لەنێوان مورتەزەقە و زێرەڤانى و سوپایى درعى سعودى
Friday, 18/03/2011, 12:00
ئەگەر تەماشایەك لەم سێ پێكهاتەیە بكەى دەبینى چەندین لەیەك چونیان هەیە بەتایبەتى ئەم هێزانە ئەبنە داشێك و بەدەست بنەماڵەیەكى دیارى كراوە هەڵدەسورێن لە پێناو سەركوتكردنى جەماوەر راپەری و لە گەندەڵى و فەسادى مالى و ئەخلاقى .
ئێستاكە لە رۆژهەڵاتى ناویندا گەلان لە سایەى پێشكەوتن و قبوڵنەكردنى سیستەمى ناداتپەروەرى بێزاربون لە دەسەڵاتدارن كە هەموو مەهامیان چەوساندنەوەى گەلەكانیانە .
لە لیبیا رژێمى قەزافى نزیكەى 43 ساڵێك دەبێت حكومرانى وڵات ئەكات بەو بیركردنەوە تاكرەیەو شێتانەى خۆى بەڵام لە دوایى خۆپیشاندان و نارەزایى گەلەكەیى ئەم رژێمە بۆ بەرگریكردن لە خۆى خەڵكمى مورتەزەقى بەكار ئەهێنا بۆ سەركوتكردنى گەلەكەى ئەوەتا ئێستاش ئەو رژێمە بەشێویەكى زۆرنامرۆڤانە گەلەكەى قەتلوو عام دەكات .
لە وڵاتى بەحرێنیش لە دوایى نارەزایەكانى خەڵكى ئەوڵاتە رژێمى مەلەكى سونەى لە بەحرێن كە خۆى لەیەك بنەماڵەى سونەدا دەبنێتەوە ئەم رژێمە لە پێناو مانەوەى خۆیدا پەنایى بردە بەر سوپاى درعى سعودى بۆئەوەى ئەو سوپا سەركوتكەرە بێتە ناو وڵاتەكەى و گەلەى بۆ قەتلوعام بكات .
لە كوردستانەكەى لاى خۆمان لە دوایى روداوى 17 شوباتى رەشەوە لە گەلى كورد لە باشورى كوردستان بۆ یەكەمین جار دژى سیستەمى كوردى بۆگەن وەستانەو هاتنە سەرشەقامەكان گەلى كورد بەتایبەتى لە شارى سلێمانى ئاستى نارەزایەكەیى فراوان بوو بۆ ئەو ئاستەى دەسەڵات بیر لە سەركوتكردنى بكاتەوە , ئەوەبوو سوپاى زێرەڤانى بە فەرمانى (نێچیر بارزانى) بەسەرۆكایەتى فەرماندەى عەسكەرى لیوا دڵشاد بەرەو شانشینى سلێمانى كەوتنە رێ , لەپیلانەكەى نێچیردا ئەو هەبوو كە بەئارەزوو خۆیان قەتلوعامى خەڵكى سلێمانى بكەن ئەوبوو سوپاى درعى نێچیر نەیتوانى داخڵ بەم شارە بێت و بەسەر شۆرى گەرانەوە بۆ میرنشینى مەسعوود لە هەولێر و دهۆك .
من لێرەدا ئەمەوێ ئەوە بخەمە روو كە سەرانى بنەماڵەكان لە بابەتى قگ خزاندنى كورسیەكانیان زۆر لاوازن ئەوان چونكە لە ناوەرۆكدا پوچن بۆیە هەمیشە ئەیانەوێ
لەسەركورسى چەوسانەو زوڵم بمێننەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست