کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاپۆچییانی بالەکایەتی:دڵگرانین بە داخستنی رۆژتیڤی و ئەم پیلانگێڕییەش شەرمەزار دەکەین

Friday, 15/10/2010, 12:00


بە ناوی یەکە یەکەی ئاپۆچیانی باڵەکایەتی و تەواوی دەڤەری باڵەکایەتی. ناڕەەزایەتیەکی توند دەردەبڕین بۆ ئەو جۆرە هیرشە یەک لە دوا یەکانەی کە دەکرێتە سەر میدیاکانی کوردی لە ناوەو دەرەوەی کوردستان، جا چ لە لایەن دەوڵەتی تورکیاو چ لە لایەن حوکمەتی بەلجیکا بێت. ئێمە وەکو تاکێکی کوردی ئازادی خواز نیگەرانین لەو جۆرە بڕیارانەی کە لە دژی میدیای کوردی دەدرێت بە تایبەتیش بڕیارو هێرش کردنە سەر تەلەفزیۆنی (ڕۆژ TV)، چونکە بە داخستنی ئەم کەناڵە یان بە هێرشکردنەسەر و دەست درێژی بۆ ئەو کەناڵە بە دەست درێژی بۆ سەر تەواوی گەلەکەمان ئەزانین. بۆیە پێویستە هەر تاکێکی ئازادی خوازی کورد لەو کەناڵە خاوەن دەرکەون بۆ ئەوەی هیچ جۆرە هێزێک نەتوانێت خۆی لە بەرامبەر گەلی کورد ڕابگرێت. چونکە (40) ملیۆن بینەر بە پەرۆشە بۆ دەست رێژی کردنە سەر کەناڵی ڕۆژ تیڤی وە بە داخستنیشی زەبرێکی دەرونی بە بینەرانی دەکەوێت و بەمەش پێشێل کردنە بۆ سەر مافی تاک. وە بە پێویستی ئەزانین کە لێرەوە پیرۆزبایەکی گەرم ئاراستەی گەلی کوردو سەرۆکایەتی کود بکەین، بە تایبەت سەرۆک ئاپۆ بۆ ئەو سەر کەوتنەی کە لە باکور بەدەست هات.گەلە کەمان لە باکوری کوردستان نیشانیدا ئەگەر مافەکانمان بخورێت لێی بێدەنگ نابین هەر بۆیە دەنگ دان لەسەر دەستوری تورکیا بە پێچەوانەی مافەکانی گەلەمان ئەزانین هەر بۆیەش گەلی کورد ئازایانە بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی کردو و نیشانشیدا، کە دەوڵەتی ڕژێمی ئەقڵ بەسەر چووی تورک ناتونێت زەفەرمان پێببات ئەگەر ناو ماڵی خۆمان یەک بخەین و بەیەک دەنگ بەیەک چەک و یەک خەباتی نەتەوەیی نیشتیمانی پاکانە بەرەو خەبات بڕۆین. هەرەوەها گەلی کورد لە باکوور ئازایانە نیشانیدا کە ئەوان هێزێکی گەورەی داگیر کراوی دەوڵتی تورکیان، ئەو هیزە نیشانیدا کە نە بە ئەردوغان و نە بە ڕژێمە یەک لە دوای یەکەکان لە ناو ناچێت، بەڵکو پتەو ترو چەسپاو تر دەبێت وە ئینتیمای خۆشەویستیان بە هیز تر ئەبێت بەرامبەر بە نیشتیمان و سەرۆکەکەیان. بۆیە پیویستە هەموومان بەو سەرکەوتنە دڵخۆش بین و ڕێگر بین لە بەرامبەر هەر کردەوەیەک کە بە ناهەق بەرامەبەر بە گەلەکەمان بکرێت وەکو داخستنی کەناڵی ڕۆژ تیڤی و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بۆ سەر بناری قەندیل و باشووری کوردستان. بۆیە هەڵوێست وەرگرتنی هەر تاکێک لە کورد لە هەر شوێنێک بێت پێویستە چونکە ئەمڕۆ ڕۆژی خەباتە چۆن لە ئیمراڵی بە بەرداوەمی ئەشکەنجە هەیە پێویستە لە سەر دانەنوێنین لەمەڕ ئەو کارە دڕندانەیە، بۆیە دەبێت کورد کوردستان هەمووی بە یەک پارچەو بە یەک نیشتیمان بزانین و خەباتێکی پاکانەی بۆ بکەین.

14/10/2010


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە