زوحاك وئەژدیهاوتوولە زوحاكەكان ....!
Tuesday, 05/04/2011, 12:00
دەگێڕنەوەلەدێرزەمان زوحاكێك بوودووئەژدیها،یەكێك لەلاى ڕاست وئەوى تریان لەلاى چەپى سەرشانەكانى بوون . زوحاك خان بۆئارامى وبێدەنگى ئەم دووئەژدیهایە،هەموو ڕۆژێك مۆخى كەلەسەرى لاوێكى دەخوارد .دەگێڕنەوە دەڵێن سەرتاسەرى ووڵات بێزارو ترساو و هەژارو برسى دەژیان ،نەیان دەزانى چى بكەن ؟ ڕۆژانێك كاوەیەك سەرى هەڵدا وئێوارەى وەختە ڕۆژێك هەڵى كوتایە سەر زوحاك وبەچەكوشەكەى سەرى پان كردەوە .ئاخر كاوەى ئاسنگەر بوو ،وە ووڵاتى لەدەست ئەو مۆخ خۆرە ڕزگاركردو شادى گەڕانەوە بۆناودڵى گەلى ستەم دیدەو چەوساوە.
ڕۆژان هات وڕۆژان ڕۆیشت و مانگەكان ئاوابوون وساڵانێكى زۆر تێپەڕین ، لەم ووڵاتەى ئێستاى ئێمەى ناونراوە عیراق ،كە ماناى كوشت وبڕوخوێنە چەند زوحاكێك هاتن ،تولەزوحاك خوێنیان خواردن وڕۆشتن نەمان ، تا ئەم مێژووە نزیكە هات ، زوحاكێك لەچەشنى عەگال بەسەر هەندێك جاریش جامانەىكوردەكانى ئەو سەرەوەى لەسەرسەرى وەئاڵاند و باڵ فش باڵ فش درەوى گەنمى دەكردوبەئێواران خوێنى زۆرین كاوەى ئەم هەرێمەى هەڵدەمژى ، ئەم زوحاكەتولەیەك بوو لەچەشنى وێڵ گەڕوچەقۆ وەشێن ، بەتەقەیەك بەڕێكەوتێك،و بووەزوحاك چ زوحاكێك زۆرزەبەلاح كەلەسەرى هێندەى حەسارۆست وكلكى هێندەى دجلەكەم بوو . لەم زەمەنەى زوحاكى سەر زل چەند تولە زوحاكێك بوون لە هەرێمى شاخاوى منولەمبەرو ئەو بەر بڵاوە بوون، ئەم تولانە دەستى یان نابووە بان سەرى كاوەكانم هەندێك سەر سوور هەندێك سەر ڕەش ، هەندێك جار كۆك بوون ، تەبا و برا ، هەندێك جارییش وەك دووجەمسەرى كارەبا . زۆرجار دەست وپێ ى زوحاكى كەلەزلیان ماچ دەكردوو هەندێك جاریش كاوەكانیان دەكردە سەر ، ئەم نەزمى سووروڕەشەى تولە زوحاكەكان لەشاخ و دەشت كاوەكانیان كاوەكان دەخواردو ساڵانێكى پڕ تەمیان بەسەر ئەم هەرێمى بەفرو خوێنەدا خشاند و گەیشتینە بەهار ساڵێك ،زوحاكە زەبەلاحەكە زۆر غەڕڕا بوبوو ،ویستى سەرى هەندێك مارى زەبەلاح بخوات زۆر هەوڵى دا ،زۆر تێكۆشا ،بەڵام لەوبەرەوەى كیشوەرەكانى زۆر دوورەوە زوحاكى سەركردە هات و ڕێگەى گرت وزوحاكى زوحاكەكەى لە مەڕخۆمان كشایەوە وكاوەكانى شارەكانى ئەم سەرەوە چەكوش بەدەست لە گوندو شار كەلەزلیان شار بەدەر كرد و زەماوەندیان ساز داو خەنین و زەماوەندو خەنین گشتى بوو. .. گشتى بێ زوحاك وبێ تولە زوحاك و تولە ماربوو ،فرە شاد بوو ، كاوەكانى ئێمە مەست بوون بە گەوەرەترین سەروەرى وگەورەترین نەورۆزو ئازادى .
تولەزوحاكەكانى لە مەڕخۆمان لەمەڵاس لەدیوسنوورەكانەوە هاتنەدەر وكاوەكانیان دەستەمۆكرد، كەم كەم نان وئازادییان قۆرخ كردن .. بەچكەكاوەكانیان گریان... گریان... تاساڵانێكى تربەسەرچوون ،تولەزوحاكەكان هێندە خوێنى كاوەكانیان مژى تابوونە زوحاك ، زوحاكێك چەندان ئەژدیها لەدەوریان مۆخیان دەوێت،خوێنیان گەرەكە ... خوێن... خوێن. بەچكەكاوەكان گەورە بوون وئێستابرسین، بێ كارن و بونەتە كاوە كاوەى وریا ،كاوەى بێ ئازادى وكاوەى مافخوراو و كولەمەرگى ژیان ، كاوەكان گەورەن چەكوش بەدەست هاواردەكەن زوحاكەكان، ئەژدیهاكان دەورمان چۆڵكەن،ئیتربەسە مۆخمان تەواو،خوێنمان ووشك ، دەڵێن بەسە چۆڵى بكەن وئیتر بڕۆن كارێكى واتان كردووە هەتا زەوى و ئاسمان ،كانى وڕوبار ،شاخ ودەشتمان بێزارن لێتان ، ئیتر بڕۆن ،بگەڕێنەوە ئەو دیوى ئەو دیوەكان، زۆرلێتان توڕەین ...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست