دەسەڵات لەھەوڵی لەناوبردنی ڕاگەیاندندایە
Saturday, 12/05/2012, 12:00
بۆ: ڕای گشتی کوردستان
ئەگەرچی ماوەیەک بوو بێدەنگیمان ھەڵبژاردبوو ھەتا لەخودی ساڵیادی دەرچوونی یەکەم ڕۆژنامە بەزمانی کوردی ھیچ ڕوونکردنەوەیەکمان بڵاونەکردەوە ساڵیادی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان بەبێدەنگی گوزەری کرد، بەڵام بۆ لەبیربردنەوەی ئەو یادە دەسەڵات بەپلانێکی بەرنامە بۆ داڕێژراو ھەوڵی دا لەئاوی لێڵدا مەلە بکات و چەند ئامانجێک بەدی بھێنێت :
ئەویش یەکەمیان، ھەڵبژاردنی ئەو ڕۆژەی کەسەردەشتی تێدا تیرۆرکرا بڵاوکردنەوەی بابەتێکی دژ بەئاین و ئەخلاقی مرۆڤایەتی لەلایەن گۆڤارێکی سەربەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە دواتر ھێرشکردنە سەر پەرلەمانی کوردستان کەئێمە لەوبڕوایەداین پەرلەمان نەک لەئاست ئەو گۆڤارە بەڵکو خودی سەرۆکی پەرلەمان لەئاست پاسەوانەکانی بەردەرگای پەرلەمان بێدەسەڵاتە، لەبەرئەوە باشتروابوو خۆپیشاندانەکە ئەگەر پارتی نیە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ڕۆشنبیری بێت کەلەئێستادا خراپترینی وەزارەتە خودی وەزیرەکەش زیاتر ڕۆڵی وەزیری ڕاگەیاندنی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان دەگێڕێت.
ئێمە وەکو گروپی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوری کوردستان ڕایدەگەیەنین ئەو بێدەنگیەمان بۆ ماوەیەک بەمانای ئەوەنیە کۆتاییمان بەکارەکانی خۆمان ھێنابێت، بەڵام ھەوڵی دەسەڵاتی کوردی لەشاری ھەولێر ھەموو سنورێکی تێپەڕاندووە و پێشێلکاری و ھێرشکردن بۆ سەر ڕاگەیاندنەکان و ئیھانەپێکردنیان ھیچ دەرگایەکی نەھێشتۆتەوە بۆ چارەسەری،
کونسوڵی ووڵاتە بیانیەکانیش سەرسوڕمانی خۆیان نیشان دەدەن لەمەڕ مامەڵەی دەسەڵاتی کوردی لەدژی ڕاگەیاندن ئەوەش لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کەئەو دەسەڵاتە پاشخانێکی پاکی نیە بەڵکو ترسی ئەوەی ھەیە ڕووبەڕووی چارەنوسێکی نادیارببێتەوە بۆ ئەوەش ھەوڵی ڕێگری کردن لەبەرەو پێشچوونی میدیای ئازاد دەدات.
یاخود تەشویش خستنە سەر ڕاگەیاندنەکان و دەست بەسەرداگرتنی کەل و پەلی ڕۆژنامەوانی پەیامنێرەکانیان،
ئێمە لەبەرنامەمان دابوو چیتر بەیاننامە بڵاونەکەینەوە بەڵام مامەڵەی خراپی دەسەڵاتی کوردی لەگەڵ میدیا و پشتگوێ خستنی یاسای ٣٥ی ڕۆژنامەنووسی و ھەوڵدان بۆ دروستکردنی ئەنجومەنێکی ڕاگەیاندن کەشوێنی وەزارەتی ڕاگەیاندنی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان بگرێتەوە کەسەکان ھاوتای ئاین پیرۆزب کات ئێمەی ناچارکرد ھۆشداری بدەینە دەسەڵاتی کوردی کەڕەنگە ئەو پلانەی ئەو بەنیازە کاری لەسەر بکات بناغەکەی لەسەر ھەوایە و زوو دەڕوخێت.
لەڕۆژانی داھاتوو ھەندێ زانیاری لەسەر کەیسی سەردەشت عوسمان بڵاودەکەینەوە
گروپی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوری کوردستان
ھەرێمی کوردستان-ھەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست