مەهزەلەكانى شكراللە حەمەد ئەمین و جەماعەتەكەى
Saturday, 06/02/2010, 12:00
كادرێك
بزووتنەوەى دیموكراسیخوازانى كوردستان لەكاتێكی هەستیاردا خۆی راگەیاند وەك بەشێك لەخەباتى دیموكراتى بەرەو پێشبردنى ئەو رەوتەو كۆمەڵگەی كوردەوارى كەلە دوای راپەرینەمەزنەی بەهاری 1991 وپاشان هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان وبەرێوەبردنی ئیدارەی كوردی لەوكاتەدا پێویست بوو كەبزووتنەوەیەكی ئاوا لەگۆرەپانی سیاسی كوردستاندا هەبێت، بەڵام بەداخەوە نەیتوانى ببێتە حزبێكى سیاسى جەماوەرى بەرفراوان ئەویش دەگەێتەوەبۆ ناكامڵى دیموكراسیەت لەهەرێمی كوردستان ودروستبوونى شەرى ناوخۆو خواستى پاوانخوازى و ململانێ ى ناوخۆیى ودەرەكى ودەیان كێشەى نر، بەڵام بەشەگرنگەكەی تری دواكەوتنی ئەوبزووتنەوەیە دەگەرێتەوە بۆدوركەوتنەوەی مامۆستا بەهادین نوری لەو بزووتنەوەیەو دروست كردنی لیستی سەربەخۆی بێلایەن لەدەرەوەى بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان 2005 دا كەلەوكاتەدا مامۆستا وەك راوێژكار ناوی دەهات لەدیموكراسیخوازاندا ، هۆیەكی تری كێشەكانی دیموكراسیخوازان ئەوەبوو مامۆستا بەهادین لەدوای خۆی كەسێكی شیاو ى بۆ جێگاى خۆى بەجێنەهێشت بەڵكو كەسێكى نەزان و بێئەزمونى هەرزەكارى سیاسى لە جێگاى خۆى جێهێشت, لەو كاتەوە واتە دواى دانیشتنى مامۆستا بەهادین نورى بەردەوام بزووتنەوەى دیموكراسیخوازان لەكێشەدا دەژى,كێشەى سەرەكیش لەناو ئەو حزبەدا شكراللە حەمەد ئەمین ە كەتوشى نەخۆشى تاكرەوێتى وخۆسەپاندن بووە بەسەر ئەوحزبەدا ,بەردەوام خەریكى پیلان گێران بووە لەدژى هاورێكانى ,لەبەرامبەریشدا لەدەرەوەى حزب بەشێوەیەكى سەربەخۆو بێ پرس و راكردن بەسەركردایەتى حزب بەتاكرەوى بریارى داوەو هەموو غەمى ئەو كابرایە تەنهاو تەنها خۆدەرخستن و قسەى زل بووە بەبێ ئەوەى گوێ بەوە بدات كە حەجم و قورسایى خۆى چەندە و لەگۆرەپانى سیاسیدا چۆن سەیر دەكرێت,ئەو (سەركردەیە) هێندە نەخۆشە هەمیشە خۆى بەتاكە شۆرەسوارى ساحەى سیاسى و ئۆپزسیۆنى عەیارە بیست و چوار دەزانێت و ئەم داماوە قەڵەمى رەش و سپى بەسەر خەبات و تێكۆشانى هەمواندا دەهێنێت, لەكاتى سەردانى لەگەڵ لایەنە سیاسیەكان دا لەجیاتى دەربرینى راو بۆچوونى خۆى هەوڵ دەدات ئامۆژگاریان بكات و تەنانەت رەسمى سیاسەتى ئەوانیش بكات ,برۆن راستى و دروستى ئەو مەسەلەیە لە لایەنە سیاسیەكان بپرسن,حەزى بە لێدوان دانە بۆ راگەیاندنەكان بە بێ گوێدانە راى سەركردایەتى و بەكەیفى خۆى لیًَدوان دەدات,بەرەو روو بەخەڵك دەڵێ براى گەورەیت و لەپاشەملە قسەیان پێ دەڵێ ,كەلەراستى دا ئەم برادەرە بە پێچەوانەوە نەكەسێكى نارازیەو لەخۆى گەندەڵ تر نەبوەو نابێتەوە,هەر لەم نوسینەدا لە خوارەوە بۆتان روندەكەمەوە چۆن ؟؟..
ئەم برادەرە هەر رۆژەى لەگەڵ لایەنێكى سیاسیدا دەیەوێت مزایەدە بەحزب و برادەرەكانیەوە بكات ,سەر بەهەموو كونێكدا دەكاتبەخەڵكیش دەڵێ بەكرێگیراوو هتد..
ئەم برادەرە شۆرشگێرە خۆشى بەرپرسى دارایی حزبەو و بەكەیفى خۆى پارەى حزبى بۆ تەكەتولات و بەرژەوەندى شەخسى خۆى بەكارهێناوە..بۆ نموونە جەنابى بەدزى سەركردایەتیەوە دەمانچەى بۆخەڵك كریووە,بەسەر چەند كەسانێكدا دوو ملیۆن و سێ ملیۆن پارەى بەخشیوەتەوە تا دژایەتى برادەرەكانى ترى ناو حزبەكەى خۆى پێبكات؟؟ وەعدى داوە بەچەند كەسێك كە دەیانباتە (م.س) و سەركردایەتیەوە,تەنها پشتیوانى لەو بكەن؟؟ ئەم براى دژە گەندەڵیە بەدزى سەركردایەتیەوە لە سەرو نەسریەى خۆیەوە,كەهەموو ئەندامانى سەركردایەتى و م.س نەسریەى هاتووچۆو كارتى مۆبایلیان هەیە ئەم پارەى زیادەى كارت و بەنزین و هتد.. بۆخۆى سەرف كردووە,كەئەوە دزیەكى زۆر رونەو هەتا دواى لێكترازان كەبەهەندێًك حساباتدا چووینەوە كەس بەم مەسەلەیەى نەزانیبوو..
دیسان پاڵەوانى شەفافیەت و دژە گەندەڵى جارێك لەهەولێر زەوى وەرگرتوەو بە زیاتر لە 4 دەفتەر دۆلار فرۆشتویەتى,دەیویست بۆ جارى دووەم زەوى وەربگرێت ,بەڵام لە سلێمانى ,برۆن لە وەزارەتى شارەوانیەكان (وەزارەتى ئەوكاتى حكومەتى هەرێم سلێمانى) و شارەوانى سلێمانى بەدواداچوون بكەن..بێجگە لەبردنى پارەو پولى حزب بەناوى پرۆژەو شتى لەوجۆرەوەو خواردن وتیاچوونى پارەكان ..بەڵێ گەلى برادەرینە ئەم شۆرە سوارى دیموكراسییە دەیان موكەسەراتى ترى لەو جۆرەى هەیە..جارێ نامانەوێ پەردەى لێهەڵبدەینەوە..بەڵام گەر زمان درێژى بكات و شوڵى لێهەڵبكێشێ ئەوا مەناعەتمان نى یە هەمو موكەسەراتى پێشووترى ناو حزبى شیوعى و پارتى كارو دیموكراسیخوازانیشى بۆ هەڵدەینەوە..زۆر كەسیش ئامادەییان دەربڕیوە زانیارى زیاترمان بداتێ..هەڵى دەگرین بۆ كاتى خۆى.
كادرێكى پێشكەوتووى دیموكراسیخوازان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست