وەڵامێك بۆ ڕاپۆرتەچەواشەكارییەكەى كۆمەڵەى بەگژداچوونەوەى گەندەڵیی گەرمیان
Monday, 07/06/2010, 12:00
[email protected] لە ژمارەى (123)ى گۆڤارى لڤین ڕاپۆرتێك لەسەر(براوەى تاكە كورسییەكەى كورد لەدیالە، داواكراوى دادگاى كەلار)ە بڵاوكراوەتەوە، تیایدا ناوى منیش هاتووە گوایە بەحیساب بە گەندەڵیی دوكانێكم پێدراوە.
من لێرەوە رایدەگەیەنم ئەو دووكانەى كە چەند جارێكە هەندێك كەس دەیانەوێت بۆ شكاندنى كەسایەتى من بەكارى بهێنن، بەمافێكى سرووشتى خۆم وەرمگرتووە، چونكە پێشتر 77 دوكان بەمەبەستى جوانكارى لە گەڕەكى سەركەوتن لەلایەن شارەوانى كەلارەوە رووخێنران و دواتر لە گەڕەكى پیشەسازیی قەرەبوو كرانەوە، یەكێك لەو دوكانە رووخاوانەش هی باوكمە كەبەهۆی ئەوەى لەژیاندا نەماوە كراوە بەناوى منەوە. هەروەها وێنەى ئەو دوكانەى كە ژمارەى (812)ى لەسەرە لە ڕاپۆرتەكەى گۆڤارى لڤین هاتووە بەهیچ شێوەیەك دوكانەكەى من نیە بەڵكو دوكانى هاوڵاتییەكە بەناوى (هاشم مەحمەد ئەحمەد)، كە ئەوەش بێ ئاگایی ئامادەكارى ڕاپۆرتەكە دەگەیەنێت.
من گومانم لەوەهەیە كە دەستێك بە ئەنقەست و بۆشكاندنى من كە ماوەیەكە كار لەسەر گەندەڵیەكانى سنوورەكە دەكەم، ئەم زانیارییەى دابێتە گۆڤارى لڤین، هەروەك گۆڤارى بەڵگە لەژمارەى (20،19) هەمان كارى كرد و بەڵگەیەكى فەرمیی شارەوانى كەلارى تەنها بۆ شكاندنى كەسایەتى من تەزویر كردبوو و بۆ ئەو مەبەستەش من لەدادگا سكاڵام تۆمار كرد.
من بە مافى خۆمى دەزانم جگە لەوەڵامدانەوەى كۆمەڵەى بەگژداچوونەوەى گەندەڵیی گەرمیان، لە دادگاى كەلار سكاڵا لەسەر دەستەى دامەزرێنەرى ئەو كۆمەڵەیە تۆماربكەم.كە مەخابن كاتێك بڵێی كاكە ژێری چاوت كلی پێوەیە ئیدى جەهەنم لە تۆ ئاوەدان دەكەن و هەزارو یەك شیرین و فەرهاد دەهۆننەوە بەناوى هاوڕێیەتیەوە دەیانەوێت راستیەكان ئاوەژو بكەیت و ئەخلاقیاتى پیشەو كارەكەت بخەیتە ژێر پێڵاوەكانیانەوەو ماكیاژى روویان بكەیت؟؟؟كاتێكیش نا بەدڵیان دەكەى دەیان فۆڵدەرى خۆیان ئاسات بۆ دەكەنەوەو دەتكەن بە هاودەمو هاو نشینى خۆیان، بۆ ئەوەى ڕووى ڕاستى مەسەلەكە دەربكەوێتو بەڵگە ڕاستەكان ڕووى بەڵگە ساختەكان ئاشكرا بكەنو بۆ ئێوەو هەموو لایەكیش دەربكەوێت ئاخۆ ئەوەى لە بەداوداچوونى كۆمەڵەی بەگژداچوونەوەى گەندەڵیی هاتووە بنەماى ڕاستى هەیە ، یان كاردانەوەى ئەو كەسانەیە كە پێشتر من بەڕاپۆرتو هەواڵ ڕووی سپیانم ڕەشكردووە، هەروەها روونببێتەوە كە مەبەستى لە بڵاوكردنەوەى ئەو جۆرە ڕاپۆرتانە تەنها شێواندنى راستییەكانەو گۆڤارى بەڵگەیش كراوەتە مینبەرى هەلپەرستانو گەندەڵكارە دەمامك لەسەرەكان.
بۆیە بە گۆڤارى بەڵگەو ئەوانەش كە ویستویانە لە نێو پاپۆڕە پڕ لەگەندەڵكارییەكانیان منیش خۆیان ئاسا نوقم بكەن و ناوێكى تر لەلیستى ناوەكەیان زیاد بكەن،دەڵێم ئەوەی كە بیرتان لێكردەوە تەواو پێچەوانە بویەوەو لە جێگەى زیادكردنى ناوى من لەلیستەكەتان،گەندەڵییەكى تر چووە سەر ژمارەى گەندەڵییەكانى ئێوە ،بەدەردى كورد گوتەنى(ماڵی قەڵب سەربە خاوەنێتى)،چونكە لەچوارچێوەى بەدواداچونم و دواى سكاڵا تۆماركردنم لە دادگا دەركەوت كە ئێوە ساختەكاریتان بە نوسراوەكانى شارەوانى كەلار كردوەو قەرەبوى جوتیارێك بەژمارە (4602) بەناوى (پایز مستەفا قادر)تان،گۆریوە بۆ ناوى من و دوكانى ناوچەى پیشەسازى.كە لەسەر نەخشەى كەلار ژمارە (424)دراوە بەو جوتیارە.
سەیر لەوەدایە سەرنوسەرى گۆڤارى بەڵگە كە پێدەچێت زۆری حەزى،لەوازییە كۆمپیتەرەكانى ئامادەكارى راپۆرتەكەى بوبێت،بۆیە هەر لەدواى ئەو ژمارەیەوە خۆی جارێكى تر دێتە سەر خەت و لە رێگاى راپۆرتى ئامادەكارە وەهمێكەى دەنوسێت،كە ئەم جارەیان خۆی شیكارى بۆ دەكات و ئەوەى بە ئیلهام بۆی دێت شەنوكەوى دەكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست