کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


Roj tv داواكــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــارى گشتى ڕیسوا كرد و توركیاشى سەرشۆرتڕكـــــــــــــــــــــــــــــــــرد

Tuesday, 26/10/2010, 12:00


دواجار هەوڵە جۆربەجۆرەكانى توركیا بۆ داخستنى ڕۆژ تى ڤى گەیشتنە لووتكە و دواجار ئەگەرى داخستنى ئەم كەناڵە زۆر بەهێز بوو بەڵام لەچەند ڕۆژى ڕابردوودا لەدانیشتنێكى دادگادا كەلەپایتەختى دانیمارك بەڕێوەچوو دادوەر تەواوى بەڵگەكانى پڕوپوچ كردن و دۆزەكە لەبەرژەوەندى ڕۆژ تى ڤى كۆتایى هات بەڵام چاوەڕوان دەكرێت لەداهاتوودا ئەم دۆزە بەیەكجارى كۆتایى بێت داواكارى گشتى بۆ زیاتر ئاستەنگ كردنى و دواجار داخستنى كەناڵەكە لەهەوڵەكانى خۆى بەردەوام دەبێت هەوڵە جۆربەجۆرەكانى توركیا بۆ داخستنى ئەم كەناڵە جێگەى سەرسوڕمان و پێكەنینن چونكە ئەگەر توركیا بەشەڕێكى بەردەوامى سى و پێنج ساڵى نەیتوانى پەكەكە لەناوببات ئەوا هەرگیز ناتوانێت بەچەند سازشێك بۆ دانیمارك و ساسمۆسن دەزگایەكى ڕاگەیاندنى كوردى دابخات ئەوكاتەش ناتوانێت پەردەى ڕەش بەسەر كوردا بدات و كۆتایى بەدەنگ و ڕەنگى كورد بهێنێت توركیا ئەگەر خۆى كەر نەكات ئەم ڕاستیە باش دەزانێت كە كوردانى باكوور هەرگیز لەخەبات و هەوڵى بەردەوام ماندوو نابن جۆرەها ڕێگەى خەبات تاقیدەكەنەوە و داخستنى ئەم كەناڵەش نابێتە گرفت بۆیان هەروەك داخستنى دەتەپە نەبوو بەگرفت بۆیان هەر دواى داخستنى دەتەپە بەدەپە دەستى بەكاركرد ئەوا پێویستە توركەكان ئەم مۆرە لەسەر دڵ و پشتى دەستیان بدەن كەدواى ڕۆژ تى ڤى خۆر تى ڤى دەكەینەوە لەبەرئەوە ئەگەر توركیا لەهەوڵەكانى بۆ لەناوبردنى پەكەكە سەركەوتوو نەبوو ئەوا هەرگیز لەم هەوڵەشیدا سەركەوتوو نابێت چونكە ڕاستیەكى عاشا هەڵنەگر هەیە كە گەلى كورد لەباكورى كوردستان و لەئەوروپا بەتواناى دارایى خۆیان ئەم پارتە كوردیە بەڕێوە دەبەن و سەرچاوەی سەرەكى داهاتى دارایى ئەم پارتیە گەلى كوردە بەبێ هاوكارى گەلى كورد ناتوانێت هیچ هەنگاوێك بنێت بۆیە من ئەم ڕاستیە بەبەڵگەوە دەسەلمێنم كە ڕۆژ تى ڤى هیچ پەیوەندیەكى دارایى یان سیاسى یاخود هەرشتێكى ترى بەپەكەكەوە نیە و گەلى كورد پارتیەكى گەورەى وەكو پەكەكەى بەتواناى مادى و مەعنەویى خۆى بەڕێوە دەبات هەر ئەم گەلە تواناى ئەوەى هەیە كە كەناڵێكى تەلەڤیزیۆنیش بكاتەوە.
بەندە هیچ بەلایەوە سەیر نیە كەتوركیا داواى داخستنى ڕۆژ تى ڤى دەكات ئەو توركیایەى زۆر كەس وا وێنەى دەكات كەووڵاتێكى زۆر بەهێز و خاوەن سەرمایەیەكى سەربازى و پێگەیەكى جوگرافى بەهێزە لەناوچەكەدا من هەرگیز واى نابینم چونكە ووڵاتێكى لەم چەشنە بەهێز هیچ كات ئەژنۆى لەبەردەم كەناڵێكى كوردى ناشكێت كەئێستا توركیا ڕووبەڕووى بۆتەوە. بیرمە جارێكیان هاوڕێیەكم داواى لێكردم بچین یارى بكەین منیش ووتم باوەڕبكە من یارى نازانم بەڵام ئەو پێداگرى كرد لەسەر ئەوەى من بچم لەگەڵیان بۆ یارى كردن منیش لەگەڵیان چووم بەڵام هیچ یاسایەكى یارى كردن شارەزانەبووم هیچ كاتیش شەقم لەتۆپ نەدابوو كاتێك چوینە ناو یاریەكە تیپى بەرامبەر هەموویان منداڵى بچوك بوون زۆر ترسان لەوەى ئێمە بەژن و باڵامان بەرز بوو خۆیان دڵنیا كردەوە لەوەى ئێمە یاریەكە دەبەینەوە و ئەوان دەیدۆڕێنن بەڵام كاتێك یارى دەستى پێكرد منیان كرد بەگۆڵچى منیش وەكو پێشتر باسم كرد هیچ شتێكم لەیارى كردن نەدەزانى تیپى خۆمان ئەم ئەركەیان بەمن سپارد ئێستا یارى تەواو دەستى پێنەكردبوو تیپى منداڵە بچكۆلەكان سێ گۆڵیان لە تیپى ئێمە كرد بۆیە منیش واى دەبینم كەزۆر كەس و لایەن توركیا وا وەسف دەكەن كەئێمە ناتوانین لەگەڵ توركیا یارى بكەین چونكە توركیا باڵاى لەهى ئێمە بەرزترە و بەتەمەنیش بێت لەئێمە گەورەترە بەڵام بەبڕواى من هەرگیز تەمەن و بەرزى باڵاى توركیا نابێتە هۆكار بۆ ئەوەى ئێمە یاریەكە بدۆڕێنین.باوەڕتان توركیا وەكو ئەو منداڵە تیپەكەى ئێمە وایە جارێكیان سەیرى سایتێكى كوردیمان قسەى بەرپرسێكى قەندیلم خوێندەوە كەدەڵێت ئەگەر ئەمریكا و ئیسرائیل وناتۆ هاوكارى توركیا نەكەن ئەوا توركیا بۆ چەند چركەیەكیش ناتوانێت شەڕ لەگەڵ ئێمە بكات بەڕاستى ئەم قسەیە ئەوە دەسەلمێنێت ئەگەر باڵاى یاریزانەكانى توركیا چوارمەتر و حەفتاو نۆ سەنیمەتریش بێت ئەوا هەر ئێمە یاریەكە دەبەینەوە بۆیە پێویست ناكات چیتر جاش و جوشەكەكانى هەرێم بەبەژن و باڵاى توركیا هەڵبڵێن چونكە ئێمە باشتر توركیا ئەناسین لەوان ئەگەر ئەوانیش درێژەى پێبدەن و بەردەوام بن لەسەر زووڕنا ژەنین ئەوكات نۆرەى ئەوانیش دێت بۆ ئەوەى تۆزێك ڕیسواتریان بكەین بیرمان نەچێت كاتێكیش توركیا هەوڵەكانى چڕ دەكاتەوە بۆ داخستنى ڕۆژ تى ڤى باوەڕبكەن وا دێتە پێش چاو كە باڵایەكى بەرزى و تەمەنیشى لەسەرووى بیست ساڵیەوەیە بۆیە پێناچێت یاریەكە بباتەوە ئەو توركیایەى لەبەردەم لولەى كڵاشینكۆفى گەریلا ئەژنۆ و مەچەكى شكاوە هیچى بەدەست نەماوە دێت لێرەو لەوێ پەلامارى ڕۆژ تى ڤى دەدات بەبێ ئەوەى بتوانێت هیچ بكات و دواجار تەنیا ئەوەندە نەبێت كەتەنیا سەرشۆڕیەكەى زیاتر بوو ئەگینا نەیتوانى گۆڵێكیش بكات لێرەوە دەگەینە ئەو بڕوایەى كەبڵێین توركیا خۆى دڵنیایە كە یاریەكە دەدۆڕێنێت و زۆربەى نیشانەكانیش ئەوە دەردەخەن توركیا یاریەكەى دۆڕاندووە بەڵام هەمیشە هەوڵ دەدات دۆڕانەكە دوابخات ئەوەشم لەوەوە بیركەوتەوە مامۆستاكەمان لەوادەى دەرس خوێندنى مێژوو بۆى باس كردین كە توركیا و ئێران و سوریا دڵنیان كەڕۆژێك دێت هەرچوارپارچەى كوردستان یەكدەگرێتەوە بەڵام هەموو هەوڵێكیان بۆ ئەوەیە كە دوای بخەن. دواجار توركیاش دواى داخستنى میدیا تى ڤى دڵنیابوو لەوەى كەگەلى كورد پێویستى بەكەناڵى تەلەڤیزیۆنى هەیە و وەكو بینرا ڕۆژ تى ڤى كردەوە ئەگەر ئەم كەناڵەش دابخرێت ئەوا دوور نیە دوو كەناڵى تر بكرێنەوە بۆیە پێویستە توركیا دەست لەم داواكاریە هەڵبگرێت كەجگە لەسەر شۆڕیى و ڕیسوایى هیچى ترى بۆ نەماوەتەوە بەڵكو منیش پێشنیار دەكەم بۆ توركیا لەجیاتى ئەوەى داواى داخستنى ڕۆژ تى ڤى بكات پێویستە بیر لەچارەسەرى كێشەى كوردبكاتەوە و ڕێنمایى بەكەناڵى ڕاگەیاندنەكانى خۆى بدات كەبەشێوەیەكى ئەخلاقیانە مامەڵە لەگەڵ كێشەى كورد دا بكەن و چیتر نەبن بەهۆكارێك بۆ سەرلێشواندن و بەهەڵە بردنى بەرپرسە سیاسى و سەربازیەكانى ووڵاتەكەیان و خۆشبەختانەش ئێستا وردە وردە ئەم ڕاستیانە دەردەكەون و دركاندنى ڕاستیەكان لەووتارەكەى بەڕێز محمد على بیراند سەرەتایەكى تازەیە بۆ ئەوەى مێژوو وەكو خۆى بنوسرێتەوە و چەواشە نەكرێن و دواجار دەزانرێت كێ لەم ڕووداوانە تاوانبارى سەرەكیە و كێش دوور و نیزیك پەیوەندى بەڕووداوەكانەوە نیە و كێ یاریەكە دەباتەوە و كێش دەیدۆڕێنێت.
بەڵێ بۆ ئازادى ڕاگەیاندن

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە