کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عه‌شیره‌تی برادۆست له‌ گه‌ڵ گۆڕانن...

Sunday, 19/07/2009, 12:00


زۆر بەداخەوە ئەو عەشیرەتەی شان بە شانی (پارتی دیموكراتی و ییًَكێتی نیشتمانی كوردستان)ەوە خەباتیان بۆ ئازادی كوردستان ئەكرد ئەوە بۆ ماوەی 18 ساڵە لەلایەن هەردوك حیزب فەرامۆش كراوە كورد گۆتەنی (وەكو سەگی پێ سووتایی)مسعود وجلال دەشت و دۆڵ و ناوچەكانی كوردستانیان بست بە بست بەسەر كردەوە تەنها برادۆستیەكانیان لە یاد كردوە..
وە باسی ئەو برادۆستانە ناكەین كە پیاوی خۆیانن و ژێردەستەیانن یان ئەوانەی كە پۆستێكی ئیداریان هەیە لەترسی ئەوەی كە موچەكەی ئەبردرێ لە رۆژنامەكان بڵاوی ئەكاتەوە ئەنوسێ(برادۆست و بارزان)كۆنە دڵسۆزی یەكترن دیارە ئەو برادەرە ئەوەی بیرچۆتەوە كە برادۆستیەكان ساڵانیك بەر لە ئیستا راوەدونانی بارزانیەكانیان ئەكرد و ئەم شاخ بۆ ئەو شاخیان پێئەكرد ناوچەی بارزانیان لێ كردبووە كونە مشك و دوای ساڵانی 60 ئینجا بارزانیەكان دەستیان كرد بە هێرش كردن ئەم هیرشانە نەك هەر بۆ برادۆستیەكان بوو بەڵكو شەرێكی گەرمی ع?شائیری هەبوو لە ناوچ?كانی مزوری باڵا و برادۆستی و گەردی و سورچی و دۆسكی و باڵەكایەتی وهەركی و ,زێباریەكان لە سەرووی هەمویانەوە كە ببون بە دراكۆلا بۆ یەكتر..
بارزانیەكان دەیانویست لە كوردیستان تەنها بەوان بڵێن اغا و ئەو هۆزو تیرانەی لە دەورو بەریانن هەموویان سەركوت بكەن تاكە كەسێك...تاكە شۆرشگێرێك كەئامادەنەبوو سەر بۆ بنەماڵەی بارزانی دانەوێنێ شێخ رشیدی لۆلان..برادۆستی بوو،  ئەی ئەو جەلال ەی كە دەی گوت(من بە كفتەی برادۆستان مەزن كراوم)من لێرەوە لێی دەبرسم كفتەی براااااادۆستان یان ساواری بارزانیەكان؟؟؟؟ئێستا كامەی پێخۆشە وە ئەوەی دەمانەوێ لێرە رایبگەیەنین ئەوەیە ئەو رۆژە زۆر نزیك بووەتەوە كە برادۆستیەكان بە ئیرادەیەكی زۆر بە هێزەوە ببن بە فاكتەری دروستبوونی هێزی چوارەم شانبەشانی گۆرانخوازەكان شۆرش بەرُپابكەن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە