کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڤارى بەڵگە, بەڵگەكان تەزویر دەكات وەڵامێك بۆ ڕاپۆرتەچەواشەكاریەكەى گۆڤارى بەڵًگە

Friday, 09/04/2010, 12:00


لەدوا ژمارەى گۆڤارى بەڵگە ڕاپۆرتێك لەسەرم بڵاوكراوەتەوە چەند بەڵگەیەك خراونەتەڕوو كە ئەگەر هەركەسێك تەماشاى بكات و لە ئەلف و بێی ڕۆژنامەوانیش شتێك نەزانێت, ئەوا هەر تێدەگات كە بەڵگەكانى گۆڤارى بەڵگە ساختەكراون. تەنها مەبەستیش لەوە شێواندنى ڕاستییەكان و لەكەداركردنى كەسایەتی منە, كە لە ناوەڕۆكى ڕاپۆرتەكەدا جگە لە هەڵواسینی درۆ, بەهیچ شێوەیەك ڕەچاوى ئەخلاقى ڕۆژنامەنووسی نەكراوە, بگرە لەوەش زیاتر چەندین ساختەكارى تێدابەدیدەكرێت.
رۆژنامەنوسان ..بەڕیزان چالاكوانانى بوارى ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى..خوێنەرانى ئازیز ..
من بە مافى خۆمى دەزانم جگە لەوەڵامدانەوەى گۆڤارى بەڵگەى بێ بەڵگە, لە دادگا سكاڵا لەسەر ئەو گۆڤارە و ئامادكارى ڕاپۆرتەكەش تۆماربكەم, بۆ ئەوەى ڕووى ڕاستى مەسلەكە دەربكەوێتو بەڵگە ڕاستەكان ڕووى بەڵگە ساختەكان ئاشكرا بكەنو بۆ ئێوەو هەموو لایەكیش دەربكەوێت ئاخۆ ئەوەى لە بەڵگەدا هاتووە بنەماى ڕاستى هەیە, یان كاردانەوەى ئەو كەسانەیە كە پێشتر من بەڕاپۆرتو هەواڵ ڕووی سپییانم ڕەشكردووە, هەروەها ڕوونببێتەوە كە مەبەستى گۆڤارى بەڵگە لە بڵاوكردنەوەى ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە تەنها شێواندنى راستییەكانەو گۆڤارەكەش كراوەتە مینبەرى هەلپەرستانو گەندەڵكارە دەمامك لەسەرەكان..
ئەوەى مەبەستمە بیڵێم ئەوەیە كە من بە حەقى خۆم دوكانێكم وەكو قەرەبوو لە برى دوكانێكى پێشووم وەرگرتووە كە شارەوانى كەلار بۆ جوانكردنى سیماى شارەكە جگە لە دوكانەكەى من, 77 دوكانى تر ڕووخاند كە تا ئێستا 65 خاوەن دوكان قەرەبوو كراونەتەوە, هەروەها وێنەى ئەو دوكانەى كە ژمارەى (812)ى لەسەر لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە بەهیچ شێوەیەك دوكانەكەى من نیە كە دوكانى هاوڵاتێكە بەناوى (هاشم.مەحمەد), ئەوەش بێ ئاگایی گۆڤارەكەو ئامادەكارى ڕاپۆرتەكە دەگەیەنێت كە من دڵنیام ئەوە ناوێكى وەهمیە. لە هەمووى خراپتر ئەوەیە كە بە بەرنامەى فۆتۆشۆپ دەستكارى نووسراوكەى شارەوانى كەلار كراوەو ناوى من خراوتە جێگەى ناوى كەسێكى تر, كە تەنها ئەم بەڵگەیە بەسە بۆ ئەوەى لە دادگا بیسەلمێنم, بەڵگەكانى من وەكو بەڵگەكانى گۆڤارى بەڵگە, ساختەنین.هەروەها گۆڤارى بێ بەڵگە دەڵێ داوایان لەدادگاى كەلار لەسەرى تۆماركراوە حەوت رۆژ زیندانى كراوە نەیتوانیەو هیچ بەرگرییەك بكات و بەڵگەیەك بخاتەڕوو،كە تا ئێستاش كێشەكە لەدادگایەو بەهەموو بەڵگەیەكم روبەڕووى دادگابوومەوە،دەڵێنش پۆلیسەو دەوام ناكات،زۆرینەی كارمەندانى راگەیاندنى ئازادى كەلار نەك تەنها من بەڵكو ئەوانیش لەسەر سلكى بەڕێوەبەرایەتى موچە وەردەگرین.
بەرێزان ئەتوانمیش بە تۆمارى دەنگى بیسەلمێنم كە بەرپرسى دەزگایەكى ئەم شارە چۆن،هەوڵی داوە بەپارەیەكى زۆر بمگرێت و لەسەر دەزگاكەیوو گەندەڵ و ناعەدالەتى كەلار كپم كاتەوەو بێ دەنگ بم،بەڵام ئەوە من بووم كە هەرگیز سەنگەرى خەڵكى بەحیزب و حكومەت ناگۆڕمەوە بەپارەو پاداشت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە