مامۆستاكانمان لە كوێن؟ كێ زویری كردون؟

Thursday, 03/12/2009, 12:00


ئاشكرایە لە هەمو سەردەم و كاتێكدا مامۆستایان پێشڕەوی هەموو شۆڕشێك و هەموو جۆڵانەوەیەكی حیزبی و جەماوەری بوون و هەر وەك ئەركە پیرۆزەكانی خۆیان مامۆستایان بونە فیداكاری گۆڕان و گۆڕانخوازی لە سلێمانی بە تایبەتی و هەرێمی كوردستان بەگشتی، ئەوانەی لە نزیكەوە ئاگاداری گۆڕان و كۆمپانیای وشە بن دەزانن یەكەم كەسانێك كە بە دژ گەندەڵیدا چونەوە مامۆستایان بوون، لە ناو مامۆستایاندا 5 مامۆستای بەڕێز ڕابەڕایەتی ئەم گۆڕانەیان كرد.
لەگەڵ رێزی زۆرم بۆ كۆمپانیای وشە و سەركردەكانی ئەم كۆمپانیایە بەڵام سەبارەت بە ئێمەی مامۆستایان و كۆمەڵێكی زۆر لەگەنجانی ئەم شارە گۆڕان لەو 5 مامۆستا بەڕێزەوە دەستی پێكرد، گۆڕان لە مامۆستا (حەمە ڕەئوف، محمد، محمد سدیق، سەردار، فازیل) دەستیپێكرد و ئێمەش دوای ئەم مامۆستا بەڕێزانە كەوتین، كە بەڕای ئێمە و زۆربەی بەڕێزانی گردەكە ئەم بەڕێزانە بوون كە بونە بناغەی گۆڕان و ئێمەیان فێری ئەوە كرد كە بە دژی گەندەڵیدا بچینەوە، بەڵام....!!!
لە چەند ڕۆژی ڕابردودا كاتێك سەردانی گردەكەم كرد هەواڵی ئەو بەڕێزانەم پرسی كە وەڵامیان دامەوە سەرم سوڕما و تا لە چەند كەسێكی ترم نەپرسی باوەڕم نەكرد.!
وەڵامیان ئەوە بوو كە 4 لەو مامۆستا بەڕێزانە كێشەیەكی شەخسیان لەگەڵ كەسێك لەوێ هەیەو ئەو كەسە ئێستا كاندیدی (پارلەمانی عێراق)ە و سەرۆكی بزوتنەوەی گۆڕانیش لەسەر ئەم بابەتە بێدەنگە،
من تێناگەم كەسێك ئەوە ئەهێنێ وا لەو مامۆستا بەڕێزانە بكات كە ڕابەری ئێمەن گۆڕان جێبهێڵن؟
ئایا ئەو كەسە چارەكێكی ئەو بەڕێزانە خزمەتی گۆڕانی كردووە؟ ئایا ئەو كەسە ئەوەندە رێپێدراوە لە لایەن گۆڕانەوە؟
هیوادارم گۆڕان چاوێك بە خۆیدا بخشێنێتەوە بزانێت ئەم كێشانە بۆ وای لێهاتووە.
ئەو مامۆستایانە بوون كە شەونخونیان بۆ گۆڕان دەكێشا بەڵام .......
ئەمەوێت ئەوەش بڵێم كە ئەو مامۆستا بەڕێزانە لە نزیكەوە ناناسم بەڵام ئەزانم كە ئەوان نەوەیەكی وایان پەروەردە كردووە كە گەندەڵی ئەم دوو بنەماڵەیە قبوڵ ناكات، من ئێستاش خۆم بە قوتابی ئەو مامۆستایانە ئەزانم، دڵنیاش بن گەر گۆڕانیش لە بیرتان بكات ئێمەی مامۆستایان و گەنجان و گەل لەبیرتان ناكەین ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە