له‌شه‌هید رێبازه‌وه بۆ كۆسره‌ت ره‌سول هه‌لوێسته‌كان گۆرستانه‌كان ده‌هه‌ژێنن
Wednesday, 15/07/2009, 12:00
هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م له‌م گۆڕه بێمه ده‌ره‌وه‌و بۆ یه‌ك چركه بگه‌مه لات، ته‌نها به‌شی دووه‌می نامه‌كه‌م پێت ده‌ده‌م، ئه‌و نامه‌یه‌ی وه‌سیه‌تێكه‌و نه‌هاته ڵات. راده‌چله‌كم، ته‌كانده‌ده‌م، سودی نییه تازه مردووم... له‌پێناوی نیشتمان، له‌پێناوی رێبازه‌كه‌م... بۆچی پێم ده‌لێن له‌پێناوی هیچدا كوژرای؟ ئه‌ی ئێوه‌ش نه‌بوون له‌گه‌لم ده‌جه‌نگان و له‌ساته‌وه‌ختی شه‌هیدبوونم شایه‌دیتان بۆ ئازایه‌تی ئاسمان ده‌دا كه ئه‌هریمه‌نه خیانه‌تكاره‌كان ده‌كاته ده‌ره‌وه؟ وه‌لێ ئه‌مڕۆ خوێنمان به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن...
نا نا هه‌رگیز باوه‌ر ناكه‌م... هه‌رگیز باوه‌رناكه‌م گه‌وره‌كه‌ی من له‌خوێنی رۆله‌كانی خۆشبێ، ده‌ست بخاته نێوده‌ستی خیانه‌تكارو ده‌نگی بۆ بدات...
من دلنیام كاك كۆسره‌ت و هه‌موو هه‌ڤالانی ئه‌و له‌جیاتی ده‌نگدان به خیانه‌تكارێك... زه‌ربی به‌سه‌ردادێنن و بریاری سڕینه‌وه‌ی ده‌ده‌ن... بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ش چه‌ندان سالی پرسه‌مان له‌نێو ئه‌و گۆرستانه بكه‌ین به شایی و ئاهه‌نگی به‌دادگا گه‌یاندنی خیانتكاره‌كانی كورد بگێڕین، ئه‌وانه‌ی به‌درێژایی مێژوو غه‌در له‌م میلله‌ته ده‌كه‌ن و هه‌موو شتێكی بۆ خۆیان ده‌به‌ن...
ئاخر كاك كۆسره‌ت گوناهی ئێمه چییه له‌م گۆره‌ش ناتوانین ئاسوده‌بین و چاوه‌روانی مانه‌وه‌ی سه‌رته‌ختی مام و برازایه‌ك بین، ئه‌و كه‌سه‌ی من ده‌یناسم هه‌رگیز ئه‌و كۆسره‌ته نییه بڕوای به جامدبوونی ده‌سه‌لات بێ و له‌ژێر باری چه‌قبه‌ستینا ملكه‌چ بكات، بۆچی بۆچی؟
ئه‌ی به‌ئێمه‌تان نه‌وت ته‌سلیم بوون به خیانه‌تكاران، خیانه‌ته.. وای نابینم هه‌ڵه‌بم له‌وه‌ی به‌سه‌ربه‌رزی مه‌رگم هه‌لبژارد و بۆ چه‌په‌له‌كانی مالی بارزانی سه‌رم شۆرنه‌كرد... په‌شیمان نیم له‌وه‌ی هه‌لمبژارد، من توانیم سه‌ری تۆ به‌رز بكه‌م وه‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك، ده توخوا تۆش له‌و بێ هه‌لوێستیه وه‌ره ده‌ره‌وه‌و بانگی سه‌نگه‌ری گه‌ڵ بده و بزانه چ ئازارێك له ده‌رووی ئه‌م میلله‌ته هه‌یه... ده تۆش ویژدانه‌كانت بخه ده‌رونیانه‌وه....
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست