روونكردنه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له پارێزه‌ر/كارزان عمر احمد خۆپیشانده‌رو ئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی لاوانی 17 شوبات بۆ رای گشتی
Tuesday, 14/02/2012, 12:00
خۆشه‌ویستان هاولاتیانی ئازیزی كوردستان وه‌ك لای هه‌مووان روون و ئاشكرایه كه ماوه‌ی چه‌ند رۆزیكە ده‌نكی ناره‌زیی شه‌قام به ته‌واوه‌تی بوه‌ته ده‌نگۆیه‌كی سه‌ره‌كی و گرنگ له میدیاكانی كوردستان و به‌چه‌ندین شێوه‌ی جۆراو جۆر شیكردنه‌وه‌ی تایبه‌ت و گشتی بۆ ده‌كرێت و یه‌كێك به‌داوای شه‌قام و یه‌كیك به داوای لایه‌نه‌كانی دژ به ده‌سه‌لاتیان ده‌زانێت وه‌ك ئۆپۆزسیۆن،ئه‌وه‌ی لای ئێمه روون و ئاشكرایه وه‌ك بزوتنه‌وه كه ئه‌و داواكاریانه‌ی ئه‌مرۆ شه‌قام وه‌ك خۆی داوای ده‌كات داواكاری ره‌وای جه‌ماوه‌رین و نكۆلی كردن لێیان وه‌ك نكۆلی كردن له خودی به مرۆڤ بوونی مرۆڤایه‌تی وایه،ئازیزان ئیمه با واز له‌وانه بهێنین ده‌لێن راسته گه‌ر ئه‌مرۆ له شه‌قام لایه‌نێك یان گروپێك له جێگای شه‌قام خۆی به سوری به‌رله‌شكر دانابیت و به مه‌رامی خۆشیرن كردن و خۆ بردنه پێشه‌وه‌ی بۆ شه‌قام ئه‌و داواكاریانه‌ی رگه‌یاندبێت زیاد له‌وه‌ش تێكه‌ل به ئایدیا‌و بیری سیاسی جۆر به‌جۆر كرابێت،ده‌لین راسته و روویداوه به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و شه‌قامه بێئه‌وانیش هه‌ر داواكاری هه‌یه‌و ده‌ستبه‌رداری نابێت و چاوه‌رێی ئه‌و لایه‌ن و گروپانه ناكات تا جارێكی تر ئه‌و داواستیانه‌ی شه‌قامیان وه‌ك سروودی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بلێنه‌وه. خۆشه‌ویستان ئیمه‌ش ده‌لێن شه‌قام جیاوازه‌و به‌لئ راسته ئه‌وه‌تا ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌و رۆژه‌ی كه داواكارییه‌كان به گوێی ده‌سه‌لاتدا دراوه و چ ئه‌وه‌ی له ناو ئه‌نجومه‌نی كاتیدا ئه‌ندامیتیان هه‌بووه چ ئه‌وه‌ی وه‌ك بزووتنه‌وه خۆی راگه‌یاندو پاشی هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن و چۆلكردنی مه‌یدان سه‌را به تانك و هێزو زرێپۆش هه‌ر بوونی هه‌یه‌و هه‌ر به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ئه‌و داوا ره‌وایانه‌و خۆی به نوینه‌ری راسته‌قینه‌ی گه‌یاندنی ئه‌و داواكارییه جه‌ماوه‌رییانه ده‌زانێت.نه رۆژانه شه‌قام جێدێلیت نه خۆی ده‌شارێته‌وه‌و روو له بنكه‌و باره‌گاكانی لایه‌نه‌كانی تر ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خۆی له ره‌حمه‌تی گرتن و بردن و لێدانی ئه‌م ده‌سه‌لاته بشارێته‌وه ،نه‌خێر ئیمه وه‌ك شه‌قام خۆمان راگه‌یاندووه‌و روو‌و له هیچ لایه‌ن و گرووپ و كه‌سایه‌تیه‌ك ناكه‌ین تا بمانشاریته‌وه یان به‌رگریمان لێبكات چونكه ئیمه نه جیاوازی سیاسیمان هه‌یه نه بایه‌خی پێده‌ده‌ین نه به لایه‌نێكی سیاسی‌دا ده‌نازین وا گشت ئه‌ندامانمان له مال و گوزه‌رانی خۆمانین و رۆژانه‌ش سه‌ردانی شه‌قام و سه‌رای ئازادی ده‌كه‌ین بۆیه بروامان وابووه‌و هه ر واش ده‌بیت كه نابێت جیاوازی سیاسی دروست بكرێت و رۆله‌ی شه‌قامی پێ خوییناویی و شه‌هید و كه‌م ئه‌ندام بكریت وه‌ك گیره شێوین و توندره‌و ته‌ماشاان بكرێت.
له كۆتادا تكامان وایه كه هه‌رگیز روو له هیچ باره‌گاو لق و بنكه‌یه‌كی هیچ لایه‌نێك مه‌كه‌ن تا بتانشارێته‌وه چونكه ئێوه داخواستیه‌كه‌تان ره‌وایه‌و هیچ یاسا‌و ده‌ستورو حكومه‌تیك كه ئه‌گه‌ر له‌ژێر ئه‌م سایه و سێبه‌ری به‌یاساو ده‌ستوره‌دا دروست بووبیت نا‌توانیت به‌ره‌نگاریتان بكات و خۆی له داخواستیه‌كانتان بشاریته‌وه‌و پشت گوێیان بخات..........پیرۆز بێت خه‌باتی بوێر ی و بێلایه‌نی ئاشتی خوازی بزووتنه‌وه‌كه‌تان هه‌ر به‌رده‌وامو سه‌ركه‌وتووبن...........
14/2/2012
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست