شهممه 29-1 له شاری ههولێر بهشداری خۆپیشاندان بكهن , له پێناو ههڵوهشاندنهوهی پهتی سێداره له ئێران
Friday, 28/01/2011, 12:00
ئێمە کۆمەڵێک چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی و مافی مرۆڤ و رێكخراوی كۆمهڵگهی مهدهنی ، رۆژی شەممە ٢٩-١-٢٠١١ کە رۆژی جیهانی زیندانیانی سیاسییە، خۆپیشاندانێکی هێمنانە بۆ بەردەم کونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری هەولێر ئەنجام دەدەین.
مەبەست مهبهست لهم خۆپیشاندانه شەرمەزارکردنی سیاسەتی لە سێدارەدانی کوردانی رۆژهەڵات و داواکردنی راگرتنی سزای لە سێدارەدانی چالاکوانانی مەدەنی و سیاسییه لە رۆژهەڵاتی کوردستان. هەروەها مامەڵکردنی مەدەنیانە لەگەڵ زیندانیانی سیاسی و مەدەنی و ئازادکردنیان.
لێرەوە داوا لەسەرجەم هاوڵاتیانی شاری هەولێری خۆشەویست و رۆشنبیران و رێکخراو و پارتە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان دەکەین، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و مرۆڤایەتی بەشداری ئەو خۆپیشاندانە هێمنانەیە بکەن.
زانیاری خۆپیشاندان:
رۆژی شەممە ٢٩-١-٢٠١١
کاتژمێر ١:٣٠ی پاش نیوەڕۆ لە چوارڕیانی تەیراوە (بەردەم گازینۆ عەنتەر) نزیک نەخۆشخانەی تەیراوە.
بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندیکردن
عەلی مەحمود ٠٧٥٠٣٧١٤٦٢٠
سهلاح مهزن :07504652371
هەڤاڵ نەژاد ٠٧٥٠٤٦٣١١٩٧
شێرزاد عومەر ٠٧٥٠٤٦٣٢٦٢٨
هێمن مهلا زاده :07504035451
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست