کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی کراوه‌ بۆ دڵسۆزانی کورد وکوردایه‌تی له‌هه‌ر کۆیه‌کن

Monday, 16/08/2010, 12:00


دوژمنانی گه‌لی کورد له‌وه‌تی هه‌ن بۆ دوژمنایه‌تی وبه‌ربه‌ره‌کایه‌تی وفه‌تاندنی گه‌لی کورد درندانه‌ترین وسامناکترینی جۆره‌کانی چه‌ک وشێوازی شه‌رو قرکردن به‌کارده‌هێنن
له‌دێر زه‌ماندا کوردیان به کارهێناوه سودمه‌ندانه‌ له‌ دڵ پاکی وسه‌ر راستی و دڵسۆزی بۆ به‌رامبه‌ر بۆ به‌گژاچونی نه‌یاره‌کانیان و به‌کارهێنانی هه‌ستی ئاینی و جۆره‌ها دژایه‌تی ته‌نها بۆ زه‌ره‌ر لێدان وقڕ کردنی کورد ، پێویست ناکات جۆره‌کانی دژایه‌تی گه‌لی کورد بکه‌ین له‌ لایه‌ن دوژمنانمانه‌وه‌ له‌به‌کارهێنانی جۆره‌کانی چه‌ک وناپاڵم و کیمیایی و به‌کارهێنانی سه‌رکرده‌ی به‌کرێگیراوو پڕچه‌ک کردنی نه‌فس نزم ودورستکردنی جاش و خۆفرۆش وهتد،ئه‌مانه‌ هه‌موو به‌لایه‌ک چوونکه‌هه‌موو ئه‌که‌ونه ژێر جۆرێک له‌جۆره‌کانی شه‌ر و ستراتیجیه‌تی شه‌ره‌وه‌ ،به‌ڵام به‌کارهێنانی فلیم و زنجیره‌ته‌له‌فزیۆنیه‌کان وپه‌خشکردنی له‌رێی سه‌ته‌لێته‌وه‌ وبینینی له‌لایه‌ن هه‌زاران که‌سه‌وه‌و دۆبڵاژ کردنی به‌زمانی جیاوازئه‌مانه‌ ئه‌وکاره‌ساته‌ن که هه‌میشه‌ له‌چه‌ک و کیمیایی به‌هێزترن وکاراترن به‌ تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ڕوداوه‌کانی ئه‌و زنجیره‌ ته‌ له‌فزیونی وفلیمانه‌ زۆردووربن له‌راستی و هه‌موو درۆو ده‌له‌سه‌بن ، بۆ ماوه‌یه‌کی درێژه تورکه‌کان به مه‌به‌ستی دژایه‌تی کورد وبزافی رزگاریخوازی کورد له‌ باکوری کوردستان چه‌ند زنجیره‌ته‌لفزیێونیه‌کیان ئاماده‌کردوه‌ که‌زۆر دوره‌ له‌راستی یه‌وه‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی حه‌قیقه‌ته‌و به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو به‌هایه‌کی ئنسانیشه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ی زۆر دوره هونه‌ر و مه‌به‌ستێکی پۆخڵی پیسی له‌ پشته‌وه‌یه‌و نزم ترین ئاستی هونه‌ری هه‌یه‌ ،دیاره‌ پشاندانی کورد وه‌ک تیرۆریست ومیله‌تێکی خراپی بێکه‌ڵک دوره‌ له‌ گشت به‌هایه‌کی ئینسانی و ئه‌خلاقی،دیاره‌ ئه‌مه‌ یه‌که‌م جار نی یه‌ که‌ دوژمنانی کورد سودمه‌ندانه‌ له‌ دڵپاکی ونه‌زانی وهه‌ستناسکی ودڵسۆزی بۆ به‌رامبه‌ر و خۆشباوه‌ری به‌کارده‌هێنێ بۆ مه‌رازی دوژمنانه‌ی ئه‌و کاته‌ی ده‌وله‌تی تورکیا له‌ هه‌وڵی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌کان بوو سودی له‌ هه‌ستی ئاینی کورد وه‌رگرت و به‌وه‌ش لایه‌نگیرێکی به‌هێزی بۆخۆی وه‌ده‌ست هێنا که کورد ئه‌رمه‌نه‌کانی به‌غه‌یره‌ دین دائه‌نا له ووڵاتی به‌ناوو تورکیای ئێستا که‌واته تورکه‌کان وه‌ک پیشه‌ی پێشوویان ئێستا هه‌وڵی چه‌واشه‌کردنی ڕای دنیا ئه‌ده‌ن به‌ تایبه‌تی ووڵاتانی ده‌وروو پشتی کوردستان که‌ دیاره‌ هه‌ندێ له‌و ووڵاتانه‌ نایانه‌وێ راستی مێژووی له‌سه‌ر کورد بڵاوو بکه‌نه‌وه‌ بۆ هاولاتییانیان به‌ پیشاندانی له‌ وجۆره‌درامایانه‌ی که چه‌واشه‌کاری مێژوویی یه‌و دواجار وه‌ک وه‌رگر له‌ مێشک وزهنی بینه‌ر ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌بێته‌ حقیقه‌تێکی جێگر،به‌ڵێ به‌داخێکی زۆره‌وه‌ ماوه‌یه‌کی دوورو دڕێژه‌ دووژمنانی کورد که‌وتوونه‌ته‌ باسکردن وبڵاوکردنه‌وه‌ی درۆوده‌له‌سه‌ له‌سه‌ر کورد ومێژوو بزافی رزگارخوازی کورد که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکانی کورد بێده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه‌و ووڵامی ئه‌وهێرش وهه‌ره‌شانه‌ ناده‌نه‌وه‌و به‌ڵک وته‌نانه‌ت پشتگیریشیان ده‌که‌ن به‌وه‌ی ده‌بنه بینه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌و دراما بێ بنه‌مایانه‌و درۆیانه‌ و ركلامه‌کانیش بێر ناکه‌ن ،من لێره‌وه به‌ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر کوردێکی به‌شه‌ره‌فی ده‌زانم له‌هه‌رکۆیه‌ک بێت به‌رگری له‌ ڕستی و دورستی مێژوو بزافی رزگاریخوازی گه‌له‌که‌مان بکات وبه‌ په‌رچدانه‌وه‌ی هاووشیوه‌ی ئه‌و دراماو نوسینه‌ بێنرخانه‌ی که‌ به‌کرێ گیراوانی گه‌له‌که‌مان په‌خشی ده‌که‌ن وده‌ینووسن ،هیوادارم به‌ده‌سته‌ جه‌معی کوردان له‌هه‌ر کۆیه‌ک بن له‌ڕۆژێکی دیاری کراوودا به‌یه‌ک ده‌نگ به‌رپه‌رچی ئه‌و هه‌وڵانه‌ بده‌نه‌وه‌و شه‌رمه‌زاری بکه‌ن

2010
/ئه‌ڵمانیا

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە