کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه كێتی و پارتى و هه ڵبژاردن به لیستی سه ربه خۆ....!

Thursday, 28/03/2013, 12:00







دوابه دواى شه رى ناوخۆى نێوان یه كێتى و پارتى كه له به رئه وه روویدا ئاخۆ كام یان هێزى یه كه من و خاوه نى زۆرترین جه ماوه روده نگده رى حیزبه كانیانن یان به مانایه كى تر پاش یه كه م هه ڵبژاردنى كوردستان كه سیان قبوڵى دۆرانى نه كردو هه ریه كه یان رازى نه ئه بوون حوكمرانى كردنى كوردستان ته سلیمى ئه وى تریان بكه ن .
هه ر ئه م ململانێیه واى كردكه شه رى ناوخۆ به رۆكى خه ڵكى كوردستان بگرێت و له ناوئه و ململانى حیزبیه دا به هه زارن كه س له هه ردوولا بوونه قوربانى پاش شه رى ناوخۆ و به فشارى ووڵاتان و زلهێزه كان به تایبه ت ئه مریكا ئه م دوو حیزبه فه رمانره وایه‌ كۆتاییان به رشتنى خوێنى یه كتر هێناو رێكه وتنێكیان له نێوان خۆیاندا ئیمزاكرد به ناوى رێكه وتننامه ى ستراتیژى نێوان پارتى ویه كێتى.
 ئیتر ئه م رێكه وتنه بوه هۆكارى ئه وه ى كه یه كێتى و پارتى به هاوپه یمانى وپێكه وه به شدارى هه لبژاردنه كان بكه ن هه رچه ند ئه م رێكه وتنه ئه گه ر به دیوێكیدا كۆتاى هێنان بووبێت به شه رى ناوخۆ یان بڵێین كورد كوژى ئه وه به دیوه كه ى تریدا بوه هۆكارى دابه ش بوونى كوردستان بۆ ناوچه سه وز و زه رد و دابه ش بوونى حوكمرانى كوردستان به سه رئه م دوو هێزه دا كه هه ریه كه و به ئاوازى حیزبى خۆى حوكمرانى ناوچه كانى ژێرده سه ڵاتى خۆیان ده كرد .
 ئه مه جگه له وه ى تائێستاش له ناوچه كانى ژێرده سه ڵاتى خۆیاندا رێگرى له كارو چالاكى سیاسى و حیزبى یه كترده گرن ، ئه م هاوپه یمانێتیه ى نێوان یه كێتى و پارتى له ژێر ره حمه تى رێكه وتننامه ستراتیژیه كه یاندا واى كرد هه ردوولا پێكه وه قۆرغى ده سه ڵات بكه ن و خۆیان بكه نه سوڵتان و فه رمانره واى كوردستان به ڵام پاش هه ڵبژاردنى 25/7 هاوكێشه ى ململانێكه گۆرا به تایبه ت كه بوه هۆى سه رهه ڵدانى حیزبێكى ئۆپۆزسیۆنى وه ك بزوتنه وه ى گۆران كه توانى 25 كورسى په رله مان بۆخۆى به ده ست بهێنێت ئه مه بوه هوى سه رله نوێ درووست بوونه وه ى ململانێى نێوان دوو حیزبه كه به جۆرێك هه ریه كه یان به مه زه نده ى حیزبى و تێروانینی خۆیان راڤه یان بۆ دۆخه كه ئه كرد به تایبه ت پارتى كه باوه رى وا بوو گۆران له سه رحسابى یه كێتى ئه و كورسیانه ى به ده ست هێناوه .
به واتایه كى تر ئه وانه ى كه گۆرانیان درووست كر به شێكى دیارى ئه و سه ركرده و كادرانه بوون كه پێشترله ناو ریزه كانی یه كێتى بوون ، یه كێتیش باوه رى وایه ئه وده نگانه ى گۆران به ده ستى هێناوه ئه و ده نگه نارازیانه بوون به رامبه ربه پارتى و یه كێتى ،ئه وه ى گرنگه ئه وململانێیه ى یه كێتى و پارتیه به تایبه ت له ئێستادا له سه رگۆره پانى سیاسى به جۆرێكه كه هه ریه كه وبه شێوه یه ك قسه له سه رپێگه ى جه ماوه رى و به هێزى حیزبه كه ى خۆى ده كات به تایبه ت ده زگاى هه ڵبژاردنى پارتى هه رزوو ئه وه ى بۆخۆى یه كلایى كردۆته وه كه گوایا ئه وان حیزبى یه كه من و زۆرینه ى ده نگه كان به ده ست ده هێنن وه حیزبه هاوپه یمانه كه شیان نه ك ناتوانێت كێ به ركێی پارتى بكات به ڵكو ئه بێته حیزبى سێ یه م هه رچى یه كێتیشه باوه رى وایه ئه وان له رووى پێگه ى جه ماوه رییه وه ئه گه ر له حیزبه هاوپه یمانه كه یان زیاترنه بن هه رگیزكه متر نین...
ه موو ئه مانه واى كردوه تاراده یه كى زۆر ئه م دوو حیزبه كه له ژێر ره حمه تى رێكه وتننامه ستراتیژیه حیزبیه كه یاندا پێكه وه ئه چوونه هه ڵبژاردنه وه ئێستا ئه یانه وێت هه ریه كه یان به لیستى جیا به شدارى هه ڵبژاردنه كانى داهاتووی كوردستان بكه ن تاهه ریه كه یان مه زه نده ى حیزبى و پێگه ی جه ماوه ری خۆیان بزانن ، له م سه روبه نده شدا ده نگۆى ئه وه هه یه كه پارتى نفوسى ژێرده سه ڵاتى خۆى به شێوه یه ك زیاد كردوه هه موو لایه نه كانى كوردستانى تووشى شۆك كردوه و به شێوه یه ك لێى ده روانن كه پارتى هه رله ئێستاوه له رێگه ى ته زویرات و كارى لابه لاوه ئه یه وێت هه یمه نه و ده سه ڵاتى حیزبه كه ى بهێڵێته وه به واتایه كى تر پارتى رازى نابێت حیزبه كه ى به تایبه ت به رمابه ر یه كیتى بچوك ببێته وه ،ئه كرێ بپرسین ئاخۆ ئه م هه لبژاردنه ئه بێت نه خشه ى سیاسى كوردستان بگۆرێ؟؟؟
ئایا پارتى وه ك حیزبێكى فه رمانره وا ئیتر له كورسى ده سه ڵات دوورده كه وێته وه؟؟؟؟ یان باشتر بڵێین ئایا پارتى ئاماده گى ئه وه ى تیایه واز له كورسى ده ڵات بهێنێت بۆلایه نه كانى تر؟؟؟ ئایا یه كێتى به لیستى جیابه شدارى هه ڵبژاردنه كان ده كات و ئیتر به دوا به دیلێكى تردا ئه گه رێت له جیاتى پارتی هاوپه یمانى؟؟؟ یان یه كێتى جارێكى ترئه چێته وه ژێر باڵى پارتى و درێزه به رێكه وتننامه ستراتیژیه حیزبیه كه ى خۆیان ئه ده ن بوئه وه ى بۆماوه یه كى تر به هه مان شێوه ى ئه م سسیته مه حوكمرانیه ى كه خۆیان خولقاندوویانه ئه یانه وێت جارێكى تر پێكه وه له سه ركورسى ده سه ڵات دابنیشنه وه؟؟،
هه مووئه مانه ئه گه رێكى كراوه ن ئه كرێت به هه ردیوێكیدا بێت رووبدات به ڵام ئه وه ى گرنگه ئه وه یه ئیتر یه كیتى ئاماده ى ئه وه ى هه یه براگه وره یى پارتى و برابچوكى خۆى قبوڵ بكات ، یان بریارى ئه وه ئه دات نه پارتى براگه وره یه تى و نه خۆشى به برابچووكى پارتى ئه زانێت ...ئاخۆ ئه بێت ئه م هه ڵبژاردنه خه مى كام سوڵتانیان بزرێنێ...


هه ڵبه ست حمه علی
توێژه ری ده روونی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە