راگەیاندنی هاوبەشی کۆمەڵە و شۆڕشگێڕان

Wednesday, 19/02/2014, 12:00



هاونیشتمانانی خۆراگر
لاوانی ناسیۆنالیست
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان
لە پاش نزیک بە ساڵێک تاو توێ کردنی هەلومەرجی خەباتی رزگاریخوازانەی رۆژهەڵاتی کوردستان و، گۆڕەپانی سیاسی ئەو بەشە لە نیشتمانەکەمان، دوای چەندین کۆبوونەوەی هاوبەش ، زۆرینەی هاوڕێمانمان لە ئاستی سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان، گەیشتنە ئەو ئاکامە کە بۆ خزمەتی هەرچی باشتر بە دۆزی رەوای گەلەکەمان و، پتەوتر کردنی رێبازی سەربەخۆیی خوازی گەلەکەمان، لەتەک حیزبی ئیدئاڵمان ، حیزبی پێشڕەو و ئاڵاهەڵگری سەربەخۆیی و ناسیۆنالیزمی سیاسی، یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان یەک بگرین.
هیوادارین لە پاش بڵاو بوونەوەی ئەم هەڵوێستە خاوەن لۆژییکە و مێژووییەی ئێمە لە سەرکردایەتی کۆمەڵە، کە لە پەیچی فەرمی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەبێتەو، لە لایەن دامودەزگا راگەیاندنەکانەوە لە پێناو یەک ریزی خەباتی رەوای گەلەکەمان بایەخی تایبەتی پێبدرێت.
هەر لەم پەیوەندییەدا رایدەگەیەنین کە، یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان حیزبی سەرجەم سەربەخۆیی خوازانی رۆژهەڵاتی کوردستانە و، چەترێکە بۆ هەر تاکێکی سەربەخۆیی خواز بە هەر ئایدۆلۆژییەکەوە.
ئیتر بۆ پێشەوە بەرەو دەستە بەر کردنی مافە نەتەوەییەکانمان.
سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆرشگێڕی رۆژهەڵاتی کوردستان
سەرکردایەتی یەکێتی شۆرشگێڕانی کوردستان
١٨/٢/٢٠١٤


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە