نیهاد بارزانى بڕى 250دەفتەر دۆلارى لە هاوینەهەوارى شەنگڵ بانەى ڕەواندز بە قوماركردن دەدۆڕێنێ!

Tuesday, 26/10/2010, 12:00



نیهاد بارزانى براى مەسعود و كوڕى مەلا مستەفا، كەیەكێكە لە كوڕەكانى مەلا كە هەرچى  ئەدەب و نەریتى كۆمەڵایەتى یە نیەتى و، هەرچى خواو مرۆڤایەتى ڕەتیان كردۆتەوەو یا قەدەغەو حەرامیان كردووە، ئەم شێخ نیهاد بارزانى بێترس و حساب كردن بۆ كۆمەڵگاو بنەماڵەكەى كردویەتى و، هەر لەبەر ئەو سیفاتانەى لەلایەن مەسعود بارزانى یەوە، كراوەتە سەرپەرشتى مەكتەبى كۆمەڵایەتى گشتى بنەماڵەو پارتى !
ئەمەش جۆرێكە لە ئیهانەو سوكایەتى و ئابرووبردنەى بنەماڵە بەسەر حزبە شەست ساڵەكەى مەلا مستەفایان هێناوە!
نیهاد بارزانى یەكێك لە سیفاتە پڕشەرمەزاریەكانى ، ئەو قۆماركردنەیە كە دەستى داوەتێ و،هەفتانە گەر لە لوبنان و ئۆردن و توركیاو ئەوروپا قۆمار نەكا، ئەوا دەبێ لە سەرى بڵند لە قوتابخانەكەى سێكس و ڕابواردنەكەى بارزانى باوك و، یا لە لوڤەكەى گەلى عەلى بەگ نزیك بە خەلیڤان، یا لە شەنگەڵ بانەى و ڤێلاكانى ڕەواندز لەگەڵ هاوشێوەكانى خۆیى قوماركردن پیشەیەتى!
بە پارەى ئەو تەندەرانەى بە زۆردارى لە حكومەتەكەى هەولێرى بنەماڵە وەریدەگرێت، یا لەو سەرانانەى كەلە دەوڵەمەندەكانى هەولێرو دهۆك بە بیانووى جۆراوجۆرەوە لیان دەسێنێت، یا لە میزانیەى لەسەدا هەفدەكەى بودجەیى خەڵكى كوردستان بە ئاشكرا دەیدزێت و، لە شەوە ئەرخەوان و پەمەیەكان بە دەم ڕابواردن و گەمە دەست بازى و بە سود وەرگرتن لە پڕۆگرامەكانى مەلا مستەفاى باوكى دەیان ملێۆن دۆلار بە قوماركردن دەدۆڕێنێت!
شەوى ڕابوردوو 25لەسەر 26 لە هاوینەهەوارى شەنگڵ بانەو لە ڤێلاكانى ڕەواندز تا سەعات پێنجى بەیانى 250 دەفتەر دۆلار واتە دوو ملێۆن نیو دۆلارى دۆڕاندووەو، لە دواى قوماركردنەكە پەیوەندى بە ئازاد بەروارى نوێنەرەكەى بنەماڵە لە حكومەتەكەى دكتۆر بەرهەم كردووە، داواى كردووە هەر ئەمڕۆ ڕەزامەندى لەسەر پێدانى پڕۆژەیەكى 10ملێۆن دۆلارى بۆ ڕەوانە دەكەى بە بێ ئەوەى پڕۆژەكەش جێبە جێبكردێت لەسەر سنورى پڕۆژەكانى بارزان بەناوى پڕۆژەى ئاوەدانكردنەوە بێت، تا كەس نەتوانێت بە دواداچوونیشى بۆ بكات!
بە پێى لێدوانى وێنەگرێكى شیڤا بارزانى كوڕى نیهادەوە، لە ماوەى شەش مانگدا، نیهاد بارزانى ئەمە چوارەمین جارە نیهاد بارزانى بە قوماركردن نزیكەى 12 ملێۆن دۆلارى دۆڕاندبێ!
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە