نەوت فرۆشەكەی واشنتن وەك باوكی خەریكی پارە بەخشینە بە گۆڤار..

Thursday, 03/09/2009, 12:00


بنەماڵەی تاڵەبانی خەریكی بەخشینی پارەی میلەتن بەسەر خەڵكی بێگانە بەبێی ھیچ شەرم و حەیایەك ، لەكاتێكدا ئەم بنەماڵەیە سەرقاڵی نانبرینی كوردی فەرمانبەری حكومەتە وێرانەكەی لەبڕ مەری خۆمانن ، وەك تۆڵە سەندنەوە لەو خەلكە ھەژارەی كە قایل نەبوون لە ژێر چەپۆكی ئەم بنەماڵە مافییایە بمێنن، كەچی تاڵەبانی بری 4 ملیۆن دۆلاری بەخشی بە رۆژنامەی (......) بەس تەنھا لەبەر ئەوەی بێگانەیە و یاداشتنامە رەشەكانی تێدا بڵاو دەكاتەوە كە كەس قێزی نایات بیخوینێت ھەندە گڵاوە ، لەم لاشەوە كورە نەوت فرۆشەكەی لە واشنتن لە 25 ی ئەم مانگە وازی لە ھەموو كێشەی كورد ھێناوە ، لەگەڵ خانم Kari Kant دەچیت بۆ كردنەوەی گۆڤار. بەراستی ئەمە ئەوپەری بێی رێزییە ، بەراستی ئەمە ئەو پەری بێی مەسئولییاتە. ئێمە باش دەزانیین كە ئەم بنەماڵەیە واز ناھێنن لەم كردانە، بۆیە ئێمە سەرقاڵی كردنەوەی BlogSpot ین، وە ھەمان كات كردنەوەی Twitter بۆ نووسین بە زمانی ئنگلیزی بۆ ڕیسواكردنی قوباد تاڵەبانی (ببورن نەوت فرۆش) لە واشنتن. ئێمە پێشەكی دەمانەوێت كۆمارێكانی واشنتن ئاگاداربكەین لە رایی خەڵك بەرامبەر بە قوباد(ببورن نەوت فرۆش) لە ئەمریكا بۆیە ئێمە لەپەیوەندین لەگەڵ چەند بەڕێزیك ، لەوانەش Mark Levin ە كە پارێزەرو نوسەرێكی لێھاتووە لەرێگای پاڵپەرەكەی خۆی بۆ لێسەندنەوەی نوێنەرایەتی كورد لە قوباد تاڵبانی لە ئەمریكا
دەستە،،،،،،،،،،،

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە