کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


‌لە ناوچونی ڕژێمی بەعس لە سوریا

Friday, 31/05/2013, 12:00



‌لەناوچونی ڕژێمی بشار اسد لەسوریا دەبێتە هۆی ئارام بوونی ناوچەی ڕۆژهه ڵاتی ناوەڕاست.لەهەمان کاتدا هەندێک جار پشێوی ڕوو دەدات لەنێوان بەرەی سونی وشیعە دا بەڵام بەبۆچونی چاودێرانی سیاسی لە ناوبردنی ڕژێمی سوریا کارێکی مومکین نیە گەرچی ئەمریکاوڕۆژئاوا یەک بەرەن ته نها روسیا نه بیت بۆلابردنی ڕژێمی بشار اسدو دیموکراتیزەکردنی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارێکی ئاسان تر دەبێت .بە بۆچونی من هەتاوەکو زووتر لابدرێت کاێکی باشترە بۆ نمونە لە ئەوروپاو ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئێستا لە قەیرانێکی زۆر ئاڵوزی ئابوری دا دەژین.هەرچەندە زووتر سوریا شەڕوئاژاوە بەردەوام بێت گرنگتر دەبێت بۆ باج دانەوەی گەلانی سوریا٠ ووڵاتانی ڕۆژئاوا بیرکردنەوەی لە بنیات نانەوەی سوریای نوێ دەکەوێتە ژێر قەرزی هەموو ووڵاتانی کەنداو ئەوروپاو ئەمریکاوە. ئەمریکا دوای وەرگرتنی زەمانەت لە بەرەی نەیارانی اسد بۆ پاراستنی ایسرائیل .دووبارە هەڵگرتنه وه ى
‌گەمارۆی چەک لەسەر ئۆپۆسیونی بشار پاشان ئیران بیرلە هێشتنەوەی اسد دەدات لەبەرهەندێک کێشەی دکتاتۆریەت كه خۆیشی دەگرێتەوە.له پاش سوریالەم کاتەدا ئێران خۆی بە دەست کێشەی ئابوریەوە دەناڵێنێت و گەلانی ئێران توشی کێشەی گرانی بازاڕو شمک دەناڵێنن لە هەمان کاتدا بڕی ٤ ملیار قەرز دەداتە سوریا؛ من دەپرسم کێ دەبێتە باج دانی ئەم کارەساتانە بێ گومان هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چونکە هەر پاش دووبارە بنیات نانەوەی سوریا بفەرموون بۆ هاوکاری سوریا واتە پارە بدەن بە ناوی هاوکاریەوە دووباره بە بێ وەرگرتنەوەی لە سوریا بەڕێزان سەیری گەمەی سیاسی ڕۆژئاوابکەن لە ئابوریدا چەندە زیرەکن.قەزافی پارەی لە هەموو ووڵاتانی ئەوروپاهەبوو وەک قەرز بەڵام لە کاتی ڵێدانی دا هێزی ناتۆ بە سەرپەرشتی فەرەنسا کەزۆرترین قەرزاری لیبیابوو دوای ڵێ دانی هەندێک ڕۆکێت و چەکی کۆن لەبری قەرزە کانی لیبیا فەوتا و ڕۆی...بریتانیا و هەندێک ووڵاتای تر بە هەمان شێوە کە پاره كه ٢٥ قات هێندەی ساروخە ژەنگاویەکان بوون. لە هەموی گرنگر تر کێ باجە کەی دا تەنها هاولاتى و میلەت بوو .......

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە