لەرۆژە مەینەتبارەكانى بەناو ئەنفال و یادى گەورەترین جینۆسایدى گەلەكەماندا دەژین كە تیایدا 182هەزار رۆڵەى ئەم وڵاتە بوونە قوربانى، ئەو رۆژانەى كە بوونە مۆتەكەى سەر دڵى رژێمەكەى سەدام و دواجار لەگۆڕى نا، رۆژانێك كە ئەمرۆى ئازادو دوور لە كۆمەڵكوژى بەرهەمێنا. ئەوەى پێویست بوو لەم رۆژانەدا سارێژ كرابێت...
تیرۆركردنى خوێندكارو رۆژنامەنووس سەردەشت عوسمان بەدوو ئاراستەى جیاوازدا نیگەرانى و توورەیى لێكەوتەوە، لەسەر ئاستى شەقامى كوردى و نوخبەى رۆشنبیرى پەیامدارى گەلەكەمان شەپۆلێك لەنارەزایەتى و رێپێوان و خۆپیشاندانى بەدوادا هات و دەسەڵاتى كوردى و دەزگا ئەمنییە فەرمییەكانیان بەبەرپرس زانى لەئاسایشى گیانى هاووڵاتیان...
هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەى ئەمجارەى هەرێمى كوردستان بۆ رەوتى ئیسلامى شكستێكى گەورەى بەدوادا هات كە بۆ خۆیان و بەتایبەت سەركردایەتى هەردوو لایەنى سیاسى ئیسلامى كۆمەڵ و یەكگرتوو چاوەروان نەكراوبوو، بەڵام بۆ دۆستان و هەوادارانى رەوتەئیسلامییەكەى ئەم هەرێمە كە ئەو دوو لایەنە گوێیان بۆ بۆچوون و راى جیاوازیان...
شانزەى سێیەكى ترى یادى مەرگەساتەكەى هەڵەبجە گەرایەوەو هێشتا هەڵەبجە هەر لەناو سوێى بەئازارى برینەكانیدا خەمى نوێ بەدەروونى ئاوێتە دەكرێت، تا برینێكى سارێژ دەبێت چەندینى ترى دەكولێتەوەو ئاییندەى لەبەرچاو تاریكتر دەكات، تا دوێنێیەكى نزیك خەمى لەو كاولكارى و ئاسەوارە ژەهراوییە دەخوارد كە دواى زیاتر لە دەیەو...
ریفۆرم دروشمى رەونەقدارى دەیەى كۆتایى سەدەى رابردووى دواى كۆتایى جەنگى ساردو شكستى بلۆكى خۆرئاواو هەڵوەشانەوەى سۆڤیەت و رووخانى رژێمە تۆتالیتارەكانى ئەوروپاى خۆرهەڵات بوو، كە لەماوەى ئەم چەند ساڵەى دەستپێكى سەدەى نوێشدا هێشتا گوتارى ریفۆرمخوازانەى گەلان و هێزە ریفۆرمیستەكانیان هەر قورسایى و فشارى خۆى...