کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


یه‌كێتی نیشتیمانی كۆنه‌ موجاهیدێكی خه‌لقمان لێده‌كاته‌ تێكۆشه‌ری دێرین!

Saturday, 04/07/2009, 12:00


له‌ ته‌نگه‌ژه‌و شۆكی دۆڕاندا ، یان له‌سه‌ر لێشێواندن و چه‌واشه‌كاری خه‌ڵك و یه‌كێتیدا بۆ پڕ كردنی گیرفانه‌كان وا خه‌ریكه‌ جرجه‌كان دێنه‌ ده‌رێو ده‌ست به‌كارو سود مه‌ند ده‌بن له‌ حیزب و حوكومه‌ت.

وه‌ك ئه‌ندامێكی یه‌كێتی دانه‌بڕاو له‌ ڕێكخستنه‌كان و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین ، پێم باشه‌ سه‌رنجێك له‌ ئه‌و بڵاوكراوه‌یه‌بده‌م كه‌له‌3-07-09 له‌ پوكمیدیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ی كادر و پێشمه‌رگه‌ دابڕاوه‌كانی یه‌كێتیدا كه‌ گوایه‌ كار بۆ یه‌كێتی ده‌كه‌ن.

من چه‌ند سه‌رنجێكم هه‌یه‌و به‌دوادا چونه‌كان هه‌ڵ ده‌گرم بۆ یه‌كێتی خۆی

1- هه‌ندێك له‌ و گه‌ڕاوانه‌ موچه‌ی یه‌كێتیان هه‌بوه‌و هه‌یه‌ و كار بۆ ده‌زگاكانی یه‌كێتی ده‌كه‌ن.

2-ده‌مێكه‌ له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ن كه‌ خه‌ڵك بۆ ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی ساز و ئاماده‌ بكه‌ن به‌ڵام درۆی شاخدارییان بۆ خه‌ڵك كردوه‌و له‌ جۆری وه‌رگرتنی ڤیزا و وه‌رگرتنی زه‌وی و پلانی كار و بازرگانی وڵات.

3-هه‌ندێكیان ته‌مه‌نی ئه‌ندامێتیان نه‌بوه‌و كردویانه‌ته‌ ئه‌ندای دابڕاویش.

4-خه‌لكی تێدایه‌ ٨ مانگ فیرارو پێشمه‌رگه‌بووه‌و ٩ ساڵ جاش بوه‌ كه‌چی ئێسته‌ بۆته‌ ده‌مڕاس.

5- خه‌ڵكی تێدایه‌ فیشه‌ك له‌ هینیایه‌تی كه‌ كاتێك موجاهید خه‌ڵقی ئێرانبوه‌ كه‌چی ئێستا به‌ كۆنه‌ یه‌كێتی ناونوس كراوه‌. پێم باشه‌ بیبه‌ن بۆ لای دكتۆر ئه‌رسه‌لان فه‌حسێكی بكات

6- گرنگی دانتان به‌م كارانه‌ ڕێكخستنه‌كانمان توشی داوه‌شان ده‌كات و خه‌ڵكمان زیاتر لێ دور ده‌خاته‌وه‌.

7-من پاش ٤ جار برینداری و دانه‌بڕان ،كۆنه‌ جاشێك پێم بڵێ كارت بۆ ده‌كه‌م و زه‌ویت بۆ وه‌رده‌گرم .



له‌ كۆتایدا ده‌ڵێم گله‌یه‌كان خۆیان زۆرن ، ئێوه‌ش زیاتری مه‌كه‌ن و ڕوڕه‌شی لای جه‌ماوه‌ریشمان مه‌كه‌ن، چونكه‌ ئێوه‌ یه‌كێتی زیاتر له‌ گۆڕ ده‌نێن ئێوه‌ی جرج .

گه‌ر مه‌به‌ستانه‌ به‌ مه‌رامه‌ تایبه‌تیه‌كانتان بگه‌ن ، به‌ حه‌قی خۆتان ده‌زانین ، به‌س سوكایه‌تی به‌ یه‌كێتی مه‌كه‌ن و خۆتان وه‌ك به‌رزه‌كی بانا ده‌ركه‌ن ، یه‌كێتی كه‌وتۆته‌ وه‌زعێكی خراپه‌وه‌ بۆیه‌ ده‌ست بۆ چڵه‌ پوشێكیش ده‌بات.



داواكاریم له‌ كۆمیته‌و و مه‌كته‌بی رێكخستن هه‌یه‌ كه‌ ئه‌و جۆره‌ كارانه‌ به‌سه‌ریاندا تێنه‌په‌ڕێت چونكه‌ من هه‌وڵمدا تێیان بگه‌یه‌نم به‌ تایبه‌ت برایانی كۆمیته‌ ، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و قسانه‌ی منیان وه‌لاناو وتیان گرنگ كاركردنه‌ بۆمان.



لینكی بڵاوكردنه‌وه‌ی ناوه‌كان له‌ پوكمیدیا ؛

http://www.pukmedia.com/kurdish/Hwal/03-07-2009/news32.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە