دەوڵەمەندكردنى بابەتى (وەزیرى تەندروستى بە بودجەى تەندروستى قومارێكى ترسناك دەكات)
Sunday, 18/11/2012, 12:00
خۆشەویستان بۆ چاوڕوونى ئەو بابەتى كە لە ژێر ناوى (پزیشكێكى توڕە) دا لە سایتە بوێر و ئازیزەكەى كوردستان بۆست دا بە دوو بەش بڵاو بۆ وە ئەم نووسینهش دەخەینە بەرچاوی بەڕێزتان بۆ زیاتر دەوڵەمەندكردنى بابەتەكە :
بەڕێزان نووسەرى بەڕێز كە لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا زۆر بابەتیانە گرێبەستى لە نێوان كۆمپانیاى گەڵاڵە و فەرمانگەى تەندروستى شیكردۆتەوە لە هەردوو ڕوى یاسایی و هونەرى و ژمێریارى یەوە ، بەڵام بەڕێزى هەموو گەندەڵى یاخود هەڵەى گرێبەستەكەى خستۆتە ئەستۆی بەڕێوەبەرى پێشووى تەندروستى و وەزیرى تەندروستى ئێستا كە بێگومان ئەمە ناكاتە ئەوەى كە وەزیرى تەندروستى ئێستا بەشدارنیە لەو كەم و كووڕیانەى گرێبەستەكە بەڵكو بە پێی یاساى ڕێكخستنى فەرمانبەرانى دەوڵەت بەرپرسیارێتى لە كاتى ئەنجام دانى سەرپێچى كارگێڕی دا بۆ نمونە (گرێبەست) بەرپرسیارێتیەكى هاوكاری (تچامنی) یە واتە هەموو ئەو كەم و كووڕینەى كە باس كراون لە شیكرنەوەى گرێبەستەكە لەلایەن نووسەرى بابەتەكەوە بە نموونە [واژۆكردنى گرێبەست لە ڕۆژى پشووى فەرمى , وەرگرتنى ئۆفەر لەلایەن كۆمپانیا و قبوڵكردنى لەلایەن فەرمانگەى تەندروستی یەوە بە پێچەوانەى یاساو ڕێنماییەكان لەگەڵ دانانى نرخ لەلایەن كۆمپانیاوە ، ئاسانكارى بۆ كۆمپانیا بە چاوپۆشی كردن لە كردنەوەى اعتمادى مستندی و ئەژمارنەكرنى ماوەى دابین كردنى ئامێرەكان لە بەروارى ئیمزاكردنى گرێبهست بەلكو وەكو ئاسانكارییەك ئەژماركردنى ماوەى (4) مانگى دابین كردنەكراوەتە بەروارى كردنەوەى (L.C) ئەو (L.C) تا ئیستا نەكراوەتەوە ، دەست كاركردنى پایە گرنگەكانى گرێبەست لە دواى واژۆكردنى گرێبەست وەك (نرخ و ماوەى دابین كردن) ، ناڕوونى لە ڕەسمى گرێبەست و نرخى گرێبەست و بوونى كوژاندنەوە بە حیبری سپی لە گرێبەستەكە ، ئاماژە دان بە دەسەڵاتى كارگێڕی كە هیچ پەیوەندییەكى بە گرێبەستەوە نیە واتە ئەو دەسەڵاتەی ئاماژەى پێدجراوە لە ناو گرێبەستەكە دەسەڵاتى دارایی نیە و نرخى گرێبەستەكە ناچێتە ناو چوار چێوەى ئەو دەسەڵاتەوە كە دراوە بە فەرمانگەى تەندروستى ، نەبوونى بڕگەیەكى گرنگ تایبەت بە پێبژاردنى كۆمپانیا لە كاتى سەرپێچیكردنى دا و بوونى فێڵێكى یاسایی كە ئاماژە دراوە بە خاڵێكى گرێبەستەكە كە لە كاتى اخلال كردنى كۆمپانیا ئەوا سزا دەدرێت بەڵام گرێبەست خاڵی یە لەدانانى ئەو سزایە ] ئەمانە و بوونى چەند كەم و كووڕیەكى تر بۆیە لە ڕووە یاساییەكە یەوە بەرپرسیارێتى دەكەوێتە ئەستۆی خانمە فەیلەسوفەكەى لێپرسراوى بەشی گرێبەستە گشتی یەكانە كە زیاتر لە ماوەى (سێ) ساڵە وەك لێپرسراوى بەش لەو فەرمانگەیە كار دەكات بەڵام تاكو ئەم ساتە سەرەواوێك فێر نەبووە لە یاسا و هیچ زیادەیەكى نەخستۆتە سەر یاسا و دادپەروەرى لەم فەرمانگە داماوەى تەندروستى سلێمانى بەڵكو كارى تەنها كۆپی پەیستى ئەو گرێبەستانەیە كە كۆمپانیاكان دەیخەنە بەردەم فەرمانەگە و بێگومان فەرمانگەش تووشی غوبنێكى زۆر دەكات و خۆی بەڕێوەبەرەكەى دەخاتە گێژاوێكەوە كە ئەو سەرى دیار نیە ئەو كارەشی بۆ وەرگرتنى دەست خۆشی یە لە وەزیرەكەى و بەڕێوەبەرەكەى كە ئەو خانمەیان لێ بووە بە دانەرى یاسا هەروەها كەم و كوڕیەكى تر كە لە ناو گرێبەستەكەدا هەیە كەم و كوڕی هونەرى یە كە ئەمەش ئەندازیارانى بوارى ئامێرە پزیشكی یە كە پێك دێن لە (2) ئەندازیار و لەو كەم و كوڕیانە بەرپرسن (یەكێكیان لێپرسراوى بەشی ئامێرە پزیشكی یەكانە لە بەڕێوەبەرایەتى جێبەجێكردن و تەواوكردنى پرۆژەكان و ئەویتریان بەڕێوەبەرى سازنگەى سەرەكى یە) كە ئەوەتەى سێكتەرى تەندروستى گرێبەست دەكات بۆ دابین كردنى ئامێری پزیشكى بە بیانووی نەبوونى شارەزاوە ئەو دوو بەڕێزە كارە هونەرییەكان ئەنجام دەدەن لەو گرێبەستانە ئەمەش بێگومان بۆ بەشدارى پێكردنیانە لەو خولانەى كە لە دەرەوەى ووڵات دەكرێنەوە بۆ چاكسازى لەو ئامێرانە كە هەر ئەو دوو بەڕێزە ڕێگرن لە پێگەیشتنى ئەندازیارە لاوەكانى ئەو فەرمانگە یە و نایەڵن بێنە پێشەوە ، بۆیە بۆ ئەنجامدانى چاكسازى لە كەرتى تەندروستى دووبارە نەبوونەوەى ئەو هەڵانەى كەلەم گرێبەستەدان و لە گرێبەستەكانى تر دا هەن جا بە قێد بوو بێت یان بە بێ قێد ئەوا پێویستە كەمپین و ئیمزا كردن كۆبكرێتەوە بۆ دوورخستنەوەى ئەو بەڕێزانەى كە لەسەروەوە باس كران.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست