ڕونكرنەوەیەك لەڕێكخەرانى گردبونەوەى پێنجشەممەى شارى هەولێر سەبارەت بە وەڵامەكەى پارێزگاى هەولێر

Tuesday, 05/04/2011, 12:00


بەناوى خواى بەخشیندەى میهرەبان
دواى ئەوەى چەند چین وتوێژێكى كاریگەرو دڵسۆز بۆئەم خاك ونیشتمانە ڕێزیان لە یاساى ئەم هەرێمە گرت ،داواى گردبونەوەیەكى مەدەنیانە وشارستانیانەیان كردلە پارێزگاى هەولێر، بۆئەوەى بەئاشتیانە وهێمنانە چارەسەر ئەم پرسە هەنوكەییە بكرێت وئەم تەم ومژلەسەر ئەم هەرێمەو دانیشتوانى شارى هەولێر بڕەوێتەوە ، دەرگاى گفتوگۆ لەنێوان حكومەت وهاوڵاتیان دانەخرێت ورێزلەدەستكەوتى خوێنى شەهیدان بگیرێ ،بەڵام بەداخەوە بۆجارێكى ترقسەكانى سەرۆكى هەرێم ویاساى ئەم هەرێمە كەوتنە ژێرفشارى چەندكەسێكى بیرتەسكى حیزبیەوەو هەرچى یاسا هەیە لەم هەرێمە پێشێلكراو هیچ ڕێزێك بۆقسەكانى سەرۆكى هەرێم وداواكاریە یاساییەكەى ئەم هەموچین وتوێژە دانە نراو داواكە ڕەتكرایەوە، ئەم ڕەتكردنەوەیە بوە مایەى توڕەیی سەرجەم چین وتوێژەكانى شارى هەولێر بۆیە
1-جارێكى تر پێویست ناكات گوێ لەقسەكانى سەرۆكى هەرێم ڕابگیرێت چونكە تەنهاقسەن وناچنە بارى جێبەجێكردنەوە.
2-دەركەوت ئەم دەسەڵاتە گاڵتە بەیاساكانى پەرلەمان دەكات بەتایبەتى یاساى خۆپیشاندان, ئەوەش بووە هۆى بێ ئومێدى سەرجەم ئەم چین وتوێژانەى كەپێگەیەكى جەماوەرى بەهێزیان هەیەو هەوێنى چاكسازى ئەم خاك و هەرێمەن.
4- هەرچى بنەماى شارستانى ومافى مرۆڤ ویاسا سەروەرى ودیموكراسى لەلاى حكومتەكەى هەولێر تەنها قسەن وبونیان نیە.
5-دەركەوت لەم هەرێمە یاسا تەنها لەسەرچینى هەژارو بێدەسەڵات وماف خوراوەكان جێبەجێ دەكرێت، حكومەت یاسا بۆ بەرگرى كردن لەماف خواردنى خەڵك وەگەندەڵى بەكارى دەهێنێ.

ئێمە وەك كۆمەڵێك چین و توێژى ئەم شارە بەشێوەیەكى مەدەنى و هیمانە لەچوارچێوەى یاسای خۆپێشاندان داوی ئەنجام دانى گردبونەویەكمان كرد,بەڵام بەداخەوە وەڵامێكى نەرێنیمان درایەوە لەلایەن پاریزگاى هەولێر بەچەند خاڵیك كە لەیاساو واقیعەوە زۆر دوورە بۆیە بەو چەند خاڵە وەڵامیان دەدەینەوە.
لەسەرتا بە هەڵەیەكى یاسایی دەست پێدەكات بەوەى ئەم نوسراوە ئاڕاستەى یەك كەس دەكرێت كە 100 كەس واژووى لەسەر كردوە وەك گروپێك ,دواتر 3 كەسمان وەك ڕێكخەر داناوە ئەوانەیان هەژمارى نەكردوە.
-پارێزگا لیژنەى ڕێكخەر دەبێت لە 3كەس كەمترتا 5 كەس زیاتر نەبێت
وەڵام : ئێمە بە سێ(3) كەس چوینە بۆ پارێزگاى هەولێر .بەناوەكانى ئارال كاكل ماموستا بڕوا عبداللە ,كاروان هاشم.
-پێویستە داواكاریەكە ناونیشان و واژوى ئەندامى لیژنەى سەرپەرشتی كارى ڕێكسختنى خۆپێشاندانەكە بگرێتە خۆ.
وەڵام :ئێمە پێنج كەس بەناوى سیانى و ژمارەى تلیفونەوە وەك ڕێكخەر خۆمان ناساندبوو و لەجیاتى واژوویەك 100 كەس واژوو نا ووناونیشانى تێدابووە.كە پێشتر لەڕاگەیاندنەكانیش بڵاومان كردبویەوە.
-كە دەلێن هەولێر هیچ بارێكى نا ئاسایی تێدانییە سەقام گیرى و تەنابای و ئارامى هەیە.
وەڵام: لەپێشوتر دا گروپێكى 40 كەسى پێشكەشى مۆڵەتیان بۆ وەزارەتى ناوخۆ كردبوو بەڵام بەهۆكارى ئەوەى هەولێر بارى نائاساییە مۆڵەتىیان نەدانێ . دیارە پارێزگا هەولێر بێ ئاگایە لەوەى كە وەزارەتى ناوخۆى لەبەر بارى نا سایی مۆڵەتى بە خۆپێشاندن نەدایە .
-كە دەلێن دوولەت بوونى شەقامى كوردى ئێمە لەهەولێر شتى وانابینین بنەماى یاسایی نییە
وەڵام :ئێمە نەمان گوتوە شاقام دوولەت بوە ,بەڵكو گوتومانە ئەو قەیرانە بەردەوام بێت شەقام دوولەت دەبێت, بۆیە لەم خاڵە خۆیان تێنەگەیشتون .
- ئەوان دەلێن هیچ كەسێك تەهدید نەكراوە و نەترساندراوە نەتوقادراوە و هیچ بنەماو بەڵگەیەكى یاسای فەرمى نیەو هیچ كام لەچین و تویژەكان گلەیى و ناڕەزاییان لەم بابەتە نەبوو.
وەڵام : ئێمە دەلێن بەدیكۆمێنت و ڤیدیۆ چەندان كەس هەڕەشەى لێكراوە لێدراوە و گیراوە ئەمرى گرتنى بۆ دەركراوە و تەهدیدكراوە بەشێوازى جۆراو جۆر بەتایبەت لەسەر ڕێگاى تلفون و و ئیمل (تۆمار كردنى داواى فەرمى) هتد...
ئەم پاساوە نا واقیعیە نایاسییەى پارێزگاى هولێر هیچ بنەمایەكى نییە لبۆ رەت كردنەوەى مۆڵەتەكە,بۆیە ئێمە هەموو ڕێگەیەكى یاسایی دەرگینە بەر بۆ ئەنجام دانى خۆپێشاندان .بەجەماوەرى خۆشەویستى شارى هەولێر دەڵێن وەڵام نەدانەوى پارێزگاى هەولێر بۆ پێدانى مۆڵەت بێ بنەماى یاسایی و زاقعییە, زیاتر ناڕەزای و گلەیی بەرهەم دەهێنى,بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لەهەوڵە مەدەنییەكانمان.
بەشێك لەقسەكانى سەرۆكى هەرێم
له‌ 20 ه‌مین ساڵڕۆژی ئازادكردنی شاری هه‌ولێر له‌ چنگی رژێمی به‌عسی له‌ ناوچوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان "مه‌سعود بارزانی" وتارێكی له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره‌ پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند:
خۆپیشاندان مافێكی یاسایی و ره‌وای خه‌ڵكه‌ كه‌س ناتوانێ رێگه‌ له‌ ئێوه‌ بگرێ خۆپیشاندان بكه‌ن ئێوه‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌تان هێناوه‌ته‌ سه‌ر حوكم و ته‌نها ئێوه‌ن ده‌توانن له‌سه‌ر حوكم لایبه‌ن داواكاریم له‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش ئه‌وه‌یه‌ هیچ كاتێك رووبه‌ڕووی جه‌ماوه‌ر نه‌بنه‌وه‌ داواكاریم له‌ جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویستیش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك په‌نا نه‌به‌نه‌ به‌ر توند و تیژی چونكه‌ هه‌موو شتێك به‌ خۆشی و لێكتێگه‌یشتن و یه‌كتر قبول كردن جێبه‌ جێده‌كرێت.
..................................................................
لە 3/3/2011 ئەم ووتارەى خوارەوەى پێشكەش كرد
من زۆر خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینم گه‌نجه‌كانمان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئاستێك كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه‌ و شارستانیانه‌ داواكانیان ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم و هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها پێشنیاری زۆر زۆر چاك و زۆر به‌نرخ، ئه‌مه‌ش ده‌لیلی پێگه‌یشتنی گه‌نجه‌كانمانه‌ كه‌ ئه‌وپه‌ڕی خۆشی و شادییه‌ بۆ من، دڵنیابن كه‌س به‌قه‌د من ئێوه‌ی خۆشناوێت.

ئێوه‌ رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ن و رۆڵه‌ی ئه‌م نیشتمانه‌ن و ئایینده‌ له‌سه‌ر شانی ئێوه‌یه‌ و ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌ ده‌بێت ئێوه‌ به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نن ئینشائه‌ڵا به‌سه‌ركه‌وتوویی.

به‌ڕێزان خۆپێشاندان مافێكی سروشتییه‌ و ده‌بێت گه‌لی ئێمه‌ ئازاد بێ له‌خۆپێشاندان و له‌ ڕا ده‌ربڕینی ئێش و ئازاره‌كانی، من نامه‌وێت له‌كوردستانێكدا بژیم ئه‌گه‌ر میلله‌تی كورد تێیدا ئازاد و سه‌رفیراز نه‌بێت.

ئەمەى خوارەوە بەشێك لە دەقى ووتەى سەرۆكى هەرێمە لە 22/1/2011 لەگەڵ قوتابیان و مامۆستایانى زانكۆ كە دەربارەى خۆپیشاندان دەڵێت:
ئەگەر دەركەوت حكوومەت یان دەسەڵات خەڵك لەئەنجامدانی خۆپیشاندان قەدەغە بكات، بەخوا من ئامادەم لەگەڵ ئەو كەسانە بچمە سەرشەقام و خۆپیشاندان ئەنجامبدەم.
كوا بەڵێنەكان سەرۆكى هەرێم ؟
ڕێكخەرانى گردبونەوەى پێنجشەممەى شارى هەولێر
هەولێر
5/4/2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە