د. بهرههم به کڕینی سهیاره خهڵاتی بکوژهکان دهکات
Wednesday, 27/04/2011, 12:00
چەند رۆژێك لەمەوبەر و لەكاتى سەردانكردنى دكتۆر بەرهەم بۆ بارەگاى لیژنەى ئەمنى لەبارەگاى پارێزگاى كۆنى سلێمانى كە ئیستا بۆتە بارەگاى قائمقامیەتى سلێمانى، بەئامادەبوونى هەموومان فەرمانى دا به مامۆستا جەلال كەلیژنەیەك پێكبهێنێت بۆ كڕینى چوار ئوتومبیلى تویتا لاندكروز كە بەوەنەوشە ناسراوە لەسەر حسابى غەرامات و داهاتى هاتوچۆى سلێمانى بۆ چوار بەرپرسى پۆلیس كە پێكهاتوون لە :
1. لیوا خۆشەوى [ بەرێوبەرى سەنتەرى زانیاریەكان]
2. عەمید ئاسۆى شێخ تەها [بەرێوبەرى پۆلیسى كارەبا] بكوژى شەهد شێرزاد و شەهید سوركێو ، كـــە فەرمانى گرتنى هەیە بەمادەى 405 لە یاساى سزادانى سەربازى .
3. عەمید حەمەى مریم بەگ [بەرێوبەرى پۆلیسى دارستان] .
4. عەقید دیار ئیبراهیم محى الدین [بەرێوبەرى ئاگركوژانەوە]
سەرۆكى لیژنەى كڕینى ئوتومبیلەكان [مقدم حسین فیزاللە] ە كەئەفسەرى هاتووچۆیە و ئەو چوار ئەفسەرە داوایان لێكردووە كە ئوتومبیلەكان فوول مواسەفات بن و هەشت پستۆن بن كە نرخى ئەوجۆرە ئوتومبیلەش نزیكەى هەشت دەفتەر دۆلارە .
ئەمە دادپەروەرىی سەرۆكى حكومەتەكەمانە كە لەبرى ئەوەى بكوژان رادەستى دادگابكات بە ئوتومبیل كڕین خەڵاتیان دەكات بەبڕە پارەیەكى خەیاڵى و سامانى میللەت بەهەدەر دەدات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست