کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ لیژنه‌ی باڵای ئاماده‌کاری کۆنگره، سەبارەت بە یاداشتنامه‌ی لیژنه‌ی چاکسازی به‌ریتانیا‌

Tuesday, 26/11/2013, 12:00


ئێمه‌ ، وه‌ک کۆمه‌ڵێک له کادروپێشمه‌رگه‌وزیندانیانی سـیاسـی و چالاکوانـی ڕێکخراوه‌ دیموکراسـیه‌کانی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان له‌ به‌ریتانیـا ، که ‌له‌خواره‌وه‌ هه‌موو ناومان هاتووه‌ و ئیمزامان کردووه‌ ، به‌نوێنه‌رایه‌تی زۆرینه‌ی ئه‌ندام وجه‌ماوه‌ری یه‌کێتیی نیشتیمانی ، که‌ساڵانێکه‌ به‌هۆی ئه‌دای خراپی به‌رپرسانی حزبی له‌و وڵاته‌ دابڕاو، یان په‌ڕاوێزخراون وبه‌هۆی ئه‌وانه‌وه‌ که‌بوونه‌ هۆکار ، زیان وشکستێکی گـه‌وره‌ به‌ریه‌کێتیی نیستیمانی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی که‌وتووه‌..! هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ بۆچاره‌سه‌ری ئه‌وته‌نگژانه‌ ،چه‌ند جارئۆرگانه‌کانی سه‌رووی خۆمان ئاگادارکردوه‌وهه‌وڵی دڵسۆزانه‌ و هه‌نگاوی حزبیانه‌مان به‌گوێره‌ی په‌یڕه‌وهه‌ڵهێناوه‌ ، به‌ڵام نه‌ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌سکاڵاو، نه‌پێکهێانی لیژنه‌ ، به‌داخه‌وه‌ هیچیان سوودیان نه‌‌بووه‌ و نه‌هیچیشیان لێ سه‌وزبووه‌؟ ته‌نانه‌ت له‌دوای به‌ستنی پلینۆمیش ده‌سه‌ڵاتدارانی حزب لێره‌ ، نه‌گوێ له‌که‌س ده‌گرن ونه‌بۆهیچ هه‌نگاوێکی چاکسازی مـل ده‌نێن ، بگره‌ ده‌یانه‌وێ یه‌کێتی به‌ئاقارێکی زۆر خراپتردا به‌رن و ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ وبۆیان بکرێ ؛ یه‌کێتیی نیشتیمانی له‌سه‌ر خۆیان تاپۆده‌که‌ن !
بۆیه‌ ئیمه‌ ، له‌خه‌مخۆری وهه‌ستکردنمان به‌به‌رپرسیارێتی وبه‌په‌رۆشی بۆ مێژووی شانازی وپڕسـه‌روه‌ری یه‌کێتیی نیشـتیمانی کوردستان وله‌پیناوی رێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی ئه‌وڕێکخراوه‌ ؛ له‌ڕۆژی شه‌ممه‌(23/11/2013) له‌فه‌زایه‌کی ئازاد و دیموکراسیدا، به‌به‌شداری کۆمه‌ڵیک کادری ئێستای کۆمیته‌که‌ ، که‌پشتیوانیان نواند وهه‌ره‌وها به‌شداری نوینه‌ری سه‌رجه‌م شارو شارۆچکه‌کانی به‌ریتانیا ، له‌شاری (بێرمینگهام)کۆبوونه‌وه‌یه‌کی فراوانی حـزبی دۆستانه‌مان ڕێکخست و ، ئیدی دوای شرۆڤه‌کردنی سه‌رجه‌م کێشه‌وقه‌یرانه‌کان ؛ وه‌ک نه‌خشه‌ ریگایه‌ک ، بۆچاره‌سه‌ری پرسه‌کان و به‌دیهینانی ئاسۆیه‌کی ڕوون وگه‌شاوه‌تـربۆیه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان ، لیژنه‌یه‌کمان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک وکاره‌کانمان دامه‌زراندو، سه‌ره‌نجام وه‌ک داواکاری له‌سه‌رچه‌ند خاڵیک ڕێککه‌وتین وبۆیه‌ داوا له‌ئۆرگانه‌کانی باڵای یه‌کێتی نیشتیمانی ده‌که‌ین وه‌ڵامی یاداشتنامه‌که‌مان بده‌نه‌وه‌ ئه‌گه‌رنا ، ئیمه‌ له‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ترماندا له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆمان ده‌رده‌بڕین !
خاڵه‌داواکاریه‌کان ؛ -

1-ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ هه‌ڵبوه‌شیندرێته‌وه‌ ، چونکه‌ نایاسایی یه‌و له‌په‌یڕه‌ودا نیه‌ و
نه‌ک هه‌ر نه‌یانتوانیوه‌ کێشه‌کانی ده‌ره‌وه‌ چاره‌سه‌ربکات ، به‌ڵکه‌ بۆخۆیان ‌
سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی سه‌رجه‌م کێشه‌وشکسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ن .
2-هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌وبریارانه‌ی که‌له‌لایه‌ن ئه‌ولیژنه‌ تاکه‌ که‌سیه ی‌
بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ نێردرابوو .
3-لیژنه‌یه‌ک ، له‌ولیژنانه‌ی که‌ له‌لا‌یه‌ن مه‌کته‌بی سیاسی یه‌وه‌ ، بۆ کۆنگره‌و به‌خۆداچوونه‌وه‌ پیکهیندراون ، تایبه‌ت وته‌رخان بکرێ بۆ چاره‌سه‌رکردن وچاکسازی ڕیکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌ ی وڵات .
3-پێش به‌ستنی کۆنگره‌ ، هه‌نگاوی جدی وفیعلی بۆوخاڵانه‌ بنرێ ، تاهیج ئه‌ندامیک نه‌توندرێ په‌راوێزبخرێت وله‌خۆهه‌ڵبژاردن وده‌نگدانیشدا مافی نه‌خورێت و له‌ده‌رکردنی بڕیاره‌ سیاسیه‌کان به‌شداری پێبکرێ ، ئه‌وکات جه‌ماوه‌ری یه‌کێتی ، ده‌توانێ ئومێدوهیوایه‌کی تازه‌ ،بۆچاکسازی له‌سه‌ر کۆنگره‌وئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبچنێ !

لیستی ناوی هه‌ندیک له‌کادرونوینه‌ری شاروشارۆچکه‌کان که‌ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوون ؛
مه‌جید مام برایم
ڕێزان جه‌لال
ئه‌یاد جه‌باری
ئه‌مین حه‌مه‌ساڵح
علی محمد عبدالڵە
عبدول ئەحمەد
دانا شێخ عومەر
دڵشاد رەشید مولود
خالید مەحمود
نەریمان فاچل کاکەبرا
علی رەسوڵ
عادل عه‌زیز
سه‌عدوڵلا کاوانی
هه‌ڤاڵ سابیر
خۆشناو ئیبراهیم
ئه‌بوبه‌کرساڵح حه‌مه‌
بێستوون عه‌بدوڵلا بۆر
کمال حەمە ساڵح
هێمن هەڵەبجەیی
کاوه‌ ئیبراهیم ئاوڕه‌حمان
کاسترۆ ئیسماعیل
زیره‌ک محه‌مه‌د
دیار به‌کر
رێباز ئەمین
ابراهیم شکور
شوان جەمال
سارا قادر
دانا خورشید
ئالان عه‌بدولڕه‌حمان
وریا خورشید
حه‌سه‌ن عه‌زیز
فوئاد عه‌زیز
-----------------------------
وێنه‌یه‌ک بۆ /
- مه‌کته‌بی سیاسی (ی ن ک)
- مه‌کته‌بی ڕێکخستن
- ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند
ماڵپه‌ڕوسایته‌کان

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە