کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونكردنەویەك لە كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسەوە

Saturday, 15/01/2011, 12:00


لەژێر ناونیشانی (بە بەڵگەوە سەیری كەناڵی زاگرۆسی ناوخۆی پارتی لە سلێمانی بكەن كە چۆن فیلمی سكسی لێدەدا)،  بابەتێكی بڵاو كردۆتەوە و تیایدا بەبێ بوونی بەڵگەی بەرجەستە كراو كۆمەڵێك تۆمەتی مۆڕاڵی خستۆتەپاڵ كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسەوە، دواتریش گرتەیەكی ڤیدیۆیی رووتی بڵاو كردوەتەوە بەو ناوەی كە ئەوە لە كەناڵی زاگرۆسی سلێمانی پەخش كراوە.
بێگومان هەر بۆ ڕاستكردنەوە و زانیاری خوێنەران و ماڵپەڕی كوردستانپۆستیش، ئەوا دەڵێین هیچ كەناڵیك لە شاری سلێمانی بەناوی زاگرۆس بوونی نییە، تەلەڤزیۆنی سلێمانیش كەناڵێكی ناوخۆیی لۆكاڵە و خاوەنی بەڕێوەبەرایەتی و ستاف و نەهجی خۆیەتی و هیچ پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی بە كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسەوە نیە..هاوكات كەناڵی زاگرۆس كە خاوەنی پێگەیەكی جەماوەری بەرفراوانە و لە چەندین ڕاپرسیدا لەسەر ئاستی كەناڵە ئاسمانیەكان بۆ چەندین ساڵ لەسەر یەك پلەی یەكەمی بەدەست هێناوە، تەنیا نووسینگەیەكی بۆ رووماڵكردنی رووداوەكان لە سلێمانیدا هەیە، وێڕای ئەمەش زاگرۆس تیڤی پەیوەستە بە كۆمەڵێك دیسپلین و مۆڕاڵی كوردەواری، نهێنی سەركەوتنیشی هەر لەو چوارچێوەیە سەرچاوەی گرتووە، بۆیە بەلامانەوە جێگەی پرسیارە كە بۆچی پەخشكردنی ئەو گرتە ڤیدیۆییە خراوەتە پاڵ كەناڵی ئاسمانی زاگرۆسەوە، خۆ ئەگەر ئەمە لە بێ ئاگاییەوە بێت ئەوە ڕێگەی تێدەچێت كە بڵێین داری بەبەر بەردی تێدەگیرێ، بەڵام ئەگەر بە دەستی ئەنقەست و هەڵبەستراو بێت، ئەوە حەق وایە بەڕێوەبەرانی ماڵپەڕی كوردستانپۆست هەڵوەستە لەسەر بڵاو كردنەوەی ئەم جۆرە بابەتانە بكەن كە تەنها دەچێتە خانەی تەشهیر و ناوزڕاندنەوە.
15/ 1 /2011

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە