بانگەوازێك بۆ جەماوەری شاری كەركوك
Sunday, 13/02/2011, 12:00
جەماوەرى ئازادی خوازی شاری كەركوك
كاتی ئەوە هاتووە بڵێین نا بۆ ستەم و چەوسانەوە ، نا بۆ گەندەڵی ، نا بۆ بەتاڵانبردنی سەروەت و سامانمان ، نا بۆ بێكارەبایی و خراپى خزمەتگوزاری ، نا بۆ دەسەڵات لەسەر بناغەی قەومی و تاییفی. بۆ كۆتایی هێنان بەمانەو بە دی هێنانی سەرجەم خواستەكانمان ، مانگرتنێكی جەماوەرى فراوان ڕائەگەیەنین لە بەرامبەر پارێزگا نزیك ئوتێل سنەوبەر وە لە رێكەوتی 15-2-2011 كە دەكاتە ڕۆژی سێ شەممە سەعات 10 سەر لە بەیانی.
بۆیە بانگەوازی دانیشتوانى شارەكەمان ئەكەین بە هەموو چین و توێژەكانییەوە بە بێ لەبەر چاو گرتنی نەتەوەوو ئایین و ڕەگەز ، ژنان و پیاوان ، پارتەكان و بێ لایەنەكان ، قوتابیان و كرێكاران و فەرمانبەران و پارێزەران بۆ بەشداری كردن وپەیوەست بوون بەم مانگرتنە جەماوەرییەوەو بۆ بەرز كردنەوەى دەنگمان و سەرجەم داخوازیە ڕەواكانمان وە لەپێناو ژیانێكی باشتردا
لیژنەى هاوپشتی
بۆ بەدیهێنانى داخوازییەكانى جەماوەری شارى كەركوك
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست