کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەكێتى و پارتى ڕاستەوخۆ خەڵك دەكوژن و گۆرانیش ناراستەوخۆ

Saturday, 26/02/2011, 12:00




ئەگەر باسى یەكێتى و پارتى بكەیت لە كوشتن لەوەیە كۆتایى نەیەت لە سەرەتاى دروستبوونیانەوە ئەگەر دە دوژمیان كوشتبێت لە بەرانبەریدا بیست كوردیان كوشتووە، سەدام رۆیشت ئەمان بونە خەلیفەى، ئەوەى راستى بێت ئەو رێكخراوانەى خۆپیشاندانیان رێكخست بۆ پشتگیرى كردن لە مسرو تونس ساویلكە هاتنە بەرچاوم، بۆ؟:
لە كۆمەڵگەى دوواكەوتودا عاتیفە زاڵە بە ڕادەیەك كە جێگاى عەقڵ نامێنێتەوە، ئەوەندە غەریزە پاڵ بە كۆمەڵەوە دەنات ئەوەندە عەقڵ حاكم نییە، لە ئەفغانستان حكومەتەكەى سەر بە سۆڤیەت چوو تالیبان هات، لە مسر و تونس و ئەگەر لیبیاش ڕوخا كێ دێت؟؟. ئایا ئەو كۆمەڵگانە لەو ڕادەیە هۆشیاریان هەیە بتوانن دەوڵەتێكى دیموكراسى دابمەزرێنن؟؟ من قەت لە گەڵ چەقبەستویدا نیم، بەڵام ئەمە واقعەكەیە.
هەڵبژاردن لە فەلەسین كراو ئەنجام بووە حكومەتى غەزەو حكومەتى كەنارى رۆژئاوا.
گۆڕان دامەزرا زۆر پێم خۆش بوو بە دەستكەوتێكى گەورەم لە قەڵەم دا سەراى تێبینیم لەسەر سەركردەكانى شاخى كە زۆربەیان قارەمانى شەرى ناوخۆن، سەرەراى ئەوەى زۆربەى ئەندام پەرلەمانە ناحالیەكانى یەكێتى لە پەرلەماندا ئەوانەى نەوشێروان بوون، سەرەراى ئەوەى نەوشێروان خاوەنى چەند بیرۆكەى سەقەت بووە لە ناو یەكێتیدا كە ئێستا ئەم وڵاتە بە دەستییەوە دەناڵێنێت.
بەڵام ئێساشى لە گەڵدا بێت گۆران بە شتێكى گرنگ دەزانم بۆ شكاندنى ئەم چەقبەستووەى كوردستان و پێیان دەڵێم تەواو پشتگیریتان دەكەین بۆ ئەوەى لەبەردەم دەرگى سەرا دەیكەن بەڵام تكایە ئەم دوو تێبینیەم بە هەند وەربگرن:
ـ ئەوە ڕەوا نییە منداڵ دەنێرنە سەر بارەگاكانى پارتى و ئەگەر بە بەردبارانكردن پارتى نەهاتە وەڵام ئینجا دەمانچەى پێوە دەنەن بۆ ئەوەى خەڵكتان بۆ بكوژێت و پاشان بەو سیاسەتە ئەو حزبە بسرنەوە لە ناوچەكەو هەروەها یەكێتیش چاوپۆشى لە چالاكیەكانتان بكات لە سلێمانى. ئەگەر بە سیاسەتى دروست پارتى دەسرنەوە ئەوە سەد لەسەد لە گەڵتانین.
ــ ئێوە باسى ئازادى دەكەن(ك.ن.ن) ئەوەندە لە ڕاگەیاندنى حزبێكى شمولى و گشتگیر دەچێت ئەوندە لە راگەیاندنى حزبێكى دیموكراى ناچێت.
ئەوەى ماوە بیڵێم دوو سێ شتە:
ـ ئەو گەلەى سیستەمى سیاسى باشى بۆ دێت گەلى هۆشیارە، پێویستە هەمومان خەڵك هۆشیار بكەینەوە.
ــ بۆیە زۆر لەسەر یەكێتى و پارتى قسەم نەكرد چونكە لە ساڵى (1994) ەوە بە قەد توك سەرم شتم لەسەریان نوسیوە.
ـ ئیسلامى سیاسى جێگا نەماوە لەم وڵاتەدا نەیكەنە مزگەوت تەنها مەیدانى ئازادى نەبێت، ئەوێشیان كرد بە مزگەوت، دڵنیا بن تا سیاسەت لە ئاین جیا نەكرێتەوە دیموكراسى لە وەهم زیاتر هیچى تر نییە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە