یەكگرتووی ئیسلامی كوردستا یان یەكگرتووی ئسلامی غەزە وەڵامێك بۆ ڕازمحمد
Monday, 30/08/2010, 12:00
بەخۆشحاڵیەوە ڕازە خان ئیمرۆ بواری ڕۆژنامەگەری بەشێوەیەك فراوانبوە كە هەمووكەس ئەتوانێ بەبێ ئەوەی لەژێر هیچ فشارێكی سیاسی و ئاینی و مەزهەبیدا, بەبێ ترس لە شمشێرو سەربڕین و چاودەركردن و نینۆك هەڵكەڵكێشان, بەئازادی بۆچونەكانی خۆی بخاتە سەركاغەز و ئەوەی لەهزریدایە بەكەسانی تری ڕابگەیەنێت.
باشە ئەمە كەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كاری بۆ چارەسەركردن و یەكلای كردنەوەی پرسی كورد كردوە لە توركیا؟ ئەوكاتەی كە دەسڵاتی دادوگەشەپێدان لەلوتكەی دەسەڵاتدابوو؟؟؟ ئەوكاتەی كە لە كۆبونەوەی شاندێكی باڵای یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە گەڵ حیزبی دادوگەشەپێدان پاش گەڕانەوەی ئەو شاندە لەتوركیا لە(د. محەمەد ئەحمەد), ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیان پرسی گرنگترین خاڵ لەم سەردانەتاندا لە گەڵ ئۆردۆگاندا لێیانەوە فێربوی چیبوو؟ لەوەڵامدا وتی لەوێ پێیان وتین(تنڤیم پم تنڤیم .........).
ڕازەخان ئەگەر یەكگرتوویەك جیاوازی نەكات لە نێوان منداڵێكی كوردستان و منداڵێكی غەزە ئیتر خەڵكی كوردستان دڵی چی بە یەكگرتوو خۆشبكات؟! ئەمە هەموو نیشتمان پەروەریەكتانە؟ ئاخر یەكگرتووی ئیسلامی لە كوردستان دامەزراوە گوایە ئەبێ پەرە بە بوارە جۆربەجۆرەكانی سیاسی و ئابوری و مەعریفی لە كوردستاندا بدات هەوڵ بۆ پێشخستنی مناڵانی كورد بدات لەهەركوێیەكی كوردستاندابێت, نەك جیاوازی نەكات لە نێوان مناڵانی كوردستان و غەزە, ئەگەر خۆی وەكو حیزبێكی خەمخۆریی میلەتەكەی ئەزانێت, ئەگەر یەكگرتوو هەڵوێستی وایە بەرامبەر بە غەزەو مناڵانی غەزە ئایا غەزەش هەڵوێستی وایە بەرامبەر بە مناڵانی كوردستان؟؟؟ كوردستان چەندین ساڵ لە ژێر ئازارو مەینەتی و برسێتی دابوو, كیمیابارانكرا ئەنفالكرا ڕۆژێك لە ڕۆژان هیچ موسڵمانێكی غەزە(دۆستەكانی سەدام) بەزەییەكیان بە خەڵكی ستەم لێكراوی كوردستان هاتەوە؟ .
لەبەشێكی تری وەڵامەكەتدا بۆ كاك ئیحسان نوسیوتە یەكگرتوو یارمەتی لێقەوماوانی قەندیلی داوە.
بەرێزم ئەوە بچوكترین ئەركە كە یەكگرتوو لەئەستۆی گرتبێت ئەوە یارمەتی نیە ئەوە ئەركە نائەبوایە وازووش بەچاویانا بدەنەوە بەڵكو ئەبوایە حكومەت و حیزبەكان هەر ڕوشیان نەهاتایە باسی بكەن, ئەوەی ئێوەكردووتانە نیو هێندەی یارمەتیەكانی رێكخراوی خاچی سوور نابێت , ڕوداوەكەش سرووشتی نیە بەڵكو زۆر ناسرووشتیەو نامرۆڤانەیە, هیوادارم ڕووداوەكان وەكو خۆی سەیربكەیت, ئەوە ڕوداوێكە كە وڵاتێكی ئیسلامی توندڕەو بەشێوەیەكی زۆر نامرۆیانە رۆژانە هەر بۆهەوەس ئەوسنورانە بۆردومان ئەكاو خەڵكی بێتاوان ئەكوژێت و دەربەدەری ئەكات.
لەلایەكی ترەوە ئەگەر جەنابت حكومەت و دەسەڵاتدارنی تری كوردستان بەكەمتەرخەمو گەندەڵ ئەزانیت ئیتر بۆ بەراوردی نێوان یەكگرتوو ئەو لایەنانە پێكەوە ئەكەیت, ئەگەر ئەوان خراپن ئیتر ئەم بەراوردە بۆچی ؟؟؟, ئەبێ خۆتان لەگەڵ شتی باش بەراورد بكەن یان خراپ؟؟؟.
لە بەشی كۆتایی وەڵامەكەتا نوسیوتە یەكگرتوو خزمەتكردنی بەلاوە گرنگتربوو خزمەتكردنی بێش دەسەڵات و كورسی خستبوو بۆیە كورسی كەم هێنا لە پەرلەمان !!!!!!!!!!
منیش ئەڵێم ئەگەر یەكگرتوو خزمەتی بەلاوە گرنگتربوایە ئەوەكورسی زۆرتر دەهێنا نەك كەمتر, لەوەیە تۆ لە ئاوێنەوە سەیری هاوكێشەكان بكەیت, ئەگەر نا هەر حیزب و لایەنێك لە هەر وڵاتێك خزمەت زیاتر بكات ئەوە زیاتر لایەنگری دەبێت و زۆرترین دەنگ دێنێت نەك 5 كورسی.
ئەمەی كەنوسیومەو زۆر زۆرتریش لەمە .... ئیتر چۆن ڕوتان دێ وەڵامی ڕەخنەبدەنەوە یەكگرتوی ئیسلامی؟؟؟؟؟!!!!!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست