کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چــاوه‌ڕێت بــووم

Wednesday, 03/09/2014, 12:00




تۆ هەر نەهاتی

هاوین هات

لەسەر رێگای هاتتن چاورێ بووم

تا خـۆریش بۆ حاڵــم کەوتە گریان

تۆ هەر نەهاتی

پایز هات و

گەڵا و لقم هەمووی وەری

رەنگی زەردم لێ نیشت

تۆ هەر نەهاتی

دەلێن لە گەڵ نەرمی کلۆلە بەفرە

نیازەتە بێت بۆلام....

بۆیە لە سەر گەڵا وریوەکانی تەمنم

بـــــــــۆت دەنووسم..

من دەبم بە پـــایز و تۆ بەبە بە ســـــنۆبەر

قەیناکە بە هیچ وەرزێکی تر نە بێت بە ناوی

وەرزی باران...

با لەگەڵ فرمێسکەکانی چاومان

سەماێکی هێمن

لەسەر پەلکە زیرینە خەیــاڵ بکەین








نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە