کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ/به‌رێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

Thursday, 30/05/2013, 12:00


بۆ/به‌رێز وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
به‌رێز /بریكاری وه‌زیری ناوخۆ
به‌رێز/به‌رێوبه‌ری ناحیه‌ی سكتان
به‌رێزان ئێمه‌ وه‌كو پۆلیسه‌كانی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی سكتان داوا له‌ به‌رێزتان ئه‌كه‌ین به‌ زووترین كات فریامان كه‌ون رزگارمان بكه‌ن له‌ ده‌ست لێپرسراوی بنكه‌كه‌مان ملازمی یه‌كی پۆلیس (هشیار یونس سلیم حاجی) ، به‌رێز وه‌زیری ناوخۆ رۆژی 28/5/2013 به‌رێز عقید فیێل به‌رێوبه‌ری به‌رگری شارستانی كۆیه‌ سه‌ردانی بنكه‌كه‌مانی كرد ئێمه‌ 6 كارمه‌ند له‌ بنكه‌ بووین ئه‌و رۆژه‌ كاك هشیار وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌یی نه‌هاتووه‌ بۆ ده‌وام دوایی ئه‌وه‌ی به‌رێوبه‌ر پشكنینی بۆ ئه‌نجامداین هه‌ڵسا به‌ ئاشكرا كردنی چه‌ندین سه‌رپێچی و خراپی بنكه‌كه‌مان له‌ رووی ئادابی عسكری وه‌ یه‌كێك له‌ سه‌رپێچیه‌ گه‌وره‌كان هه‌ندێك پۆلیس كه‌ كاك هشیار ته‌نها مووچه‌كه‌یان له‌ گه‌ڵ ئه‌كات به‌ دووبه‌ش ئه‌ركی رۆژانه‌یان پێ ناگرێت واته‌ بێ ئه‌وه‌ی ده‌وام بكه‌ن كه‌ رێژه‌كه‌شیان 12 پۆلیسه‌ وه‌ ئێمه‌ هه‌ندێكیان ئه‌نووسین ئه‌گه‌ر پێویست بكات ئه‌وا كاری زیاتر ئه‌كه‌ین و ته‌واوی نهێنیه‌كان ئاشكرا ئه‌كه‌ین ناوه‌كانیش ئه‌مانه‌ن :
1- سه‌رهه‌نگ گلعت حامد مێگفى (ئیشی كاشی ئه‌كات وه‌ پاره‌كه‌ ئه‌كات به‌ نیوه‌ له‌ گه‌ڵ ملازم هشیار وه‌ مووچه‌كه‌شی نیوه‌ی بۆ ملازم هشیاره‌ چه‌ندین ساڵه‌)
2- رێكان عزیز مامه‌ حمد (لای ئێمه‌ ئه‌ڵێت لای شێخ مڤهره‌ به‌ڵام مووچه‌كه‌ ئه‌كات به‌ نیوه‌ چه‌ندین ساڵه‌)
3- علی سردار قادر یاسین (دوكانی هه‌یه‌ لفه‌ ئه‌فرۆشێت مووچه‌كه‌و پاره‌ی دوكان ئه‌كات به‌ نیوه‌ له‌ گه‌ڵ كاك هشیار چه‌ندین ساڵ ، ته‌نها ساڵێ یه‌ك رۆژ دێته‌ ده‌وام ئه‌ویش زستانان نه‌فت ده‌هێنێت به‌ پیك اپه‌كه‌ی ، به‌ڵام كاك هشیار ده‌لێت به‌ریده‌ ئه‌گه‌ر وایه‌ بزانن بنكه‌ی سكتان چه‌ند جار به‌ریدی به‌ علی ناردووه‌ بێ گومان هیچ !!!)
4- ابراهیم كمال محمد امین محمد (ئه‌ومه‌ش ده‌وام ناكات و مووچه‌كه‌ی ئه‌كات به‌ نیوه‌ ، لای ئێمه‌ ئه‌ڵێت شوفێری ته‌كسیه‌ هه‌ژاره‌ من ده‌وامی پێ ناگرم به‌ڵام وانیه‌ كاری تر ده‌كات ته‌نها بۆ سه‌ر لێ شێواندنی ئێمه‌ ئه‌و كاره‌ ئه‌كات)
5- هاوژین محمد گه‌ كریم (كاك هاوژین گوایه‌ كوری كاك قاره‌مان شینه‌ی مه‌ڵبه‌ندی سێی هه‌لێره‌ ، ده‌وامی پێ ناكات و مووچه‌كه‌ی نیوه‌ ئه‌كات چه‌ندین ساڵه‌ ، ئێمه‌ پرسیار ئه‌كه‌ین مه‌لبه‌ند پاسه‌وانی نیه‌ ! به‌رێوبه‌رایه‌تی پاسه‌وانیه‌كان ئیشی چیه‌ !!!)
.....................
.....................

.......................
وه‌ چه‌ندینی تر ئه‌گه‌ر پێویست بكات ناوه‌كانی ئه‌وانیش داده‌به‌زێنین كه‌ به‌رێز جه‌نابی به‌رێوبه‌ر خۆی باش ئه‌زانێت كه‌ كاك هشیار رۆژی وا هه‌بووه‌ به‌ كارتێكی 5000 هه‌زاری پۆلیسی ناردۆته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ رۆژی وا هه‌بووه‌ پۆلیس مریشك و برنجی بۆ لێناوه‌ خواردۆیه‌تی پۆلیسه‌كه‌ی ناردۆته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ به‌لام لێپێچینه‌وه‌ی له‌ گه‌ڵ نه‌كرد جه‌نابی به‌رێوبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌رك نابینن و ده‌وام ناكه‌ن 12 پۆلیسن ، جه‌نابی وه‌زیر ئه‌مانه‌ لێكۆلینه‌وه‌یان له‌ گه‌ڵ بكه‌ن و سوێندیان بده‌ن به‌ به‌ڵگه‌وه‌ بۆمان ناردوون به‌ خوێنی شه‌هیدان 12 پۆلیس به‌ لا ناوه‌ ئه‌ركیان پێ ناگرێت به‌ نیوه‌ مووچه‌كه‌یان دابه‌ش ده‌كه‌ن له‌ گه‌ڵ كاك هشیار لێپرسراوی بنكه‌ی سكتان كه‌ بۆ 6 ساڵ زیاتر ئه‌چێت لێپرسراوی بنكه‌كه‌مانه‌ و ئه‌و دزیه‌ ئه‌كات كه‌ چی هه‌ر چاوپۆشیشمان كردووه‌ ، به‌ڵام ئه‌مرۆ دوایی هاتنی به‌رێوبه‌ر بۆ پشكنین كه‌ كاره‌ ناشرین و هه‌ڵه‌كانی ئاشكرابوو كاك هشیار زۆر به‌ ناشرینی هێرشی كردۆته‌ سه‌رمان و قسه‌ی ناشرینی پێ گووتووین كه‌ گوایه‌ به‌رێوبه‌ر زۆر دڵگران بووه‌ له‌ ئه‌دای بنكه‌كه‌مان له‌ رووی ئیلتیزامی عسكری و پاك و خاوێنی زۆر خراپ بووینه‌ ئه‌گه‌ر وایه‌ بۆچی لێ پێچینه‌وه‌ له‌ گه‌ل به‌رێوبه‌رو كاك هشیار ناكه‌ن بۆ له‌ گه‌ڵ ئێمه‌ ئه‌كه‌ن بۆ ئێمه‌ شوێنمان ئه‌گوازنه‌وه‌ گوناهی ئێمه‌ چیه‌و له‌ چییایه‌ ! به‌رێز جه‌نابی وه‌زیر جگه‌ له‌ مانه‌ ملازم 1 هشیار چه‌ندین وه‌ێلی ساخته‌ كردووه‌ چه‌ندین جار ئه‌توانن سه‌یری وه‌ێله‌كانی گازوو بنزین و غاز و پێداویستیه‌كانی بنكه‌ بكه‌ن بزان و سه‌یر بكه‌ن كه‌ چ دزیه‌ك كراوه‌ ئه‌توانن له‌ به‌رێز به‌رێوبه‌ری ناحیه‌كه‌مان بپرسن كه‌ كه‌سێكی چۆنه‌و له‌ رووی ده‌وام چۆنه‌ رۆژانه‌ كاتژمێر 10 دێت بۆ ده‌وام كاتژمێر 12 ئه‌روات ئه‌مه‌ش هه‌موو رۆژ نا هه‌فتانه‌ 2-3 رۆژ دێت بۆ ده‌وام .
له‌ كۆتایی دا به‌ ناوی ئه‌و پۆلیسانه‌ی كه‌ ئه‌یان هه‌وێت بماگوازنه‌وه‌ تاكو دزیه‌كان و سه‌رپێچیه‌كانی ملازمی 1 هشیار چاوپۆش بكه‌ن تكایه‌ به‌ زووترین كات لێپێچینه‌وه‌ بكه‌ن و رزگارمان بكه‌ن با ته‌رو وشك پێكه‌وه‌ نه‌سووتێت



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە