کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەو کاتەی هەلێربریندار بوو هەموو مان گریان!

Tuesday, 01/03/2011, 12:00



بەڵام ئەو کاتەی سلێمانی شەهید بوو هەولێر ئاهەنگی گیرا، ئەمە ئەق وسەگەڵانەن کە تەواوی پارێزگای سلێمانی بە شار و شارۆچکەکانەوە بێزارو تورەکردوە، لەبەر ئەوەی پایتەختی ووڵاتەکەی ناتوانێ هاو خەم بێت لەگەڵ خەمەی گەنجان و لاوانی شارەکانی تری، لە کاتێکدا لە ووڵاتانی دراوسێ خەڵكی پۆل پۆل بەرەو پایتەختی ووڵاتەکەیان دەرۆن بانگی ئازادی دەدەن، هەموومان باش بیرمانە کە لە 1 شوبات ئەو تەقینەوەی لە لقی پارتی و مەڵبەندی یەکیەتی لە هەولێرکرا هەموو کوردستانی دڵتنەگ کرد، بەتایبەت سلێمانی و هونەرمەندەکانی، هەموومان بۆ نمایش و دربرینە خەمبارەکانیان دڵمان تەنگ بوو و گریان بەڵام بەداخەوە ئەمرۆ ئەو شارە هەموومان گۆرانیمان بۆ گووت و کردمان بە پایتەخی خۆمان بەدیار شەهیدانی 17 شوباتەکەی من و رۆژەکانی دواتر پێدەکەنێ و سەرگەرمی مەستی و خەو وخەیاڵاتەکانی خۆیەتی، ئایا ئەو شارە هەروابوو یان دەستەڵاتی بنەماڵە ئیرادە و هەستی ئەوانیشی دزیی، کوا غیرەت و پیاوەتی مزەفەرپاشا، کوا سەربەرزی و شکۆمەندی منارە، کوا ئەو نەوانەی هۆڵاکۆیان بەزاند و سەریان نەوی نەکرد، ئەو هەموو قەلەمە رۆشنبیر و مەردانە چیان لێهات کە بوێرانە دەیان نووسی، پێم وابوو هیچ شتێک تورەتان ناکات رژانی خوێنی کاکە سەردەشت نەبێ، هیچ شتێک شەرمەزارتان ناکات هاوارکردن بۆ بنەماڵەی بارزانی نەبێ، هیچ شتێک سەری بەرزتان نەوی ناکات لێدانی گەنجان و رۆژنامەنووسانی ئەو شارەنەبێ لە بەردەم بازاری نیشتیمان، هێچ مێژوویەک دڵتەنگتان ناکات گەر مێژووی شیخ زانا پیاوکەی بنەماڵەو پاراستن نەبێت، ئێوە پاڵەوانی حەیران و لاوکەکان بوون کە بۆ خۆشەویستەکانیان گیانیان دەبەخشی، کەچی ئێستا ئێوە بەدیار بەخشینی گیانی خۆشەویستەکانتان سەرمەستی خۆشین، لەبیرتان بێت مێژوو ئەمرۆش وەک و هەموو رۆژانی دی دەنووسێتەوە و پاڵەوانەکانی بە نەوەکانی دێ دەناسرێندرێن، کێن ئەوانەی دەتوانن بەشێک بن لە شکۆمەندی ئەو رژانەو پاڵەوانی ناو کتێبەکانی داهاتوو.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە