کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كڕینى دەنگ لەكۆیە دەستى پێكرد

Monday, 22/02/2010, 12:00


هەرحكومەت و حیزب و لایەن و رێكخراوێك پشتى لەمیللەتەكەى كرد و بەدواى بەرژەوەندى تایبەتى خۆى بكەوێ وەك یەكێتى نیشتمانى كوردستانى لێ بەسەر دێت كە لەبەر گەندەڵى و دزى و گیرفان پڕكردن ئاگاى لەمیللەتەكەى نەما تا گەیشتە ئەمرۆ پێشتر خەڵك متمانەى هەبوو بە یەكێتى و بە حزبى خۆى دادەنا ئێستا بێ متمانە بووە و دەبێ پارە بداتە خەڵك تاكو دەنگى بۆ بدەن دەنگێكى بەپارە بكڕدرێت دەبێ چ بایەخێكى هەبێ حزبێك كە میللەت خۆشى بوێ بەبێ بانگەشە بەچەپڵەى دەست دەرى دەچوێنن و دەیكەنە سەرمەشقى هەموو لیستێك چیتان نەچاند تا بیدورنەوە هەریەكەتان لەئاستى خۆى لەپاڵ یەكێك خۆى دەلكاندو بەشێكى سامانى دزراوى بەر ئەكەوت هەریەك لە مەسئولە تێرنەخۆرەكان براو برازاو ئامۆزاو كورەخاڵ و .....هتد
لەخۆى نزیك دەكردەوە و لەقوتى ئەومیللەتە بەشێكى دەدایە ئەویش بەدەمیەوە پێدەكەنى وەك سەگى برسى بۆ خاوەنەكەى كلكە لەقەى بۆ دەكردچەندین ساڵە بەبێ گوێدانە هیچ نرخایەتیەكى مرۆڤایەتى ئەومیللەتە دەچەوسێتەوە تا ئەنجام گەیشتە سەرئێسقان و لە 25/7/2009 بەپەنجەكانیان سەلماندیان كە چیتر ئەودەسەڵاتە متمانەى نەماوە و تێگەیشتن كە دەسەڵات هەریەك بەجۆرێ لەخۆدەوڵەمەند كردندایە لە7/3 ى ئەمساڵیش شارى كۆیە دەیسەلمێنێ كە چیتر لەبن دیوارى رووخاودا دانانیشن و كاڵەكى پەشیمانى بەئەژنۆیان ناشكێنن ئێوەبوو بەرلەهەڵبژاردنى 25/7 سەدەها بەڵێنتان بەجەماوەر دا كە دنیایان بۆبكەن بەشامى شەریف هەر ئێوەبوون بەڵێنتان دا كە ئەوەى ئەرزەى وەرنەگرتووە ئەرزەى بدەنێ هەرئێوەبوون بەنیازبوون كۆیەو هەولێر ببەستنەوە بەدوو ساید هەر ئێوەبوون دەچونە ماڵە هەژارەكان و بەڵێنى شوێنى نیشتەجێتان پێدەدان ئەوانیش لەبەر دڵسافى خۆیان و بەرائەتیان باوەریان پێكردن و دەنگیان دانێ بەڵام پاش هەڵبژاردن بەشەقامەكەشیدا نەدەرۆیشتن ئەوەى دەنگ بدا كەسانێكن سوودمەندن لەو دزیەى كەئێوە لەخۆیانى دەكەنەوە و بەشێكى كەمى دەدەنەوە لە دوێنێوە هەڵمەتى بەخشینەوەى پارەو كارتى مۆبایل دەست پێكردووە پێشتر سەردانى خەڵكیان دەكرد شەوو رۆژ ئێستا كارت و پارەشیان بۆزیاد كردووە هەرگیز بەم شێوەیە یەكێتیم بەو داماویە نەدیوە ماڵ بەماڵ بگەرێ داواى متمانە بكا دەنگ كۆ بكاتەوە بەڵام بێ سوودە چونكە ئەوەى پارەو كارتەكەشتان لێ وەردەگرێ دەنگتان بۆنادا ئیتر خۆشتان ماندو مەكەن میللەت بەهۆشەو رابردووى بیرناچێتەوە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە