کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شوكریەى قوتابیان و ئیتڵاعاتى ئێران و بێ ئاگایى پارتى و پاراستن

Monday, 08/02/2010, 12:00


سكرتاریەتى قوتابیان بۆتە شوێنێك بۆ ئەو كەسانەى كە هەل پەرست و نامۆن بە مۆڕاڵ، بۆتە شوێنگەیەك بۆ كەسانى گەندەڵ و مەلەف رەش، ئەویش بەجۆرێك هەر رۆژێك مێژووى ئەندامێكى سەركردایەتى ئەو رێكخراوە ئاشكرا دەبێت، ئەویش لە رێى ئەم سایتەوە، گەرنا مەلەفى ئەو كەسانە بە نهێنى دەمایەوە و دەروازەیەك نەدەبوو بۆ هەڵماڵینى نهێنیەكانیان، ئەوەتا لەم ماوەیە لە رێى بڵاو كردنەوەى چەند بابەتێك لەسەر سەركردایەتى ئەم رێكخراوە (یەكێتیى قوتابیانى كوردستان)، بڵاوكرایەوە و مەلەفى كۆمەڵێك كەسی ناو ئەو رێكخراوەیان هەڵدایەوە و بوە هۆى شەرمەزارى بۆ سەركردایەتى قوتابیان، كە سەرقافڵەكەیان شوكریە تەیمورە كە بە ئەسڵ ئێرانیی و پلەى كارگێڕى مەكتەبی سكرتاریەتى قوتابیان و بەرپرسى بەشى راگەیاندنى سكرتاریەتى قوتابیانیشە.
ئەم شوكریە كە باوكی یەكێكە لە گەورە بازرگانەكانى شارى ورمێ بە بەڵگەوە سەلمێندراوە كە پیاوى ئیتڵاعاتى ئێرانە و دەستى لەگەڵ ئەو رژێمە تێكەڵە و كار بۆ بەرژەوەندیەكانى ئەو دەسەڵاتە دەكات و سودیش لە شوكریەى كچى دەبینێت بۆ وەرگرتنى زانیارى و دواتر نه‌قڵكردنى ئەو زانیاریانە بۆ ئیتڵاعاتى ئێران.
ئەم شوكریەیە هێندە لێزانە برایەكى لە ئێرانەوە هێناوەتە لاى خۆی بە ناوى محەمەد و بە شەهادەیەكى تەزویر و واستە خراوەتە كۆلێژى پزیشكى، ئەوەى كە دەبێت بوترێت و بپرسرێت چۆنە پارتى لێى بێدەنگە ئەوەیە كە ئەم برایەى 2 مانگ جارێك سەردانى ئێران دەكاتەوە و ئەو مەعلوماتانەى لە رێى شوكریەى خوشكیەوە لەسەر یەكێتى قوتابیان و پارتى دەستى دەكەون بۆ باوكى دەباتەوە، زۆرجاریش دایكى بۆ وەرگرتنى مەعلومات دێتە كوردستان بۆ لاى كچەكەى.
من وەك كادرێكى ئەم رێكخراوە دەڵێم، گەر باوكى شوكریە و خودى خۆشى دەستیان لەگەڵ ئیتڵاعات نەبێت چۆن باوكى دەتوانێت لەوێ بژی و كچەكەشى لەناو حزبێكى وەك پارتى و پلەى لە رێكخراوێكى وەك یەكێتى قوتابیان هەبێت، ئایا ئێران بەمە نازانێت!
لەوەتەى شوكریە بوەتە كارگێڕى سكتاریەت هەوڵدەدات باندێك لە كچى جوان دروست بكات و لە دەورى خۆی كۆیان بكاتەوە، كە ئەمەش ناوەكانیانە (ه.م، ه.م، ب، ش، ج) كە ئێرانین و خەڵكى مهاباد و ناوچەكانى ترى كوردستانن، ئێستا خانویەكى لە گەڕەكى بەختیارى شارى هەولێر گرتووە، كە لەسەر حسابى سكرتاریەت مانگى 700 حەوت سەد دۆلار دەدات! كەچى سەدان كادرى ئەو رێكخراوە هەن لە بێ پارەییدا توانایان نیە خوێندن تەواو بكەن.
ئەم شوكریەیە رادەى گەندەڵى و بێ مۆڕاڵى چوەتە ئاستێك كە لە كۆلێژى یاساش خۆى كردوە بە فەرمانبەر و دەوامیش ناكات و مانگانەكەى لە زەرفێكدا بۆ دەنێردرێتە سكرتاریەت، لە هەمووى شەرهێنەرتر ئەوەیە ئەم شوكریە رەگەزنامەیەكى تەزویرى بە ناوى گەلاوێژ دەركردبوو و خۆى كردبوو بە كچە مەسولێكى مەسیف! دواتر لە رێى ئەو مەسولەوە گەیەندرایە لاى وەزیرى ناوخۆ و بە ئەمرى ئەو رەگەزنامە و نفوسى بۆ كرا و رەقەمێكى سەیارەشیان بە دیارى پێ بەخشى!
هەروەها ئەم شوكریەیە بە بیانووى ئەوەى زۆر هاتوژۆى مەسول دەكات ئێستا بە بیكاشۆیەكى جام رەش و مۆڵەتى شۆفێریشى نییە دەگەڕێت! ئەوەى جێى باسە لەم ماوەیەدا 2 جار سەردانى باڵیۆزخانەى ئێرانى كردووە! هەر لەو رێیەشەوە مەعلوماتى تەواوى قوتابیە كوردەكانى رۆژهەڵاتى داوەتە دەسەڵاتى ئێران، بەڵگەشم بۆ ئەم بابەتە و سەلماندنى راستیەكان ئەوەیە كە لە دواى ئەوەى هەندێ لەو قوتابیانە سەردانى ئیرانیان كردووەتەوە لە لایەن دەسەڵاتى ئێرانەوە دەستگیركراون، ئەمانەش ناوەكانیانە (بەهرامى حەسەن زادە- عارف رەحیمى- بەهار سنەیى)، ئەمانە لە رێى شوكریەوە تەقریریان لێدراوە كە بەشدارى خۆپیشاندانەكانیان كردووە لە دژى تۆپبارانكردنى سنورەكانى كوردستان، ئەوەى كە جێى پرسیارى ئێمەى كادرانى قوتابیانە ئەوەیە لە پاراستن و پارتى چۆنە لێكۆڵینەوە لە شوكریە ناكەن كە لە ماوەى ساڵێك 4 جار سەردانى ئێرانى كردووە! هاتنى شوكریەش لە رێى رێناش جانۆى هاتوەتە ناو قوتابیان، كەچى پارتى ئەو پلەیان لەبەرخاترى خورشتى رێناس پێیانداوه‌، هەر ئەم شوكریەیە چەندین جار لە لاى سەرباز هەورامى و عیزەتى مەلا عەلى ئەنجومەنى وەزیران بینراوە.
ماوەیەكە یەكێتی قوتابیان بە تایبەت كەسە باڵاكانى ئەو رێكخراوە هەستاون بە دەركردنى ئەو كەسانە لە ناو یەكێتی قوتابیان كە ئاگادارى نهێنیەكانى شوكریەن، لەو دەركراوانەش وەك (رەسوڵ حسێن- ئاسۆ عەلى- كۆڤان- فاخیر- ستار- محەمەد كەركوكى- كارزان جەبارى).
لە كۆتاییدا من بە ناوى چەندین ئەندام و كادرى ئەو رێكخراوە داوا لە پارتى پاراستن دەكەین رێگە بەو ئافرەتە نەدەن لەناو قوتابیاندا بمێنێته‌وه‌، گەرنا شتى تریش لە رێى سایتى كوردستان پۆستى چەلەنگ بڵاو دەكەینەوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە