من خۆفرۆش و ئێوەش كوردپەروەر (لە بەر تاریكایی فیستیڤاڵی پارتی بنەماڵەی بارزانی)

Tuesday, 14/12/2010, 12:00




پیرۆزە فیستیڤاڵی هونەریی سیانزەهەمینی پارتی بنەماڵەی بارزانیتان لێ پیرۆز ئەكەم و بەڕاستی ئەم فیستیڤاڵە لە كات و ساتی خۆیدا هات ، تا سەركردە و نوێنەرانی میللەت (بە تەزویر) پشوویەك بدەن لە دوای ریسواییە یەك بە دوا یەكەكانیان لە پایتەختی عروبەكەی جەلال تاڵەبانی ، ئەم فیستیڤاڵە بە ئەندازەی رووڕەشەكانیان لە بەغدا مەزن بوو .
ئەستێرەكانی تەپڵیان بە شەهید و ئەنفالەكانی كوردستان لێدا ، بۆرسەیك بوو گەورەترین كڕین و فرۆشی كوردایەتی و كەسایەتی تێدا كرا ، بازاڕێك بوو زۆرترین كاڵای بەنرخ تیایدا ئێكسپایەر كرا ، شوكر بۆ خوا .... لەیلا زاناكەم مرد ، لەلیلا قاسمەكەم هەر ما ، شڤانەكەم تڕۆ كرا ، ریشەكەم هەر درەوشا ، چۆپییەكەم ، هاوڕێی مناڵیم سووكرا ، مەردانەكەم هەر ما ، پەیوەندەكەم شكا ، كابانەكەم لە جادە چۆڵەكەی هەر ما ، نەجمەكەم ژیانی بۆ نانێك فرۆشت ، منیش ژیانم بۆ هیچ شتێك نەفرۆشت .
سەیرە كوردینە ، چەند شوومە ژمارەی سیانزە ! چەندین كەسی تڕۆ و بڕۆ كرد ، چەندان كەسانی مردووی زیندوو مەزنكردوە ، چەند شوومە ژمارەی سیانزە ! چەندان خەباتی شۆڕشگێڕانی كوردی بە با دا ، بازاڕی كاسەلێسەكانی سپارد بە پاڵەوانانی پار و خۆفرۆشی فیستڤاڵی سیانزە .
ئیتر مامەربشەكەم بۆ نەمر نەبێت ؟ بۆ ئاشقی قژی زەردی شۆخەكەی كابانم نەبم ؟ پیلاوی لەیلا قاسمەكەم بۆ ئەو جووتە پێڵاوە پەشێو نەبێت ؟ ئیتر بۆ لۆمەی پەشێو بكەم وشەی قەحپە بە كار بهێنێت ؟ كە لەم رۆژەدا هەموو مێژووی خەباتی شەهید و ئەنفالی تیادا ئەتك كرا .
 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە