ئه‌رێ سه‌رۆك له‌خه‌وایه یان له‌خه‌ڵوه‌تدایه؟؟
Saturday, 12/06/2010, 12:00
کاتێك که‌باس دێته‌سه‌ر سه‌رۆكی ووڵات یان سه‌رۆکی هه‌رێمێك مرۆڤ له‌پێش چاوی خۆی دواترین ده‌سه‌ڵات ولوتکه‌ی بڕیار ئه‌بینێت و مرۆڤێكی ڕاستگۆ ودڵسۆز ،که‌خۆی به‌باوکی هه‌موو دانیشتوانی کۆمه‌ڵگاکه‌بزانێت به‌بێ جیاوازی بیرۆبۆچونی سیاسی وئاینی وناوچه‌گه‌رێتی . به‌کورتی وبه‌کوردی ووڵات بچووك ئه‌بێته‌وه‌بۆ خێزانێك و سه‌رۆك باوکه‌و نیشتیمانیش ئه‌بێته‌دایك .
به‌ڵام هه‌موو ئه‌م ته‌وه‌رانه‌له‌ووڵاته‌سوتفه‌که‌ی ئێمه‌دا پێچه‌وانه‌بۆته‌وه،سه‌رۆك خۆی ته‌نها به‌سه‌رۆکی کوتله‌یه‌کی دیاری کراوی کۆمه‌ڵگا ئه‌زانێت سه‌رۆك ،ته‌نها خۆی به‌سه‌رۆکی ناوچه‌یه‌کی دیاری کراو ئه‌زانێت ، سه‌رۆك زمانی درێژه‌ته‌نها بۆ گیانی دانیشتوانانی هه‌رێمه‌که‌مان . سه‌رۆك ته‌نها ئه‌وانه‌به‌هاوڵاتی ئه‌زانێت که‌مامه‌حه‌مه‌یی بۆ ئه‌که‌ن و هه‌موو کاره‌کانی ئه‌و به‌کاری پیرۆز ئه‌زانن ،سه‌رۆك بۆته‌خوایه‌کی دڕنده‌و به‌ئاگرو ئاسن هه‌ڕه‌شه‌ئه‌کات له‌وه‌ی که‌بۆچوونێکی تری هه‌بێت .
بۆ نموونه‌کاتێك په‌رله‌مانتارێك ووتی(ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌پێشمه‌رگه‌ئه‌زانن وئه‌بنه‌هۆی ئازاردانی گیانی خه‌ڵکی پێشمه‌رگه‌نین ئه‌وانه‌به‌ڵکو، میلیشیان) له‌م کاته‌دا سه‌رۆکه‌هه‌رزه‌کاره‌که‌مان له‌ووتارێکی دا له‌کۆبوونه‌وه‌ی قوتابیاندا به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك زه‌ڕه‌مه‌نتیقی سه‌رۆکی ڕینمایی بکات ،وه‌کوو گه‌نجێکی 16 ساڵان ووتی ئه‌وه‌ی ناوی پێشمه‌رگه‌دێنێت کوردستان به‌ده‌ری ئه‌که‌ین . ئه‌م دێڕانه. ڕووی ڕاسته‌قینه‌یی سه‌رۆك بوو به‌ڵام هه‌ندێ ڕۆژنامه‌نوسی کاسه‌لێس به‌هه‌ڵه‌یی چوارده‌وری سه‌رۆکیان دا له‌قه‌ڵه‌م ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاستی یه‌که‌بوو که‌ئه‌وه‌که‌سایه‌تی سه‌رۆکه‌نه‌ك ئه‌و پیاهه‌ڵدانانه‌ی که‌سه‌رۆکیان کردووه‌به‌خودایه‌کی کوردی وبه‌بارزانی ناوی ده‌به‌ن .
نموونه‌یکه‌ی تر کاتێك ده‌زگایی پاراستن ڕۆژنامه‌نوس (سه‌رده‌شتیان) تیرۆر کرد و کۆمه‌ڵگایی کوردی بووبه‌ئاگرێك وڕژانه‌سه‌رشه‌قامه‌کان له‌م کاته‌شدا سه‌رۆکه‌هه‌رزه‌کاره‌که‌مان له‌بری ئه‌وه‌ی باوه‌شی باوکایه‌تی بۆ ڕۆڵه‌کانی بکاته‌وه‌له‌به‌یانمانه‌یه‌کی حیزبی مناڵجاڕانه‌دا خۆی به‌تاڵ کرده‌وه‌به‌وه‌ی که‌ئه‌م جاره‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی ئاگرو ئاسنی دووباره‌کرده‌وه. هه‌ربه‌مه‌شه‌وه‌نه‌وه‌ستا له‌م هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مانی کوردستان له‌ووتاره‌هه‌رزه‌کارێکی تری‌دا به‌هه‌مان شێوه‌له‌بری ئه‌وه‌ی به‌ڕاسته‌قینه‌یی وه‌کوو سه‌رۆکێك ڕه‌فتار بکات ، له‌بری ئه‌وه‌که‌وته‌وه‌هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌له‌ئۆپزسیۆن وده‌نگی ئازاد وئه‌مانه‌ی هه‌موو خسته‌خانه‌ی دوژمنه‌وه.
ئه‌مانه‌هه‌موو ڕووداوی ناوخۆی کوردستانن . که‌واته‌له‌م ده‌سته‌واژانه‌وه‌بۆمان ده‌ر ئه‌که‌وێت سه‌رۆك کوته‌کێكه‌بۆ گیانی ئێمه‌ی دانیشتوانی کوردستان ، سه‌رۆك کابرایه‌که‌ناوچه‌گه‌رێتی ئه‌کات ، سه‌رۆك که‌سێکی لێوه‌شاوه‌نی یه‌تا ببێته‌فه‌رمان به‌رێك له‌فه‌رمانگه‌یه‌کدا . چونکه‌ئه‌وه‌هه‌فته‌یه‌که‌هێزه‌کانی ئێرانی فاشیزم سنوری هه‌رێمی کوردستانیان شکاندوو به‌هێزی سه‌ربازی یه‌وه‌چه‌ن کیلۆ مه‌ترێك هاتونه‌ته‌ژووره‌وه. ڕۆژانه‌تۆپ بارانی خاکی کوردستان ئه‌که‌ن ، منداڵێکی کورد له‌و ناوچه‌یه‌به‌تۆپی دوژمن شه‌هید بووه. که‌چی تائێستا ئه‌م سه‌رۆکه‌هه‌رزه‌کاره‌بۆ چرکه‌یه‌کیش له‌ته‌له‌فیزیۆنه‌ڕوو زه‌رده‌که‌یه‌وه‌دوو ووشه‌ی نه‌درکاندووه،
ئه‌رێ سه‌رۆکه‌هه‌رزه‌کاره‌که‌کاتێك هه‌ڕشه‌ی خاك به‌ده‌رت له‌ڕۆڵه‌کانی ووڵاته‌که‌ت ئه‌کرد ،ئێستا سوپای دوژمن له‌وخاکه‌دایه.کوا غیره‌ته‌که‌ت بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی خاك به‌ده‌ریان لێ ناکه‌یت .
ئه‌رێ سه‌رۆکه‌هه‌رزه‌کاره‌که‌چۆمان و ناوچه‌کانی خاکی کوردستان نین وا نایه‌یته‌قسه.
یان ئه‌و ناوچه‌یه‌دووره‌له‌ناوچه‌ی بارزانه‌وه‌تۆ سه‌رۆکی ناوچه‌ی بارزانی .
یان ئه‌وه‌تا غیره‌ت و هه‌ڕه‌شه‌وئاگرو ئاسنه‌که‌ی تۆ ته‌نها بۆ گیانی ڕۆڵه‌کانی ووڵاته‌که‌ئه‌زانی به‌کاری بهێنی ، یاخود تۆ له‌خه‌وێکی زه‌ردی قووڵی یان له‌خه‌ڵوه‌تدایی ؟؟
له‌کۆتایدا پێت ئه‌ڵێم من وه‌کوو تاکێك ده‌نگم بۆ دایی کاتێك خۆت پاڵاوت بۆ سه‌رۆکی په‌شیمانم له‌و هه‌ڵه‌یه‌م بۆ داهاتوو هه‌موو په‌نجه‌کانی خۆم ئه‌بڕمه‌وه‌گه‌ر ده‌نگ به‌تۆو حیزبه‌که‌ت و که‌سانی ئه‌مسالی تۆ به‌م.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست