کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


عومه‌ر یوسفی, ئه‌ندامی پێشوی سه‌ركردایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ ده‌كات

Wednesday, 22/07/2009, 12:00


ده‌نگدانتان به‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی به‌ هه‌ده‌ردانی ده‌نگی خۆتانه‌ و خیانه‌تیشه‌, چونكه‌ لیستێكی ئیسلامی نییه‌

لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی لیستێكی ته‌زویره‌ و كۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌بێ‌ ئاگادار بێت

به‌ به‌شداریكردنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ دوو حیزبی عه‌لمانی سه‌رگه‌ردانی زیاتر ڕووی له‌ موسوڵمانان كردووه‌

سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان هیچ كورسیان پێ‌ نایه‌ت، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو كورسیان ده‌ده‌نێ‌، له‌ ئه‌زمه‌ رزگاریان ده‌كه‌ن، دژایه‌تیان پێ‌ له‌گه‌ڵ دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له‌ ده‌كه‌ن

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی مرۆڤه‌وه‌، هه‌ڵوێستوه‌رگرتن له‌ هه‌مبه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه‌ی به‌رده‌وام و بێ‌ پسانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌ركێكی هه‌ره‌ سه‌ره‌كی مرۆڤه‌كان بووه‌ و چه‌رخی دونیاش له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ سوڕاوه‌. دژواریه‌كان كۆتاییان هاتووه‌ و دۆخێكی نوێ‌ هاتۆته‌ پێشه‌وه‌, یان به‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕۆژگارێكی پڕ پیت و فه‌ڕ بارگه‌ی تێك ناوه‌ و زه‌مانیش دۆزه‌خی خۆی بۆ خه‌ڵكی داخستووه‌. هه‌موو ئه‌و هه‌ڵوێستوه‌رگرتنانه‌ش یا له‌ دنیاپه‌رستییه‌وه‌ یاخود له‌به‌ر حه‌قویستیه‌وه‌ بووه‌. به‌ڵام له‌ نێوانی ئه‌م دوو هه‌ڵوێسته‌ دژ به‌ یه‌كه‌شدا، زۆر جاران، كه‌محاڵیبوون یان دژواری له‌ لێكدانه‌وه‌، یاخود مه‌كر و حیله‌ی شه‌و و ڕۆژان زۆر چاك مرۆڤه‌كانی وه‌یلان و سه‌رگه‌ردان كردووه‌ و بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن، ئاسته‌نگی ئه‌ندێشه‌ و ڕاڕایی خه‌ڵكی هه‌راسان كردووه‌. له‌م مه‌یدانه‌شدا، پشكی زۆر به‌ر گه‌لی ئێمه‌ كه‌وتووه‌، ئه‌وه‌ش هۆكاری فره‌ و زۆر و زه‌وه‌ندی هه‌یه‌, كه‌ ده‌كرێ‌ ئاماژه‌یان پێ‌ بده‌ین، ئاینده‌بینی ته‌مومژاوی، پڕوپاگه‌نده‌ و ده‌نگۆی زۆر و به‌رده‌وام، هه‌لپه‌رستی بانگه‌شه‌كاران، كه‌مئه‌زموونی و فه‌رامۆشكاری ڕابردوو، هه‌موو ئه‌مانه‌ و هۆكاری دیكه‌ش وایكردووه‌ خه‌ڵكی چه‌واشه‌ بكرێن و سه‌رلێشێواو ده‌ربچن. ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هۆكارانه‌ش خه‌ڵكی به‌ ده‌ردێك بردووه‌، رۆڵی سه‌ره‌كی كه‌ لایه‌نگیریه‌ له‌ حه‌ق فه‌رامۆش بكه‌ن و لایه‌نی ناحه‌ق و ناڕه‌وا بگرن.
ئه‌مڕۆ له‌ كوردستانی ئێمه‌دا هه‌ڵبژاردن هه‌یه‌، دیاره‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ جوان و دڵگیره‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ش كه‌ له‌ ئاینده‌مان هه‌مانه‌، دیسانه‌وه‌ نزیكمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ قبوڵكردن له‌ لایه‌ن دنیای سه‌رده‌م و وڵاتانی سه‌ربه‌خۆوه‌، له‌ لایه‌ن گه‌لانی ئازاده‌وه‌ و پشتیوانی كاری ئازادییه‌كان، جا تاكی بن یان نه‌ته‌وه‌یی. ئه‌زموونی چه‌ند جاره‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ندێك وانه‌ی فێر كردووین شایه‌د هه‌بن سه‌ره‌داوی حه‌قیقه‌ته‌كانی ژێر په‌رده‌یان ده‌رك كردبێ‌، به‌ڵام له‌ ئه‌ژمار نه‌هاتوون, ئه‌وانه‌ی هه‌رگیز ناخوازن به‌ ئاوه‌زی خۆیان لێكدانه‌وه‌ بۆ ڕامیاری ئه‌مڕۆ بكه‌ن، ئه‌وانه‌ش پشتیان به‌ عه‌قڵی مه‌نتیقی خۆیان نه‌به‌ستووه‌ و ده‌یانه‌وێ هه‌موو ده‌م كه‌سانێكی دیكه‌ ئاوه‌زیان قورمیش بكات، بۆیه‌ ئه‌نجامی ئه‌زموونه‌كان ئاوه‌ژوو ده‌رده‌چن. ئێمه‌ لێره‌دا باز ده‌ده‌ین به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه‌ چه‌واشه‌كارانه‌ی كه‌ له‌ وڵاتی ئێمه‌دا هه‌ن، چونكه‌ زۆرمان گوت و كه‌میان گوێ‌ بۆ شل كردین. به‌ڵام ئه‌ركی خواویستانه‌مان ڕێگامان پێ‌ نادا به‌سه‌ر ئه‌و چه‌واشه‌كاریانه‌دا باز بده‌ین كه‌ ده‌رهه‌ق موسوڵمانان ده‌كرێت، چونكه‌ ئه‌مه‌ ئیهانه‌یه‌ به‌ به‌رنامه‌ و مه‌نهه‌جێ‌ كه‌ له‌ لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ بۆمان ڕه‌وانه‌ كراوه‌.
هه‌مووتان ئاگاداری ئه‌وه‌ن كه‌ له‌ به‌شداریكردنه‌كانی ئیسلامیه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا، جگه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی هه‌وه‌ڵ جار، مامه‌ڵه‌ی ناڕه‌وا به‌ موسوڵمانانه‌وه‌ كراوه‌، هه‌ر جاره‌ ڕووگه‌ی موسوڵمانانی كوردستانیان بۆ لایه‌ن و لیستێك و شوێنێ‌ سوڕاند، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی خۆی بۆ سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی موسوڵمانان واڵا كرده‌وه‌ و وایكرد ئه‌مجاره‌ هه‌ڵوێستی خۆیان بگۆڕن. به‌تایبه‌تی ئه‌مڕۆ لیستی ئیسلامی سه‌ره‌كی له‌ كوردستان به‌رچاو ناكه‌ون. به‌ به‌شداریكردنی یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ دوو حیزبی عه‌لمانی سه‌رگه‌ردانی زیاتر ڕووی له‌ موسوڵمانان كردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌میری كۆمه‌ڵ هه‌ندێ‌ پینه‌ و په‌ڕۆی بۆ ئه‌م بارودۆخه‌ی خۆیان كرد و ده‌ڵێ‌: ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خواش له‌گه‌ڵ بێ‌ بڕوایاندا جه‌بهه‌ی هه‌بووه‌ له‌ دژی كافران. ته‌ماشا چه‌واشه‌كاری گه‌یوه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی هه‌ڵوێسته‌ دروسته‌كانی وه‌حی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی چه‌وتی خۆیان به‌راورد بكه‌ن. ڕاسته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (ێ) له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بووه‌، به‌ڵام با بزانین هه‌ڵوێستی ئه‌وان چه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێستی پێغه‌مبه‌رێكی له‌كارزاندا دێته‌وه‌. پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا، بێ‌ باوه‌ڕانی بۆ پشتیوانی موسوڵمانان به‌كارهێنا، به‌ كوشتی دان، كافرانی پێ‌ كوشتن و كوفری پێ‌ زه‌بوون كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ ده‌بێ‌ ده‌رك بكه‌ین، ئه‌م یه‌ك هه‌ڵوێستیه‌ی دوولایه‌نی ئیسلامی چه‌ند له‌ هه‌ڵوێسته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر جیاوازه‌. ئه‌م دوو حیزبه‌، سۆسیالیست و زه‌حمه‌تكێشان هیچ كورسیان پێ‌ نایه‌ت، كورسیان ده‌ده‌نێ‌، موسوڵمانان له‌ ره‌ئی دان سارد ده‌كه‌نه‌وه‌ و به‌ فعلی هه‌روه‌كو له‌ زۆر له‌ خه‌ڵكی ده‌بیستین، له‌ ئه‌زمه‌ رزگاریان ده‌كه‌ن، دژایه‌تیان پێ‌ له‌گه‌ڵ دڵسۆزانی ئه‌م گه‌له‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته‌ بچوكترین ڕووداوی لێبكه‌وێته‌وه‌، هه‌موومان لێی زیانبار ده‌بین, به‌ڵام له‌و نوسینه‌ماندا كاری سه‌ره‌كیمان ئه‌وه‌ نییه‌، ئه‌نجامه‌كان له‌ ئاینده‌دا ده‌رده‌كه‌ون، ده‌بینین چۆن موسڵمانان په‌رته‌وازه‌ی ره‌ئی ده‌بن و چۆن هه‌ریه‌كه‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ ده‌بنه‌ پاشكۆ. ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌ دڵێكی ئارام و پڕ له‌ بڕواوه‌ به‌خوا و ئاینی پیرۆزی ئیسلام و موسڵمانانی ژیر و خاوه‌ن هه‌ڵوێست، به‌ روحێكی ئارام پڕ له‌ هه‌ڵسه‌نگاندن و به‌ بیرێكی پڕ له‌ دووربینیه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م ده‌رده‌بڕم، بۆ ئه‌وه‌یه‌ تاكو چیتر گاڵته‌ و جه‌فه‌نگ به‌ موسڵمانان نه‌كرێ‌ و چیتر ئه‌تكی ناو لیست و لیستكاریه‌كان نه‌بن، ده‌ڵێم: موسڵمانان كاتێك سه‌رگه‌ردان بوون له‌ هه‌ڵوێستوه‌رگرتندا، ده‌توانن وه‌كو دوا چاره‌سه‌ر له‌ ماڵی خۆیان دانیشن و ره‌ئی نه‌ده‌ن، كه‌ ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی ئه‌وپه‌ڕی ناچاریه‌ و لیسته‌ ئیسلامیه‌كان به‌دیان هێناوه‌. به‌تایبه‌تی خۆشیان هه‌ڵه‌ و په‌ڵه‌ن و چی وایان له‌ لیسته‌ عه‌لمانیه‌كان جیانییه‌، به‌تایبه‌تیتر كه‌ هه‌ڵوێستیان ئه‌مڕۆ زۆر ژێر په‌رده‌یی تێدایه‌ و هاوكاره‌ بۆ ئه‌و فیتنه‌یه‌ی كه‌ له‌به‌ر ده‌رگا چاوه‌رێمان ده‌كات. هه‌ڵوێستی موسوڵمانانیش ته‌نها هه‌ڵوێستی لیسته‌ ئیسلامیه‌كان نییه‌, به‌ڵكو ئه‌و ئاپۆڕه‌ زۆره‌یه‌ كه‌ له‌ ژێره‌وه‌ هه‌یه‌ و خۆی ده‌رناخات. یانی دۆڕاندنی حیزبێكی ئیسلامی یاخود لیستێك دۆڕانی ئیسلام نییه‌ به‌ گشتی.
له‌به‌ر ئه‌و ڕاستیانه‌یه‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌خه‌مه‌ ڕوو كه‌ خۆم ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و داڕێژه‌ڕی نه‌خشه‌كانی بووم له‌ ڕابردوودا و ئێستاش موشورخۆری ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ خه‌ڵكه‌ زۆره‌م كه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی ئاست نزم له‌ ئینقیلابچیانی ئه‌م دواییه‌ی ناو بزوتنه‌وه‌وه‌ سوكایه‌تیان پێده‌كرێ، خه‌مخۆری ئه‌و ڕابردووه‌ شكۆداره‌م و هه‌موو زیانلێكه‌وتوان و كه‌مئه‌ندام بووان و له‌ سه‌روشیانه‌وه‌ شه‌هیدان كه‌ چرای شۆڕش و ڕاپه‌ڕین بوون.
- لیستی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ئیختیاری دراوه‌ته‌ ده‌ست، فایلداری سه‌رده‌می ڕژێم، محه‌مه‌د بازیانی كه‌ دایبڕێژێ‌، ئه‌ویش به‌ فه‌ن و تاكتیك مه‌لا ئه‌حمه‌د وه‌رتی ده‌كاته‌ یه‌كه‌م ناو به‌ مه‌ش گورزێكی گه‌وره‌تر له‌ تابووتی بزووتنه‌وه‌ ده‌دات، چونكه‌ ناوبراو نامه‌رغوبترین كه‌سی ناو بزووتنه‌وه‌یه‌ و وا ده‌كات ئه‌ندامانی ده‌وروبه‌ریشیان ده‌نگ به‌و لیسته‌ نه‌ده‌ن.
- محه‌مه‌د بازیانی خێزانه‌كه‌ی كاندید ده‌كات كه‌ بزووتنه‌وه‌ نییه‌, به‌ڵام ناوی كامیلی حاجی عه‌لی كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ و (كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی) ه‌, شوان قه‌ڵادزه‌یی (م.س وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی) و ئه‌نوه‌ر عه‌نه‌بی (م.س. سه‌رپه‌رشتیاری كۆمه‌ڵایه‌تی) و ئه‌م ئه‌ندامانه‌ی شوراش له‌ لیست ده‌رده‌هاوێژێ‌ و سوكایه‌تیش به‌و ئه‌ندامانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هه‌موویان ڕاگر و كۆڵه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ بوون له‌ ته‌نگانه‌دا: ئیبراهیم حاجی ره‌شید، م.عه‌بدوڵڵا وه‌رتێ‌، شه‌هلا حسێن، ناسیح مه‌جید، عیرفان ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود، ئیبراهیم ده‌ره‌مه‌ڕی و چه‌ندانی تر و زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ڕاگه‌یاندن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌م كه‌سایه‌تیانه‌ كراوه‌ ناوی خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ش دانراون. نمونه‌ش له‌ ناوچه‌ی بیتوێن و پشده‌ر به‌ڕێزان (مامۆستا مه‌لا محه‌مه‌د ناسراو به‌ مامۆستا ڕێبوار و مه‌لا حه‌سه‌نی كانی توێ‌) كه‌ داواشیان كردووه‌ له‌ لیسته‌كه‌ ده‌ریان باوێن، مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین عاشوری بێ‌ ڕه‌زامه‌ندیان ناونووس كردبوون و بازرگانی پێوه‌ كردوون. هه‌ڵوێستی عیرفانی مه‌لا عه‌لیش له‌م باره‌وه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ بوو كه‌ گوتی "سبحان الله‌ لیستی بزووتنه‌وه‌ پیاوێكی شه‌ریفی تێدا نییه‌". كۆمه‌ڵێك له‌وانه‌ش كه‌وا نووسراون هیچ شه‌هاده‌یه‌كیان نییه‌ وه‌كو (گوڵیزار) كه‌ كاندیدی دووه‌مه‌. هه‌ندێكیشیان له‌به‌ر دوورییان ئاره‌زوومه‌ندانه‌ كشاونه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ لیسته‌كه‌ لیستێكی ته‌زویره‌ و كۆمیته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌بێ‌ ئاگادار بێت.
كارێكی زۆر ناپه‌سه‌ندی دیكه‌ كه‌ له‌ كاتی حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامیان داوه‌, ده‌یان شه‌هاده‌ی ته‌زویری په‌یمانگای عه‌بدولعه‌زیزی ئیسلامیان كه‌ ئێستا داخراوه‌ دابه‌شی خه‌ڵكی بیتوێن و پشده‌ر كردووه‌. له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا مه‌لا عوسمان عه‌بدولعه‌زیزه‌وه‌ شكات كراوه‌، له‌ كۆمسیۆنی باڵا كه‌ وێنه‌ی ڕابه‌ری كۆچكردوویان بۆ حه‌مله‌ی ڕاگه‌یاندن به‌كار هێناوه‌. له‌ لایه‌كه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌ بنه‌ماڵه‌ی مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حمود ده‌كرێ‌، له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ وێنه‌كه‌ بۆ حه‌مله‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنن. سوكایه‌تی به‌ بنه‌ماڵه‌ی ناسیح مه‌جید و مه‌لا نیعمه‌ت و هه‌موو هه‌ورامیه‌كان كرا و به‌ هێندیان نه‌گرتوون. قه‌ت نه‌یان ویست چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن, هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاك عوسمانی برای خێزانی كاك عیرفان كراوه‌ به‌ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند له‌ جیاتی سه‌ردار بامۆكی، بۆیه‌ ئه‌م ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندانه‌ كشانه‌وه‌:
1- فاروق قادر 2- فاروق محه‌مه‌د 3- جه‌لال محه‌مه‌د 4- ئومێد حه‌مه‌ ساڵح 5- عادل حه‌مه‌ئه‌مین 6- جه‌مال نازدار
له‌م لاشه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی بیتوێن و پشده‌ر له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌ تاكڕه‌ویه‌كانی مه‌لا حه‌مه‌دئه‌مین كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ر نه‌چوبوو و به‌سه‌ر مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌دا سه‌پێنرا، له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ مه‌ڵبه‌ندی ڕانیه‌ش ئه‌م ئه‌ندام مه‌ڵبه‌ندانه‌ كشانه‌وه‌:
1- مامۆستا حسێن به‌رپرسی ناوچه‌ی چوارقوڕنه‌. 2- مامۆستا ڕزگار كارگێڕی مه‌ڵبه‌ند. 3- مه‌لا ئیسماعیل شكارته‌ به‌رپرسی ناوچه‌ی خۆشناوه‌تی. 4- مامۆستا حه‌سه‌ن په‌ڵكۆیی به‌رپرسی ناوچه‌ی چوارقوڕنه‌. 5- مامۆستا جه‌مال قه‌ڵادزه‌یی كارگێری مه‌ڵبه‌ند. 6- مامۆستا حه‌مه‌سور كارگێری مه‌ڵبه‌ند و ئیمامی گوندی سونێ‌. 7- مامۆستا ره‌شید به‌رپرسی ناوچه‌ی حاجیاوا.
دڵی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ڕاگه‌یاندن زویر كراوه‌ له‌ لایه‌ن بازیانییه‌وه‌، ڕۆژی 4/7/2009 داوای دانیشتنیان له‌گه‌ڵ مه‌لا سدیق ڕابه‌ری سه‌پێنراو كرد تا كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، كه‌چی به‌ ته‌داخولكردنی بازیانی دیزه‌ به‌ ده‌رخۆنه‌ی پێكرا، چونكه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئیستیقاله‌ی كردبوو. مه‌كته‌بی ڕێكخستن بۆته‌ جێگای شه‌ڕه‌ دندووكه‌ له‌گه‌ڵ كاك عیرفانی به‌رپرسی، كه‌س گوێی پێ‌ نادات. مونیره‌ی مه‌لا عه‌لیش كشاوه‌ته‌وه‌, چونكه‌ له‌ جیاتی گولیزار نه‌یان نووسیوه‌ بۆ ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ لیسته‌كه‌یاندا, هه‌روه‌ها ده‌یه‌وێ‌ بیكه‌ن به‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی, بۆیه‌ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كان ناكات. مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێریش له‌ بێده‌نگی كوشنده‌دا ڕۆچووه‌.
ئه‌مه‌ كورته‌یه‌كی بچوك بوو له‌و فه‌وزایه‌ی كه‌ له‌ بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیدا حاكمه‌, بۆیه‌ ناكرێ‌ به‌ لیستێكی ئیسلامی ته‌ماشای بكرێت، چونكه‌ ناوه‌ڕۆكی نییه‌ و هه‌ڵوه‌شاوه‌، له‌م حاڵه‌ته‌شدا هه‌موو هه‌وڵی ئێوه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌بێ‌ ئاژاوه‌گێڕێك به‌ڕێ‌ بكه‌ن بۆ په‌رله‌مان, خوا نه‌خواسته‌ ئه‌گه‌ر كورسیه‌ك هات، بۆیه‌ ده‌نگدان پێی به‌ زایه‌دانی ده‌نگی خۆتان ده‌بێت، خیانه‌تیش ده‌بێ‌ به‌و خه‌ڵكه‌ دڵسۆزه‌ی فه‌رامۆش كراوه‌ و به‌رده‌وام سوكایه‌تیان پێ‌ ده‌كرێت. له‌به‌ر ئه‌م بێ به‌ند و باریه‌شه‌ زۆربه‌ی به‌رپرسان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌وه‌ی دوای هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوێستی خۆیان وه‌ربگرن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە