بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


وەڵامێك بۆ بەڕێز کاك قادر نادر: کاکە حەمەی حاجی مەحمود یەکەم کەس بوو کە گیان و ژیانی خۆی کردە قوربانی کورد و کوردستان

Friday, 02/12/2011, 12:00


له به ڕواری٢٨-١١-٢٠١١وتارێکی به ڕێز کاك قادر نادر رچاو که وت له سایتی کوردستان پۆستدا کە گووایه گومان له سەر کاکه حەمەی حاجی مەحموود و حیزبەکەی هەیه دەستیان لە کوشتنی خانمی دڵسۆز و خەمخۆری گەلی کورد لیسی شمیتس دا هەبێ....

بەڕێز کاك قادر خوازیارم ئەم وەڵامە وەك توانج و پلار وەرنەگری تەنیا وەك ئاگادار کردنەوەیەك و بگرە من لە خەمخۆری بۆ ڕۆژنامەگەریی کوردیی و  لە دڵسۆزیم بۆ هەموان و بەڕێزیشتان ئەم وەڵامەم بۆ بەڕێزتان و خەڵکی کوردستان نووسی هیوادارم تۆش بەسینەیەکی فراوانەوە وەریبگری و بە چاوی ویژدانەوە شتەکان هەڵسەنگێنی و پێناسە بکەی.
 ئەو کەسەی بەڕێزت لێی بەگومانی و پەنجەی تاوانی بۆ ڕادەدێری کە گوایە دەستی لە کوشتنی ئەو خانمە دڵسۆزەدا بووبێت ئەی دەبێ بۆ ئەم ڕووداوانە کە مەڵۆیەکە لەخەرمانی خەباتی کاکە حەمە ڕای بەڕێزتان و خەڵکی کوردستان چییە با هەندێك لە راستییەکان نەشێوێێت
 لە دوای کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕۆژانی ٢١-٢٢-٢٣--٣-١٩٨٨ کە هێزێکی گەورەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران چەندین ژن ومنداڵیان لە ناودا بوو لە ناوچەکە بوون بێئاگا بوون لە ڕووداوەکان بەڵگەش بۆ ڕاستی قسەکانم ئەوە ناوی ئەو بەر پرسانەی کە خۆیان لەوێ بوون دەتوانی بەڕێزتان چاوپێکەوتنیان لەگەڵدا ساز بدەی و ڕاستیەکان لە دەمی خۆیانەوە ببیستی (کەمال تێشەیی- موزەفەرمیترانی- حەمەی ئول بەگی) چەندین کەسایەتی تریشیان کە بزانی کێ رزگاری کردن لە کاك کەمال تێشەیی کە جیهازەکەی لابوو؟
بپرسە شەهید د. قاسملو بە جیهازەکە چی بە کاکە حەمە گوت و داواکاری چی بوو؟!
هەموومان کەسایەتی بەڕێز کاك نەوشیروان مستەفا دەناسین و زۆرێك لە نووسینەکانیمان خوێندۆتەوە لە بەڕێزییان بپرسە کاتێك لە ساڵی ١٩٨١ لە گەرمەی شەڕی ناوخۆدا کەوتە دەست هێزی حیزبی سۆشیالیست چەندین بەرپرس لەسەر ئاستی سەرکردایەتی لەگەلدا بوو (شەهید تایەری عەلی والی بەگ. قادر جەباری. شیروان شیروەندی. شەهید ڕەئوفی خەلفە سەعید) و چەند بەرپرسێکی تر حکومەتی عێراقی لە ڕێگەی باوکی شەهید تایەری عەلی والی بەگەوە نامەیەکیان نارد بۆ حیزبی سۆشیالیست کە چەندین ئیمتیازاتیان خستبووە بەردەمیان بەرامبەر تەسلیم کردنی بەڕێز کاك نەوشیروان یان کووشتنی لە کاتێکدا چەندین پلان و نەخشە بۆ لە ناو بردنی لە لایەن هاوڕێکانی خۆی و حکومەتی عێراقی لە ئارادا بوو باشتر وایە لە دەمی بەڕێزییانەوە بیبیستیت ئەمانە و چەندین هەڵوێستی جوامێرانەی کاکە حەمەی حاجی مەحمود لانی کەم لە دووای هەرەسی ١٩٧٥ یەکەم کەس بوو کە گیان و ژیانی خۆی کردە قوربانی کورد و کوردستان و چەکی پێشمەرگایەتی کردە شان یا گەڕانەوەی لە کارەساتی هەکاری گەواهیدەرن لەسەر کەسایەتی و ژیانی دەتوانی بەڕێزتان و هەر کوردێکی دلسۆز چاوێك بە مێژووی ئەو کەسایەتییەدا بخشێنێتەوە بۆ ئەوەی جارێکی تر نە بەڕێزتان و نە هیچ کەسێکی تر نەکەوێتە هەڵەیەکی وا زەق و ناڕەواوە....
خوازیارم کە دڵت نەڕەنجابێ و بە گیانێکی دڵسۆزانەوە ئەم وەڵامەت وەرگرتبێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە