کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كڵاشەكەى هونەرمەند جەلال سعید و وەزیرى بە ناو روشنبیرى

Tuesday, 07/12/2010, 12:00


كلاشەكەى هونەرمەند جەلال سعید دەستكردى ووڵاتە بێ نا زەكەى كوردەواریەو ،لە وەتەى هەیە كوردستانیە و بۆ تەنها ساتیكیش ووڵاتى جێنەهێشتوە ،كڵاشەكەى هونەرمەند تاسەر ئێسقان وابەستەیە بە خاك و ووڵات ئامادە نیە "مسقالێك خاكى وەتەن بدات بەقسرى قەیسەرى"نەك هەرئەوەندەش بەلكو شارەزایە بە هەموو كوچەو كولانەكانى كوردستان و خاك و تۆزو تەنانەت جۆگەكانیش گەواهى كوردایەتى بۆ دەدەن و ئاشنان و دەست لەملانێ بوون لە گەلى . شوێن نەماوە لەم كوردستانە سەردانى نەكردبێت هەر بە جوامێرى ئەوان بوە قاچەكانى هونەرمەند پارێزراون و توانیویتیان رێ بكەن وهەر بە جوامێرىئەوان بوە هونەر مەند توانیویەتى بە دنگە پر نە غمە كەى گوێچكەى رۆڵە بێنازەكانى كوردستان پر بكات و هەستى وابەستە بوون بە خاك و نەتەوایەتى وەك گولى نێرگز لەنێو ناخ و جەستەیاندا بچێنێت .كڵاشەكەى جەلال سعید تەمەنێكى لە هەزارى بردۆتە سەرو لە خانەوادەیەك هەزار لە دایك بوەو هەر بەهەزاریش وەك هونەرمەند هەزارە و بە هەزارى زیان دە گوزەرێنێ ،بە هیچ شێوەیەك تا ئێستا ئاشنا نە بووە بە دەستەوازەى ماستاو مەراى و سەرى بەرزیشى بۆ هیچ خوێن ریز و دسەڵاتدارێكى رەرزا قورسی ئەم ووڵاتە شۆر نە كردوە
وەزیرى بە ناو رۆشنبیرى بابایەكى هاوردەیەو خوانە بێت كەس نازانێت لە كوێ هاتۆتە دونیاو تەمەنى هەرزە كارى لە چ بار و مەیخانە،وتیاترۆ خانەیەكى هەندەران بردۆتە سەرو شەوانە لە باوەشى چ سۆزانیەك بە پێكى مەى شەوى كردۆتەوە .وەزیر بەناو رۆشنبیرى نەك كوچەو كۆلانى شار تەنانەت تەواو ئاشنایەتى نیە بە زورەكا نى وەزارەتەكەى و بەلاى نەنگیە سەردانیان بكات. وەزیرى بەناو روشنبیرى ناوى ووڵات و تەنانەت وابەستە بوونى تاكى كورى بە وولات تاسەر ئێسقان لاواز كردوە و هونە رو سۆزى رەسەنایەتى لە ناخەوە شێواندوە هەر رۆزەى ئافرەتێكى دەنگ ناخۆش و لەش و لار سەرنج راكێش ى وێنەى هاودەمەكانى شەوانى لاوێتى خۆى پێمان ئاشنا دەكات بە دەیا ن دەفتەر دۆلار لەم زاتانە بە فیرۆ دەدات و هونەرمەندە رە سەنەكانى كوردەواریش وێنەى جەلال سعید و عارەب عوسمان و خوالێخۆش بوو سەلاح داودە بە هەزارى و خەمى نان نا چار دەبن سوكایەتى قبول بكەن و شەوانە بۆ ئە مو ئەو دانیشتن(گەعدە)سازكەن و بە خەون ى نان و بە هەزارى سەر بنێنەوە .نازانم حیكمەت لە مە دا چیە ؟! دەبێت ناساندى ئەم ئافرەتە دەنگ ناسازانە چ حیكمەتێكى تێدا بێت دەبێت ئەوانە بەرتیل نەبن بۆ دەسەڵات دارەكانى سەرو و هۆكار نە بن بۆ مانە وەت بە وەزیرو بەرزكردنەوەت ؟! ،دەك بە نەفرەت بیت .
لەگەل داواى لێبوردنم بۆ كڵاشە رێزدارەكانى هونەرمەند كە لە بابەتێك ئا وا بەراوردم كردوون بەم ناكەسە .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە