ڕەخنەی توند لە فەرمانگەی ئای تی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Monday, 26/07/2010, 12:00


سەرەتا دەستخۆشی لەهەموو کارمەندە دڵسۆزەکانی ئەم فەرمانگەیە دەکەم، دەستی ماندووبونتان دەگوشم هەرچەندە دەسەڵاتی کارکردنتان لە هەنگاوێک زیاتر ناڕوات!
فەرمانگەیەکی لەو جۆرە ئەگەر کەسێک لەنزیکەوە ئاگاداری نەبێت، گومانی زۆر پڕۆژەی گەورەی لێدەکات، بەڵام بەداخەوە، تەنیا هەیکەلێکی مردووەو پارەیەکی زۆر دەخۆن و ناوێکی گەورەیان بۆخۆیان دروست کردووە، هەر لەسەرەتای

دامەزراندنیەوە!! بینای ئەم فەرمانگەیەیان لەناو ئەنجومەنی وەزیران کردەوە! بۆتان ی سەرۆکی ئەم فەرمانگەیە جگە لەوەی بە زۆری خۆی کردە بەڕێوبەری گشتی فەرمانگەی ئای تی، بەڵکو هەر بەزۆریش فەرمانگەکەی لەناو سنوری

ئەنجومەنی وەزیران داگیرکرد!
لەڕاستیدا جێگەی دڵخۆشیە کورد بزانێت ئای تی چیە، بەڵام بەداخەوە سیستەم و حکومەتی بی پڕۆتۆکۆڵ ئەنجامەکەی لەوە باشتر نابێت!

دەبوایە ئەم فەرمانگەیە تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە ئەمانەی بکردایە!
١- دروستکردنی فۆنتی کوردی: زۆر بەداخەوە تا ئێستاش لەهەموو فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار بە فۆنتەکانی Ali و Zant دەکرێت، کە لە بنەڕەتدا لە ڕەنوسی زمانی عەرەبیەوە وەرگیراون.

٢- بەگشتی چارەسەرکردنی زمانی کوردی لەناو ویندۆزدا ئەمەش لەڕێگەی کۆمپانیای مایکڕۆسۆفتەوە کە دەبێت پاڵپشتی تەواو دروستبکات بۆ زمانی کوردی و لانیکەم یەک فۆنتی کوردی تێدا بێت!
لەڕاستیدا چەند فۆنتێک هەن کە پاڵپشتی هەموو زمانەکان دەکەن: وەک Tahom و Arial

٣- چارەسەرکردنی کێشەی ڤایرۆس: زۆر بەداخەوە، لەسەدا ٩٠ ی کۆمپیوتەرەکانی ناو فەرمانگەکان ڤایرۆسیان تێدایە! ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ:
- بێبەرنامەیی فەرمانگەی ئای تی
- نەبوونی خەڵکانی شارەزا لەهەر فەرمانگەیەک کە لەسەر پڕۆتۆکۆلی ستاندەرد بڕوات
- نەبوونی هێڵێکی ئینتەرنێتی خێراو
- (نەبوونی ویندۆزی ڕەسەن و کڕاک نەکراو)
- نەبوونی دژە ڤایرۆسی ڕەسەن و کڕاک نەکراو
لەفەرمانگەکەی خۆتان ویندۆزتان ڕەسەنە، بەڵام ئەی ئەوهەمو فەرمانگانەی تر کێ لێی بەرپرسە؟
ئەو هەموو ڤایرۆس و بەرنامەی جاسوسیە تا کەی هەروا دەمێننەوە؟

٤- کێشەی ئینتەرنێت
تەحەدداتان دەکەم یەک کەستان بزان کواڵیتی کۆنتڕۆڵ ی هێڵی ئینتەرنێت چیە! یان هەر بیریشتان لێکردبێتەوە!
شتەکان ڕوون و ئاشکران:
بەڕێز کاک بۆتان (سڵاو لە عەقڵت): تۆ چۆن دەچیت سیستەمی ئای تی ووڵاتانی تر دێنێت لە کاتێکدا ئێستاش لە کوردستان دابینکردنی هێڵێکی سەربەخۆی 1Mbs بە ١٠٠٠$ (هەزار دۆلارە) جەنابتان بۆ باسی ئەوە ناکەن بۆ ئەو وەفدانەی

کە دەیانهێنن و سەدان هەزارەها دۆلاریان بۆسەرف دەکەن بۆ مەسڕوفاتی مانەوەو....؟
جەنابت دەزانیت لە دەرەوەی کوردستان کە بە فایبەر ئۆپتیک ئینتەرنێت هەبێت بە چەندە؟
4Mbs ئەگەر زۆر گرانبێت ناگاتە ١٠٠$ (سەد دۆلار)؟
ئەی بەڕێزتان عەیب ناکەن دیعایە بۆ فەرمانگەی ئای تی دەکەن؟ کام ئای تی؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئەوەی ناو شاری هەولێری پڕکردووە لە ئالێری تارین نێت و وای فای؟
ئەمە زانستە نوێکانتە؟ دەتوانین بزانین ماستەرەکەت لە کوێ هێناوە؟ زەحمەت نەبێت با ئەو زانکۆیە بناسین و پرسیار لە ئاستی جەنابتان بکەین!

شەوان دەبێت لە ئێوارەوە یەک ڤیدیۆی یوتیوب بکەینەوە تا نیوەی شەو! کە خەریکە تەواو دەبێت کارەبا حەیاتەکە دەکوژێتەوە! دیسان...
باشە گوناحی ئەم هەموو خەڵکە چیە؟؟ بۆ دەبێت هێڵەکەم کە ١٥ کیلۆ بایتە لە چرکەیەکدا نەتوانم بەرنامەیەکی 500 مێگابایتی پێ دابگرم؟؟
دەبێت ٥ تا ٦ کاتژمێر چاوەڕی بکەم!! ئەی جەناب کی بەرپرسە لەمە؟

یان جەنابت ناوێریت فززە بکەیت! چونکە نەورۆزتیلیکۆم لە مستەوای جەنابتان نیە! بڤەیە!
تارین نێتیش ئەوە هەر لێی گەڕێ!!
----
هەڵوێست: پڕۆژەی فەرمانگەی ئای تی حکومەتی هەرێم دروستکردنی کارتی زانیاریە!
بەڕێزان: وابزانم ئەوەی شارەزابێت لەم بوارانە دەزانێت کە ئەمە شتێکی زۆر ئاسانە، تەنیا گرانیەکەی لەوەدایە کە زانیاریەکان کۆبکەیتەوەو تۆماریان بکەی، ئەگەرنا دروستکردنی داتابەیسەکەشی کارێکی زۆر ئاسانە!
ئەوەی کە زۆر گرنگە لێرە: ئایا جەنابتان خودی ئامیێرەکەتان دروستکردووە؟ تا بتوانن داتاکان تەشفیر بکەن و لەخۆتان زیاتر کەس نهێنیەکەی نەزانێت!!
زۆر بە داخەوە کە زانیاری هەموو فەرمانبەرەکەن کۆدەکەنەوەو، پاشان سوک و ئاسان کۆپیەک بۆ تورکیاو کۆپیەکیش بۆ ئێران...
هەولێر/هەڤاڵان
٢٦-٧-٢٠٢٠


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە