پاسەوانەكانى لقى چوارى پارتى بە قەدەر ژمارەى پەنجەرە شكاوەكانیان مێردمناڵ گەنجى سلێمانیان بریندار كرد
Saturday, 19/02/2011, 12:00
ئاسۆ دەرگەزێنى
لە ڕاستیدا خامە نازانێ چى بنوسێ دەربارەى حزبێك كە شكانى پە نجەرە كانى بارە گایەكى بە هۆى كارێكى هە ڵەى هەندێك لە گەنجانەوە بەشكانى شەرەف و ناموسى بزانێ...
دیارە كە شەرەف و ناموسى ئەوان هەر بەقەدەر شووشە تواناى بەرگەگرتنى هەیە ,بەڵام چ جۆرە شووشەیەك رەش وەك ئابڕووییان كە تا بەتەواوى نەشكێت میللەت نازانێ ئەو دیووى چى تیایە, هە ر بۆیە بە قەدەر ژمارەى پەنجەرە شكاوەكانیان گەنج مێرد مناڵى شارى هە ڵمەت وقوربانییان بریندار كرد,ئەو شارەى كە یەكەمین حزبێك خستیانە زبڵدانى مێژووەوە حزبەكەى مسعود بارزانى بوو دواى چەند ساڵێكى تریش حزبەكەى تاڵە بانییان بە دەردەكەى ئەو برد ,سەرەڕاى زۆرى تۆپ دەبابەو لەشكرو فەرماندەیى یەكانیان.
لەمانە ئابڕوو بەر تر لێد وانى كەناڵەكانیان بوو لە ساتەكانى یەكەمى رووداوەكەدا كە پەیامنێرەكانیان لە سلێمانى یەوە دەیووت :كە گوایە خەڵك لە ناو خودى خۆپیشاندەرەكانەوە تەقەى لە خۆیان كردووە ,ئیتر دیارە لاى ئەوان جارانەو تەنها چاوى كامێراى ئەوان و حزبەكەى تاڵەبانى لەساحەكەدایەو كەس لە دوورەوە ئاگاى لە زرمە وناڵەو شیڕەى بیكەیسى و كڵاشینكۆفەكانیان نى یە ..دیارە زۆر لە دواوەن نازانن كە گەنج ولاوى ئەمڕۆ هەموییان بە مۆبایلەكانیان رۆژنامەنوسێكن و پەیوەندییان بە فەیسبوك و یوتیوب و تویتەرەوە هە یە و پاڵەوانێتى و داستانە كانى ئەوان لەو سایتانەدا پەخش دەكەن.
ئێوە شایستەى ئەوە نین كە لەم شارەدا بە تایبەتى لە كوردستانى هاوچەرخدا بەگشتى بوونتان هەبێت, هەق وایە چۆن جاران لە سە رشاخ ولوتكەكانى كەپكى حەمەد ئاغا و كڵاوقاسم بە سەدان كەستان لە یەكترى كوشت ,ئا بەو جۆرە هەقە بچنەوە بۆ ئەو شوێنانە, چونكە ئێوەى شاخى بۆ شار ناشێن ئێمە ئەو كاتە نەماندەزانى بۆ دەبێ ئێوە لە سەر ئەو لوتكە چیا سەختانە ئەوەنە لە یەكترى بكوژن بەڵام دەركەوت نهێنى یە كە چى یە كە ئەویش ئەوەیە كە ئەوێ شوێنى ڕاستەقینەى ئێوەیە ئەوێ بە نشینگەو ماڵى ڕاستەقینەى خۆتان دەزانن,دیارە مرۆڤ- با شاخیش بێت -بە سروشت بەرگرى لە شوێنى ژیانى خۆى دەكات ,بەڵام ئێستا فرسەخێك هاتوونەتە خوارەوە لەدۆڵ وگردەكانى قەڵاچولان وسەر رەشدا ژیان بە سەر ئەبەن و ئامادەن كە تەنگە تاو بوون بچنەوە چیاكان-.
هۆ شاخى یەكان :ئێوەش هەر چەشنى حزبەكەى تاڵە بانى هاوپەیمانتان كاتێك ساڵى 1994 -كە ئەوكاتە لەجەنگدابوون-كاتێك ڕێپێوانێكتان سازكرد بە بۆنەى كوژرانى سەركردەیەكى مەیدانیتان (عوسمان قادر منور)چۆن ئەو هاوپەیمانانەى ئەمڕۆتان چوون بە گژتانداو پتر لە (50)كەسیان لێ بریندار كردن و ئەو شەوەش هەتتا بەیانى ئیزگە قرخنەكەتان هەر ئافەرینى فیشەكى سەوزى ئەكرد..ئەوەبوو ئێوەش هە ر بەهەمان شێوەى هاوپەیمانەكانتان بەرپەرچى خەڵكى بێ دیفاعتان دایەوە . بۆیە ئێمەى جەماوەریش هەر بە وێنەى خۆتان ئەڵیین ئەى ئافەرین فیشەكى زەرد.. ئەى ئافەرین فیشەكى زەرد...كورد زۆر لە مێژە ووتوویانە تەرسەقولێك بكەیت دوو كەرتەوە لە عنەت لەهەردوولایان...
هۆ شاخى یەكان :ئاخر كەى جوابى بەرد گوللەیە بۆخەڵك نازانێ كە خۆتان ریزێك گوللەتان كرد بە بیناكەتاندا تادوایى بڵێن ئەوەتا تەقەیان لى كردووین-.كەى چەكدار لەم دنیا بەرینەدا بەم جۆرە چووە بە گژى بێ چەكدا..كەى مرۆڤى كامڵ بەو جۆرە ئەچێت بە گژ مێردمناڵان ولاواندا-مەگەر شاخى یەكى وەك ئێوە نەبێت...
لەبرى ئەوەى داواى لێبوردن لە خەڵكى جگەر سوتاو بكەن فازڵ میرانى دەنێرنە سەر شاشەى تى ڤى یەكانتان وئە ڵێن ئێمە تەعەدا لە كەس قبوڵ ناكەین ئەى بۆ لە حكومەتى عێراقى قبوڵ ئەكەن كەبە دیار چاوى خۆتانەوە كوردەكان ناچار ئەكات كە قەرەتەپە وجەلەولا جێ بهێڵن. یان وەك پەندە كوردى یەكە ئەڵێت:(هین بەخاڵى خۆى فێرە) ئێوەش بەمیللەتەكەى خۆتان فێرن..
هۆشاخى یەكان: خۆلاى خۆى یادى دامەزراندنى بە لاوانى دیموكراتتان بوو هیچ چالاكى یەكى ترتان نەدۆزى یەوە كە لەم یادەتاندا ئەنجامى بدەن جگە لەم قەسابخانەیەى كە دەرهەق بەلاوانى سلێمانى ئەنجامى بدەن..چوار ساڵ لەمەو بەر بە خۆتان وبەڵتەجى یەكانتانەوە پەلامارى دەیان بارەگاو ئیزگەى حزبێكى وەك یەكگرتووى ئیسلامیتان دا سوتانتاندن و لێتان كوشتن و لێتان بریندار كردن وسەرەڕاى بوونى چەندین پاسەوانى ئەو حیزبە لەو بارەگایانەدا كەچى تەنها فیشەكێكیان ئاڕاستەى ئێوە نەكرد ..جا ئایا تۆزێك هەست و شعورو عەقڵتان نەبوو كە دەرسیان لێ وەر بگرن بزانن هەڵس و كەوت بكەن ...لەبیرمە كاتێك ئێوە پەلامارى بارەگاكانى ئەوانتان دا ئە ندامێكى سەر بەو حیزبە ووتى :پارتى لێیان تێك چووە لە بادینان ,وایان زانیووە كە یەكگرتوو دەسەڵاتدارە و خۆیان موعارەزەن بۆیە پەلامارى بارەگاكانى یەكگرتووییان داوەو سووتاندوویانە چونكە لە هەموودنیادا واباوە كە موعارەزە پەلامارى حكومەت ئەدات و بارە گاى ئەسووتێنێت نەك بە پێچەوانەوە..
هۆ شاخى یەكان و هۆ ئەوانەى كە معاشە بەلاشەكانى ئەوان ئەخۆن بەبێ ئەوەى بەردێك بخەنەسەر بەرد با كۆتاى بەم باسە بێنم بەوەى كە لەسەردووان لە ووتەكانى بێچیرڤان بارزانى بوەستم كە لە كۆنگرە رۆژنامە نووسى یەكەى دا لەرۆژى18-2-2011زۆر جەختى لێ دەكردنەوە:یەكەمین:ئەوەى كە بۆ دەبێ تەنها پەلامارى بارەگاى ئەوان بدرێ لەسلێمانى,كە وەڵامەكەى زۆر روونە ,ئەویش ئەوە یە:كە ئەوە بارەگاى ئەو حیزبەیە كە سەرۆكى هەرێم سەرۆكایەتى ئەكات وئە توانێت زێرەڤانى بۆ هەموو شوێنێك بنێرى ..من لەوان دەپرسم دەبوایە ئەو گەنجانە ئەگەر پەلامار بدەن (كە نەدەبوا وایان بكردایە)پەلامارى كوێیان بایە؟حیزبەكەى تاڵەبانى كە جەماوەرى لە ناو شاردا لەكیس داوە وخەڵك حسابى مردووى بۆ دەكا ئیتر كێ حاكمى فیعلى كوردستانە؟...دووەمین بێچیرڤان بارزانى ئەڵێت كە گوایە پارتى لە سلێمانى زوڵمێكى زۆرى لێكرا ,بڵێى مەبەستى ئەو لەم زوڵمانە بێت:
1-شكاندنى نزیكەى 60پەنجەرەى بارەگاكەیان-دیارە لەبەر كێشەى دارایى پارتى ناتوانن بەم زوانە چاكى بكەنەوە-(بەڵام ئەتوانن 800ملێون دۆلار بنێرن بۆ لوبنان بۆپڕژەیەكى گەشتیارى*1.
2-سەرف كردنى بڕیكى زۆر لە فیشەكەكانیان لەلاشەى گەنجانى سلێمانیدا,دیارە كوردستان كارگەى دروست كردنى فیشەكى لێ نى یەو بۆ دەستخستنەوەى ئەو تەقەمەنى یە زۆرە دەبێ هەندێك تەنازولى تر-وەك پیشەى هەمیشەییان- بۆ حكومەتى عێراق یان توركیاو ئێران بكە ن تاكو جبەخانەكانیان پڕ بكەنەوە.
3-وەك خۆیان دەیبینن كە پۆرت و سومعەیان لە شارەكەى شێخى نەمردا شكاوە,چونكە ئەوان پەنا بە خوا خۆیان بە خواى كوردستان ئەزانى هە وەك چۆن باپیرە گەورەى مسعود بارزانى خۆى بە خواى تەێەوف ئەزانى و ئەو ناوبانگەى بۆ خۆى دانا بوو*2.
4-لە راستیدا زەرەرى واقیعى ئەوان ئەم خاڵى چوارەمەیە ئەویش ئەوەیە كە ڕووى ڕاستەقینەى پارتى وبنەماڵەى بارزانى بە شێوەكى بەرجەستەیى دەركەوت بۆ نەوەى نوێو گەنجانى فەیسبووك و بە چاوى خۆیان بینیان كە چ جۆرە وەحشێك حوگمى كوردستان ئەكات.
لە دوا وتەدا ئە ى شاخى یە بە ماڵى نەكراوەكان خە ڵكى سلێمانى وگەنجانى بە تایبەتى كودستان بە گشتى ئەو دیمەنە لەیاد ناكات كە كاتێك 60-70 گەنجتان خەڵتانى خوێن كردبوو لە كاتەدا پاسەوانە قەمێەڵە ئەمریكى یە لە بەرە شاخى یە كانتان لە سەر بانى لقى 4 دەستیان كرد بە هەڵپەڕكێ دەیان ووت خەڵگى سلێمانى ئاواتان لێ دەكەین...
پەڕاوێزەكان:
*1:شایانى وتنە بۆ وەرگرتنى ئەو پارەیە ئەمین جومەیل سەرۆكى پێشووى لوبنان-سەردانى كوردستانى كرد و پارەكە نێررا بۆ كوڕەكەى ئەمین جومەیل (بەیار ئە مین جومەیل)
پاشان ئەوە بوو لە لاین ماڤیاى لوبنانەوە بەیار ئەمین جومەیل تیرۆر كرا بەمەبەستى دەستبە سەراگرتنى پارەكە ,بەڵام پارەكە كەوتە دەست پۆلیسى لوبنانى و دەستى بەسەردا گیرا لەبەر نەبوونى هیچ سەنەدێكى قانوونى بۆ پارەكە.
*2:بۆ راستى ئەم ووتەیە بڕوانە وكیپیمید یا لە ئینتەرنێت.
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست