قوتابییانی ماسته‌ری په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، نیگه‌رانن له‌وه‌ی که سووکایه‌تی به بڕوانه‌مه‌که‌یان ده‌کرێت.
Monday, 22/03/2010, 12:00
چه‌ند قوتابییه‌کی ماسته‌ری په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، داوا ده‌که‌ن (شاکر سمۆ) سه‌رۆکی پێشووی یانه‌ی وه‌رزشی دهۆک له خوێندنی ماسته‌ر دوور بخرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی که زانراوه ناوبراو بڕوانه‌مه‌که‌ی ته‌زویره.
به وته‌ی یه‌کێک له‌و قوتابییانه‌ی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر، پێی ڕاگه‌یاندین شاکر سمۆ کاتێک ئه‌ندامی لق بووه له دهۆک، بڕوانامه‌ی شه‌شی پیشه‌سازی له به‌غدا کڕیوه، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی ده‌رچووی کۆلێژی پێدراوه به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک ڕۆژ له‌م چوار ساڵه ده‌وامی کۆلێژی کردبێ.
یه‌کێکی تر له قوتابییه‌کانی ماسته‌ر وتی: "هه‌ر قوتابییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی له خوێندنی ماسته‌ر وه‌ربگیرێ، پێویسته له ساڵێک و شه‌ش مانگ خزمه‌تی که‌متر نه‌بێت. بۆیه ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی، که ئه‌و به‌ڕێزه له هیچ شوێنێکی حکومی نه وه‌ک مامۆستا یان هه‌ر پیشه‌یه‌کی تر خزمه‌تی نییه و که‌چی یه‌کسه‌ر به‌هۆی پشتگیری له لایه‌ن هیمدادی کوڕی لوقمان بارزانییه‌وه له خوێندنی ماسته‌ر ده‌وام ده‌کات."
له کۆتایی قسه‌کانییان، قوتابییانی ماسته‌ری په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر داوا له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ده‌که‌ن ده‌ست ببرێت بۆ کردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌یسه، بۆ ئه‌وه‌ی بێ ڕێزی به خوێندنی چه‌ند ساڵه‌یان نه‌کرێت.
شاکر سمۆ:
- سه‌رۆکی پێشووی یانه‌ی دهۆک و ئه‌ندام لقی پێشووی دهۆک.
- ئه‌ندامی مه‌کته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ی ئۆلومپی کوردستان (ئێستا).
- ئه‌ندامی ڕێکخراوه جه‌ماوه‌ری و پیشه‌ییه‌کان (ئێستا).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست