه‌ی پێداون ، ئه‌گه‌رچی خولی هه‌لبژاردنه‌کانی 25-7-2009 جیهاواز بوو به‌ لیستی داخراو بوو، ته‌نها بۆت هه‌بوو ده‌نگ به‌ لیسته‌کان بده‌یت نه‌ک کاندیده‌کان له‌ هه‌رحاڵدا خه‌ڵک ده‌یزانی کاندیدی لیسته‌کان کێن . به‌ڵام هه‌رچۆن بێت له‌ رێگای ده‌نگ دانه‌وه‌ متمانه‌یان پێدرا،‌ ئه‌مڕۆش خۆشبه‌ختانه‌ هه‌ڵوێسته‌کانیان ئه‌بینین و رۆژانه‌ش ده‌یان بینین له‌ ناو جه‌ماوه‌ری راپه‌ریووی کوردستانا بۆ زۆرێک له‌ خه‌ڵکی ڕوون بۆته‌وه‌ له‌ گه‌ڵ خه‌ڵکی ناڕازین پێویست ناکات بۆ ئه‌م قسانه‌م ئاماژه‌ به‌ هیچ بکه‌م، چونکه‌ رۆژانه‌ خۆتان ده‌یبینین، به‌ پێویستی ئه‌زانم ئاماژه‌ به‌ قسه‌کانی د. شاهۆ سه‌عید ‌و د. زانا ره‌ئوف بده‌م. ته‌ماشای ئه‌و لینکه‌ بکه‌:

http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=35429&cat=1

بۆیه‌ لێره‌وه‌ ده‌ستخۆشی خۆمیان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نیم هیوام به‌رده‌وام بن و داواشیان لێ ده‌که‌م هه‌رکاتێک حیزبه‌ سیاسیه‌که‌یان سه‌ودای سیا‌سی به‌ خۆپیشانده‌ره‌وه‌ کرد هه‌ڵوێستی توندیان هه‌بێت چونکه‌ ئێوه‌ نوێنه‌ری خه‌ڵکن نه‌ک سیاسیه‌ ئێکسپایه‌ره‌کان.وه‌بڕواشم وایه‌ زۆرێکتان سه‌ربه‌خۆی خۆتان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ بۆیه‌ ئومێدی زۆرم پێتانه‌.

به‌شی دووه‌م پێکدێت له‌ هه‌ڵسوڕێنه‌رانی حیزبی گۆڕان
که‌ هه‌مو بڕیارێکی سیاسی به‌ ده‌ست ئه‌مانه‌ و ده‌ستیان گرتووه‌ به‌ سه‌ر هه‌موو جومگه‌کانی گۆڕاندا و هه‌موو شتێک ئه‌بێت به‌ فلته‌ری ئه‌ماندا بڕوات تا ئه‌مان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ر نه‌بێت، کردنی مه‌حاڵه،‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بڕیاری له‌سه‌رده‌ده‌ن ڕه‌تکردنه‌وه‌ی مه‌حاڵه‌. گه‌ر ئێمـه‌ نه‌گه‌رێینه‌وه‌ بۆ ڕابردووی ئه‌مانه‌ ناتوانین قسه‌ له‌ سه‌ر ئێستا و داهاتوویان بکه‌ین. وه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌ ئاماژه‌م پێکرد ئه‌مانه‌ له‌ناو ڕیزه‌کانی یه‌کێتیه‌وه‌ هاتوون هه‌رکه‌سه ‌و پۆست و پله‌یه‌کی به‌رزی هه‌بووه‌ ،ته‌نها شتێک ئه‌مانه‌ له‌ یه‌ک جیا بکاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ هه‌ندێکیان زوو وازیان له‌ یه‌کێتی هێناوه‌ هه‌ندێکیان دره‌نگتر، به‌ڵام هه‌مویان یه‌ک خه‌ونیان هه‌یه‌ ،به‌ده‌ر له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا که‌ من بۆخۆم خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازم بۆ ئه‌و هه‌یه‌ چونکه‌ ئه‌و له‌ نووسینه‌کانیان زۆر شتی روون کردۆته‌وه‌ من قه‌ناعه‌تیم پێیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چه‌ند سه‌رنجێکیشم هه‌یه،‌ که‌ ئه‌و براده‌رانه‌ی تر ئه‌وه‌یان نه‌کردووه‌ بۆ ئێمه ‌و مانانیان جێ هێشتوه‌ ڕوونی بکه‌ینه‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان که‌سێکی داوێنپاک و ده‌ستپاکه‌ ، که‌ زۆرێک له‌و براده‌رانه‌ له‌و خاڵه‌شدا لاوازن.

یه‌کێتی له‌م ساڵانه‌ی دوایدا به‌ سه‌ر دوو باڵدا دابه‌ش ببوو
باڵی یه‌که‌م: له‌و باڵه‌ پێک هاتبوو که ‌وه‌ک ده‌روێش وان، تاڵه‌بانی، واته‌ جه‌لالیین و به‌ چاک و به‌ خراپی تاڵه‌بانی ده‌ڵێن چاکه‌ و بێده‌نگن، ئه‌م باڵه یان ئه‌م گروپه‌‌ به‌س حه‌زیان له‌ کورسیه ‌و ناوی پۆسته‌کانیان لا گرنگه‌ بڕیاری سیاسیی و ره‌وشت و موراڵ لای ئه‌مانه‌ ده‌فته‌ره‌ دۆلاره.

باڵی دوه‌م باڵی ڕیفۆرم بوو، ئه‌م باڵه‌ له‌ناو یه‌کێتی و له‌ حکۆمه‌تیشا خاوه‌نی پۆست و پله‌ی گه‌وره‌بوون، به‌ڵام هه‌میشه‌ له‌ ململانێدا بوون له‌گه‌ڵ سکرتێری یه‌کێتیدا،ڕاسته‌ خاوه‌نی هه‌ندێک دروشمی ڕیفۆرمخوازی بوون، به‌ڵام زۆربه‌ی زۆری ئه‌م براده‌رانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ناکۆک بوون له‌گه‌ڵ سکرتێره‌که‌یان، که‌ پێویسته‌ بڕیاری سیاسییان به‌ ده‌ست بێت و بزانین یه‌کێتی دارایی چه‌نده‌؟ تا 2006 ململانێکان به‌رده‌وام بوو دوای بێ ئومێد بوونی نه‌وشیروان مسته‌فا و وازهێنانی، ئیتر ئه‌م باڵه‌ لاواز بوو، به‌ڵام له‌ خه‌ونی خۆیان نه‌که‌وتن و به‌و پۆست و پلانه‌ رازی بوون، که‌ هه‌یان بوو، ئه‌گینا شه‌ڕی ئه‌م براده‌رانه‌ له‌سه‌ر خه‌ڵک نه‌بوو ،ململانێ نه‌بوو له‌سه‌ر مافه‌کانی خه‌ڵکی، شه‌ڕ نه‌بوو له‌سه‌ر عداله‌تی نیشتیماعی ، شه‌ڕ نه‌بوو له‌ سه‌ر یه‌کسانی ، شه‌ڕ نه‌ بوو له‌ سه‌ر ئازادیی، شه‌ڕ نه‌بوو له‌سه‌ر سیسته‌مێکی مۆدێرن، شه‌ڕ نه‌بوو له ‌سه‌ر فه‌قیر و هه‌ژار، ئه‌گینا زۆرترین ماڵوێرانی که‌ به‌ سه‌ر کورد هاتووه‌ له‌ ماوه‌ی 20 ساڵی رابردوو له‌و ناوچانه‌ بووه‌، که‌ حیزبه‌که‌ی ئه‌مان تیا باڵا ده‌ست بوو ، جێی خۆی نییه‌ بپرسین ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ دڵسۆز بوون بۆ ڕۆژێک تا له‌ ناو یه‌کێتی بوون و پۆست و پله‌تان هه‌بوو به‌ سکرتێره‌که‌تان نه‌وت به‌سه‌ بۆ تاڵان کردنی نیشتیمان به‌سه‌ بۆ هه‌ژار کردنی خه‌ڵکی به‌سه‌ بۆ داگیرکردنی ئه‌م هه‌موو زه‌ویه‌ له‌ سه‌ر خزم و که‌سو کارتان ، به‌سه‌ بۆ ڕاونان و ده‌ربه‌ده‌ر کردنی ئه‌م هه‌موو گه‌نجه‌.

چاوه‌ورێی به‌شی دووه‌م بکه‌

له‌نده‌ن
8-04-2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە