کۆمه‌ڵیک ئه‌ندام و کادیری یه‌کێتی له ده‌ره‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی وازهێنان ده‌که‌ن
Saturday, 09/10/2010, 12:00
له‌ژێر دروشمی مافی خۆمانه نوێنه‌رمان هه‌ڵبژێرین
به‌رپرسانی یه‌کێتی و نه‌خۆشی ته‌که‌تول به‌ره‌و زیاتر‌و زۆرتر ده‌چێت، وه هه‌ریه‌که‌و بۆخۆی حاکمێکه شه‌لم کوێرم نا پارێزم, دوای کۆنفرانسی ساڵ پاری یه‌کێتی و بگره پێش ئه‌ویش, دوای نه‌مانی مه‌ڵبه‌ندی ده‌ره‌وه وتمان به‌شکم یه‌کێتی به خۆیدا بچێته‌وه‌و چاک سازی بکات، به‌ڵام خوا ئه‌مان گرێت ئه‌گه‌ر بڵێین نه‌یکردوه، ئه‌م دو به ڕێزه کاک مه‌لا به‌ختیار وه هاوه‌ڵه‌که‌ی عیماد ئه‌حمه‌د هاتن وه‌ک و یاری شه‌تره‌نج ئه‌میان لابرد ئه‌ویان دیاری کرد بۆ جێگه‌یه‌ک، که مافی ئێمه بو ئه‌وه بکه‌ین له ڕێگه‌ی ده‌نگدانه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌شمان پێ به‌ڕه‌وا نه‌بینرا، ئه‌میان له‌ملاوه له کوردستانه‌وه‌هێنا ئه‌ویان له‌ملا برده ئه‌ولا، سه‌یری ئه‌م مۆدێرنیزمه کردنه‌و ئه‌و چواشه‌کردنه‌ی کادیرانی یه‌کێتی، دڵسۆز‌و خه‌م خۆرانیش نزم کرانه‌وه بۆ پله‌ی ئه‌ندامێتی و وه مه‌جبوریشن قبوڵی بکه‌ن گه‌ر وانه‌بێت موچه‌که‌ی له سه‌دابیست وپێنجی ده بڕن، ئه‌م به ڕێزانه هه‌ستان به‌دانانی فه‌قێکه‌یان قادر وه‌رتی که فێشه‌کێکی بۆ چۆله‌که‌یه‌کیش نه ته‌قاندوه، وه هه‌مو ئه‌وانه‌ی که له لیژنه باڵاکه‌ی ده‌ره‌وه‌دان که کار ده‌که‌ن له گه‌ڵ ڕێزمان بۆ هه‌ندێکیان که خه‌بات گێڕ بون ، به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت ئه‌م دو به‌ر پرسه دێن لێره یاری شه‌تره‌نج ده‌که‌ن و ده‌ڕۆن به بێ ئه‌وه‌ی گوێ له موعاناتی ئێمه له تاراوگه بگرن به ته‌زکیه ئه‌م داده‌نێن ئه‌و لا ده‌به‌ن، بۆیه ئێمه وه‌ک ویه‌کێتیه دڵسۆزه‌کانی ناو یه‌کێتی داواکارین هه‌مو لیژنه‌ی باڵا هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه وه سه‌ر له نوێ ئێمه مافی خۆمانه به هه‌ڵبژاردن ئه‌م کاره به ئه‌نجام بده‌ین وه ئه‌مه مافێکی سروشتی ئه‌ندامی پارتێکی سۆسیال دیمۆکراته، که له په‌یڕه‌و پرۆگراما هاتوه، به‌ڕاستی ئێمه دژی ئه‌وه‌ین له‌مه‌و دوا هیچ که‌سێک به ته‌زکییه‌ی به‌رپرسان ببێته نوێنه‌ری ئێمه بۆیه ئه‌م جاره ته‌نها به شیوه‌یه‌کی مۆدێرن داوا ده‌که‌ین، که وه‌ڵاممان نه‌درایه‌وه ئه‌و کاته زیاتر له 500 ئیمزا کۆکراوه‌ته‌وه له‌و باره‌یه‌وه که له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی هه‌مو ده‌ره‌وه کراوه، ئه‌گه‌ر
وه‌ڵاممان نه‌بو ئه‌وا ئیمزاکان ده‌خه‌ینه به‌رچاو وه ده‌ست له کاری حیزبایه‌تیش ده‌کشێینه‌وه.
کۆمه‌ڵێک ئه‌ندام و کادیری ماف خوراو له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست