کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاوینه شاراوه‌که‌‌

Wednesday, 10/03/2010, 12:00


دونیا، ئاو‌ینه‌یه‌که مروڤه‌کان سه‌روسیمای خویانی تیا ئه‌دوزنه‌وه‌، هه‌ندی جارئاوینه‌که‌ لیل وئالوده‌یه‌ ،هه‌ندی جاریش درزی تی که‌وتووه‌،وه‌لی مروڤه‌ پیگه‌یشتووه‌کان به‌روونی ئاوینه‌که‌ ده‌بینن و وه‌لامی ده‌ستبه‌جی یان پی یه‌ بۆ پرسیاری داماوه‌کان. داماوه‌کان په‌ی به‌ هوی په‌یدابوونی بیزاری ونیگه‌رانی نابه‌ن وسه‌ریان له‌کیشه‌کان ده‌رناچی، بۆیه‌ هه‌میشه‌ به‌چاویکی خه‌والو ته‌ماشای ئاوینه‌ی ژیان ده‌که‌ن ، ئاوینه‌ی ژیان زه‌مه‌نیکی دلره‌قه‌ به‌زه‌یی به‌که‌س دا نایه‌ته‌وه‌، ئاوینه‌که‌ ئاویته‌ی سروشت بووه‌ وه‌ک هیزیکی ئه‌زه‌لی ده‌مینی وده‌مینیته‌وه‌، که‌واته‌ مروڤه‌کان به‌که‌ناری سروشت راه‌ گوزه‌ر ده‌که‌ن وتیده‌په‌رن به‌ره‌و فه‌نا بوون به‌لام ئاوینه‌ی سروشت هه‌ر ده‌مینی و پیمان ده‌لی ملیونها کاروانی وه‌کو ئیوه‌م به‌ری کردووه‌، من شاهیدی زولم وزوری خاوه‌ن کویله‌و ئاغاو ده‌ره‌به‌گم،شاهیدی بیتاوانی هه‌ژارانم ئیدی ئیمه‌ تیده‌په‌رین وه‌لی ویژدانمان له‌نیو ئاوینه‌که‌دا ده‌مینیته‌وه‌، سه‌ر ئه‌نجام منی بالا هه‌میشه‌ سه‌ره‌کۆنه‌مان
ده‌کا وزمانحالی ده‌لی بۆچی له‌فلانه‌ رۆژ وات کرد ، بۆ چی له‌فیساره‌ رۆژ وات گووت بۆیه
‌منیش وه‌ک فروید نیگه‌رانم له‌ده‌ست شارستانیه‌ت، شارستانیه‌ت کودتای له‌ مروڤایه‌تی کرد وبه‌خته‌وه‌ریی لی زه‌وت کرد، شارستانیه‌ت منی بالای ئیمه‌ی په‌روه‌رده‌ کرد، پیوه‌رو نه‌ریتی بۆ داناوین، شارستانیه‌ت قوفل وزنجیری له‌یه‌خه‌ی مافی ئازادی تاک داوه‌، شارستانیه‌ت وه‌کو فرچه‌ی پیشی ئۆتۆمبیل تادی ئاوینه‌ی ژیان خاوین ده‌کاته‌وه‌.ئیدی مرۆڤه‌کان به‌رووت ویه‌خسیری خویانی تیا ئه‌بیننه‌وه‌، کاتیک که‌ژیان خوشه‌ سانسورت له‌سه‌ر نه‌بی به‌لام هه‌موو دونیا ببی به‌ئاوینه به‌که‌لکی چی دی، تاکه‌کان ده‌بن به‌رۆبۆت و به‌پی ژماره‌یه‌کی دیایکراو ده‌ناسرینه‌وه‌ ، له‌هه‌ر کاتیکدا بیانه‌وی کۆده‌که‌ت ئاشکرا ده‌که‌ن، وه‌ک ئه‌و که‌سه‌ی پاره‌ی له‌بانق دا هه‌بی، کاتی ده‌ست به‌سه‌رکارت وکۆده‌که‌ی بگرن ئیدی هه‌موو پاره‌که‌ی ده‌ردینن ، به‌راستی
شارستانیه‌ت تیکرای کایه‌کانی ئاوینه‌ی تیپه‌راندووه‌، ئاوینه‌ هه‌ر سه‌رو سیمای خوت تیا ئه‌بینی به‌لام له‌بازنه‌ی ده‌روونشناسی بالای شارستانیه‌ت دا مرۆڤه‌ بالاکان ده‌ستی یه‌کتر ده‌خویننه‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ژووریک دا یاری کاغه‌ز بکه‌یت ودیواره‌کانی ئاوینه‌ به‌ند کرابن . داماو ساویلکه‌کان ئه‌نته‌رنیت به‌کار ده‌هینن بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زای زانیاری نیو ئاوینه‌ شاراوه‌کانبن به‌لام مرۆڤه‌ بالاکان له‌چرکه‌ ساتیک دا نیگایه‌کی ناخ وده‌روونی خویان ده‌که‌ن ده‌زانن له‌کوی وه‌ستاون ، دونیا له‌چ بارێک دایه‌‌‌ ، مه‌خابن ئیمه‌ له‌سه‌ره‌تای ژیان ئاشنای دونیای ئاوینه‌کان نابین وه‌ک هه‌ر که‌رویشکیک هه‌لقون هه‌لقون ده‌که‌ین، وه‌ک هه‌ر مامزیک بی ئاگا له‌ درنده‌کانی ژین را ده‌که‌ین ،هه‌ناسه‌مان سوار ده‌بی ده‌وه‌ستین، وه‌ک هه‌ر چۆله‌که‌یه‌ک ده‌جروینین له‌په‌ره‌ی بال ده‌ده‌ین،که‌چی دوای چه‌ندین سال نوینه‌رانی منی بالا به‌ به‌رجه‌سته‌کراوی خویان ده‌رده‌خه‌ن و ئاوینه‌یه‌ک له‌نیو یاده‌وه‌ری خومان ده‌دۆزنه‌وه‌و پیمان ده‌لین بروانه‌ تۆ هه‌له‌پاچ بووی تۆ درۆزن بووی، تۆ ئه‌رک و مافی خوت نه‌ده‌زانی ،تۆ که‌سیکی شارستانی نه‌بووی،
تۆ ملهور بووی، تۆ به‌ ئه‌قلیکی تولیتاری بیرت ده‌کرده‌وه‌،تۆ پیاو سالار بووی، تۆئه‌نتی
دیموکراسی بووی،ئه‌مه‌و ده‌یان وسه‌دان پرسیاری دیکه‌ت بۆ قووت ده‌که‌نه‌وه‌، تۆ فریای وه‌لام دانه‌وه‌ ناکه‌وی هه‌روا ناتوانی پرسیاره‌کان فه‌راموش بکه‌یت ،له‌ریگای فلاش باکه‌وه‌ منی بالای یاده‌وه‌ری ده‌سته‌جه‌معی ده‌یهیننه‌وه‌ یادت، ئه‌و مرۆڤانه‌ی سالانیکه‌ له‌نیو ئاوینه‌ شاراوه‌کان دا کار ده‌که‌ن که‌سانیکی دلره‌قن ،چونکه‌ خویان پیر بوون ده‌یانه‌وی نه‌وه‌کانی نوی به‌گه‌نجی نه‌میننه‌وه‌،له‌زه‌ت وبه‌خته‌وه‌ری له‌ژیان وه‌رنه‌گرن، له‌نیو دونیای ئاوینه‌کان دا که‌سیکی دیاریکراو رابه‌ر نیه‌ ئه‌شی ئه‌مرۆ س بی سبه‌ی م بی ،ده‌سه‌لات وه‌کو ئه‌میبا شکل وشیوه‌وجه‌سته‌ی ده‌گۆری له‌ئاراسته‌یه‌که‌وه‌ بۆ ئاراسته‌یه‌کی دی! منیش زۆر په‌ی به‌پانتایی نهینی نیو دونیای
ئاوینه‌کان نابه‌م، به‌لام به‌دلنیایی یه‌وه‌ ده‌زانم دونیایه ک هه‌یه‌ له‌و دیوی دونیای واقعی مان نیوی دونیای ئاوینه‌کانه، ده‌لیین له‌نیو دونیای ئاوینه‌کان قه‌ده‌ر دیاری ده‌کری، من نالیم دونیای میتافیزیکی بوونی هه‌یه‌ به‌لام چه‌شنیک له‌میتافیزیک راسته‌ دونیای ئاوینه‌کان وه‌کو پشتی ماسی وایه‌ که‌جاروبار له‌سه‌رئاو خوی ده‌ر ده‌خا! دونیای ئاوینه‌کان قسه‌که‌ری فه‌رمی یی نیه‌، که‌س ناویری خوی بکا به‌خاوه‌نی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کیشه‌و سه‌ر ئیشه‌ی زۆر به‌دواوه‌یه، له‌حه‌وشه‌یه‌ک ده‌چی ده‌رگاکه‌ی کلوم درا بی وکلیله‌که‌ی فری درا بی، چه‌ندین پاسه‌وانیشی هه‌بی و له‌هه‌ر که‌سیکیان پرسیار بکه‌یت پیت ده‌لی نازانم ، کوت ومت وه‌کو قاره‌مانی نیو رۆمانی کۆشکی کافکایه‌ که‌ پی یان گووت ته‌نیا ریگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌ ئه‌میش داخراوه‌!
بۆێه‌ که‌وته‌ ژماردنی ئه‌سپیی سه‌ر یه‌خه‌ی کراسی پاسه‌وانه‌که‌. به‌لی هه‌رچه‌نده‌ به‌نده‌ باسی ورده‌کاری دونیای ئاوینه‌کان بکه‌م له‌وانه‌یه‌ له‌ 30%ی خوینه‌ران تی بگه‌ن ده‌لیم چی و باسی چی ده‌که‌م ئه‌م ریژه‌یه‌ش مه‌رج نیه‌ هه‌موویان رۆشنبیر بن، له‌وانه‌یه‌ که‌سانیکی نه‌خوینده‌وار له‌نیو دونیای ئاوینه‌کان بدۆزینه‌وه‌. گوایا هه‌موو مرۆڤه‌کانی ئه‌وی یه‌کسان و به‌ ویژدانن به‌لام من بروا ناکه‌م له‌ویش ناهه‌قی هه‌یه‌، دونیای ده‌ره‌وه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی دونیای ناوه‌وه‌یه‌، دونیای ئاوینه‌کان پره‌ له‌ کینه‌و تۆله‌، ئه‌وه‌ی له‌دونیای واقیعی پیت نه‌ویری له‌نیو دونیای ئاوینه‌کان تۆله‌ی خوی ده‌کاته‌وه‌ ، به‌دبه‌ختی له‌وه‌ دایه‌ ئه‌و که‌سه‌ کینه‌ له‌ دلانه‌ی نیو دونیای ئاوینه‌کان کۆنترولی تاکه‌کانی دونیای ده‌ره‌وه‌ی خویان ده‌که‌ن و قه‌ده‌رو چاره‌نووس یان داده‌ریژن، ناخوشترین شتیش ئه‌وه‌یه‌ مرۆڤ ئازاد نه‌بی له‌دارشتنی چاره‌نووسی خوی دا .
هه‌ر بۆیه‌ ئه‌لبیر کامۆ خوی کوشت، وابزانم ئه‌ویش گه‌یشتبووه‌ هه‌قیقه‌تیکی بن به‌ست
که‌چاره‌نووسی کۆنترۆل کراوه‌ ، دیالۆگی نیو دونیای ئاوینه‌کان زمانیکی هه‌ره‌شه‌ ئامیزه‌ ، ده‌لین نابی نهینیه‌کانمان بدرکینی ،لیگه‌ری با ئه‌و خه‌لکه‌ له‌ پرخه‌ی خه‌وو بی ئاگایی دا بن ، ره‌نگه‌ له‌کاتی نووسینی ئه‌م دیرانه‌ منیش هپنوتیز کرا بم و بیانه‌وی له‌ریگای قه‌له‌می منه‌وه‌ هه‌ندی له‌هه‌قیقه‌ته‌کان ده‌رکه‌وی و به‌ر چاوی هه‌ندی خوینه‌ر بکه‌وی تاوه‌کو ئاماده‌ باش بن بۆ ئه‌وه‌ی پیشوازی له‌جیهانی ئاوینه‌ بکه‌ن. ده‌لین ئینسانی نوی، وزه‌ی نوی بیته‌ ژووره‌وه‌ باشه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وزه‌کان دابه‌ش ده‌بن ئه‌مه‌ش له‌رووی لوژیکی کاره‌باوه‌ قسه‌یه‌کی راسته‌ تاوه‌کو به‌رهه‌لستکاری زۆر بی ته‌وژم که‌متر ده‌بی، دیاره‌ دونیای ئاوینه‌کان وه‌کو شاری چل چرا کاره‌با ریژ کراوه‌. منیش له‌نیو تاریکی دا باسی ئه‌و دونیایه‌تان بۆ ده‌که‌م که‌تۆزقالیک لیمه‌وه‌ دیاره‌ به‌و هیوایه‌ی قه‌ده‌ر نه‌مفه‌وتینی که‌ بتوانم ئه‌وه‌ی له‌ده‌روونم دایه‌ زیاتر روونی بکه‌مه‌وه‌
بۆ خوینه‌ری خوشه‌ویست به‌لکو رۆژیک دا بی به‌رووناکی یه‌کتری ببینین له‌نیو دونیای
ئاوینه‌ شاراوه‌کان دا.


  / نه‌رویج
‌‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە