مەڵبەندى كەركوك .. ئیفلیج... بەدرەوشتى!..
Wednesday, 25/05/2011, 12:00
یەكێتى نشتیمانی كوردستان ئەو پارتە سیاسیەی كوردستان بوو كە چەندین ساڵ زۆر بە جوامێرانە بەرەنگارى درەندەترین رژێم بۆتەوە ولە پێناوە دا چەندین قارەمانی ئەم گەلە خۆیان كردە قوربانى...
بەڵام لە دوای پرۆسەی ئازادی عیراقەوە ئەم یەكێتیە بەرەو لاوازی دەچێت هەرچی دەرفەتە نادرێت بە گەنجان تا دەوری خۆیان ببینن لە خزمەت كردنى ئەم میللەتە لە رێی ئەم یەكێتیەوە.
خەڵكی كەركوكى بەشەرف سەر هەڵبرەو مەڵبەندى كەركوك ببینە و ئەو پەنجەیەت ببرەو وجارێكی تر دەنگ بەم گەندەلانە مەدە، ئاخر نازانم رفعت عبدالله لێپرسراوى مەڵبەندى كەركوك بۆ وا ئیهانەى كەسوكاری شەهیدەكانمان ئەكات بۆچی كەسێكی بەناوى (كریم كاكە حەمە)وە كردوە بە بەرپرسی ئیدارە بە ئارەزوی خۆی رەفتار دەكات وموقدەساتى ئەو خەڵكە هەژارە دەشكێنى و زۆر بەشێوەیەكی بازارى مامەڵە دەكات وكچێكى جوانی هێناوە وەكو سكرتێرە بە ئارەزوی خۆی كاری بەد رەۆشتى دەكات و هەموو بێ دەنگە.ئاخر نازانم بۆ ئەم یەكێتیە هیچ دەرفەتێك بۆ گەنجێكى خوێن گەرمى كەركوك نارەخسێنێت چ دڵیكی بەم دزو گەندەڵ ونەخیۆندەوارانە خۆشە
تا كەی ئەمانە ئەم میللەتە بچەوسێننەوە كە جارێك بەدەستى بەعەس و ئێستاش بە دەستى ئەوان. رۆژانە ئێمە بریندار دەبین كەسوكاری شەهیدان و خەڵكی هەژارى ئەم شارە ئیهانەی پێ دەكرێت بە دەستى كریم كاكە حمە و هەموو كەركوك دەزانێت ناوبراو خێزانەكەی خاوەنى ئارایشتگای (نینا) لە كەركوك و شەوانە شیۆنی حەوانەوەى رفعت عبدالله یە هەر بۆیە بەرپرسی مەڵبەند سەرپشكی كردوە بۆ ئەوەی وەكو كۆنە جاشەكان رەفتار دەكات.لەسۆنگەی دڵسوزیمەوە لیرەوە داوا لە كریم كاكە حەمە دەكەین واز لەم كارانە بێنێت. ئەگەر نا بەڵگەی تەواو لەبەردەستایە بۆ سەلماندنی هەموو قسەكانم.
ئەگەر سوور بێت لە سەر ئەم رەفتارە ئەوە ناچار دەبم ئەو گرتە فیدیۆیە بڵاوبكەینەوە كە لەناو ئارایشتگای (نینا) وە بەدەستمان گەشتوە جا بە چاوی خۆتان بیبینن وبزانن بەرپرسەكانى مەلبەندی كەركوك بەشەوان خەریكی چین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست