قوباد تاڵەبانی خەریكی كڵاو دوورینە بۆ پارتی
Friday, 16/10/2009, 12:00
پاش تەشریف ھێنانی جەلال تاڵەبانی بۆ ئەمریكا، زۆر نیگەران بوو بە حاڵی یەكێتی لە ئەمریكا بە گشتی و لە واشنتن بە تایبەتی، تەنانەت لە رووی نەھات كۆبوونەوەیەك سازبكات بۆ یەكێتێكان چونكا 6 نەفەرو نییون. لە داخا چوون لە بەریتانیا كۆبوونەوەیان كرد، وا دیارە جارێ باووی یەكێتی ماوە لە ئەوێندەر. چونكی بەراستی لە واشنتن یەكێتیی بوون عەیبە ، پارتی بوونیش وەك لێی قەومان وایە . بۆیە ئەمری بە قوبادی كوری كرد رەحەتی نەوت فرۆشتنەكە دانێت بۆ ماوەیەكی كاتی بۆ ئەوەی فریایی یەكێتی بكەوێت، ئێمەش ئاگادارین قوباد خەریكی رێكخستنی یەكێتییە بە ناوی نووسینگەی حكومەتی ھەرێم و پارەی حكومەت سەرف دەكات بۆ زندووكردنەوەی یەكێتی. ئێستە خەریكی كۆكردنەوەی گەنجەكانە بەتایبەتی ئەوانەی لە ئەمریكا پەروەردە بوونە یان لە دایكبووی ئەمریكان ، بە تەماح پێدانیان بە كردنەوەی رێكخراو و پیدانی پارەی خوێندن و مەنسەب. چونكی قوباد باش دەزانێت كە كەس گوێی لێی ناگرێت تەنانەت ئەو گەنجانە نەبێت كە ھەندێكیان بێ ئەزموون و ھەندێكی ترشیان لە ژیر فشاری زەحمەتی ژیانن . لەمیانەی ئەمەدا پارتی دیموكرات ئاگاداری كارەكانی قوباد نیین بە ھۆی ئەوەی زۆربەی كۆبوونەكانی قوباد بە بێ ئاگاداری پارتی ئەنجامدەدرێت تەنانەت 6 نەفەرو نییوەكەش ئاگاداری ئەمە نیین بەھۆی ئەوەی قوباد متمانەی بە ئەوانیش نەماوە بۆ زیندووكردنەوەی یەكێتی بۆیە خۆی ھەڵساوە بە ئەم كارە . ھەموو پیشە و ئەركی یەكێتێكانی واشنتن (ببورە شەش كەس و نییوەكە) ئەوەیە ، سەرو ئامێرێكی دەنگ تۆماركردنیان لە گیرفانە، لە سەر مۆبایلەكانشیان بەرنامەی دەنگ تۆماركردنیان داننداوە بۆ ئەوەی ھەركەسێ لە ئەم شەش نەفەرو كەرتە خوانەخواستە قسەی بە قوباد كرد یان بە بنەماڵەی تاڵەبانی یان بۆنی گۆران لە قسەكانی ھات تۆماریبكەن بیبەن بۆ قوباد، بەس بۆ ئافەریمێك یان قوباد دسەتێ بەسەریانە بھێنێت و رەسمێكێان لەگەڵ بگرێت ئەمانش بە پەلە بە ھاورێكانیان پیشان بەن یان بیكەن سەر فەیس بووك ولە تویتەرەكانیان باسی بكەن. تووزاتی خوا ئەمە عەقلە ، ئەمە حالی یەكێتییە. ئێمە تەحەدای ھەر كەسێك دەكەین لە ئەم شەش نەفەرە (واز لە نییوەكە بێنن) بلێت وا نییە یان شتێك بنووسنەوە یان كۆرێك بكن یان قسەیە مەعقول بزانن .
دەستەی لێسەندنەوەی نوێنەرایەتی ھەرێم لە قوباد تاڵەبانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست